پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,356
وێنە 105,642
پەرتوک PDF 19,138
فایلێن پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەنجام: 5 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 1



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

نامە بۆ (ڕێبوار سەعید)ی هونەرمەند
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاروان عومەر کاکەسوور، ڕێبوار سەعید

کاروان عومەر کاکەسوور، ڕێبوار سەعید
#کاروان عومەر کاکەسوور#

بیست ساڵ زیاترە لە نزیکەوە دەتناسم. پێشتر بەرهەمەکانتم دیبوون و دەمزانی یەکێکیت لە هونەرمەندە جیاوازەکانمان. لە ناوەڕاستی هەشتاکان لە هەولێر بە هەندێک لە تابلۆکانت ئاشنا بووم. لە ساڵی (1998) کۆمەڵەچیرۆکی (ئەسپیدیلۆن)م لە ڕێگای پۆستەوە بۆ ناردیت. هەر ئەودەم پارچەیەکی ڕۆمانی (ئای لەڤیلیا لەڤیلیا!)مت لەسەر یەکێک لە بەرهەمەکانتدا نووسییەوە، کە هێشتا بۆ چاپم نەناردبوو. ساڵی (2001) لە کۆپینهاگن یەکترمان بینی، کە ئەودەم پیشانگایەکت بۆ بەرهەمەکانت کردبووەوە. لەوێ لەبارەی هونەرەوە گفتوگۆمان دامەزراند. لە هاوینی (2009) جارێکی تر لە کۆپینهاگندا پیشانگات کردەوە، کە لەگەڵ هاوڕێیان (میدیا بێگەرد)، (ئاڤان فەتاح)، (ئەنیتا ئێسپاندەر)، (ساکار جەمال)، (نیاز بەیاتی)، (ئاراس وەهاب)، (گۆران هەڵەبجەیی)، (کامەران ئیبراهیم)، (ئالان پەری) و زۆری تردا کاتێکی خۆشمان بە سەر برد. هەر دەمودەست بابەتێکم لەبارەی پیشانگاکەتەوە نووسی و لە کۆڕێکداپێشکەشم کرد، کە دەبێتە ناوەرۆکی ئەم نامەیەم.

تۆ له و هونەرمەندانەیت، کە چ لە هونەرەکەی خۆیان و چ لە هونەرەکانی دیکەیش ئاگادارن. هەمیشە لەگەڵ تۆدا دەتوانم بەبێ دوودڵی بۆچوونی خۆم دەرببڕم. ئه و هێمنییەت وام لێ دەکات، بەئاسانی سەرنجەکانمت پێ بڵێم، بەتایبەتی کاتێک ئه و سەرنجانە پێوەندییان بە بەرهەمەکانی خۆتەوە هەیە. زیاتر گوێ دەگریت، لەوەی بدوێیت، مەگەر جارجار لەبارەی سەرنجەکانمەوە شتێک ڕوون بکەیتەوە. وەک بڵێی بەچاکی لەوە تێگەیشتبێتی، کە تۆ لە ڕێگای ڕەنگ و هێڵەوە قسەی خۆتت کردووە و ئینجا نۆرەی منە لەبارەیانەوە بدوێم. لە بەرهەمەکانتدا هیچ شتێک نابینم، جیاواز نەبێت. هیچ خاڵێکم بەرچاو ناکەوێت، هیی ئەوە بێت بەئاسانی لێی تێبپەڕم و بەقووڵی بیری لێ نەکەمەوە. ئەم جیاوازییە گەورەیە جۆرێک پارادۆکسی لای هەندێک بینەر دروست کردووە، کە وا بزانن بەرهەمەکانت بە شێوەیەک لە شێوەکان لە یەکتر دەچن. لای تۆ تەکنیکێک هەیە، کە دەتوانم ناوی زۆربوون (Reproduction)ی لێ بنێم.

من ئەگەر (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین) کۆمەکی نەکردبام، له و پرۆسێسە نەدەگەیشتم و وام دەزانی جۆرێک لەیەکچوون لە کارەکانتدا هەیە. لە (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا ئەوە تێدەگەین، کە هەر گیاندارێک لە گیاندارێکی دیکە جیاوازە، با ئێمە لە شێوەی دەرەوەدا ئه و جیاوازییە بەڕوونییش هەست پێ نەکەین. هەموو زۆربوونێکیش شێوەیەکی ئەندازەییی هەیە. واتە دوو دەبێتە چوار و چوار دەبێتە هەشت و هەشت دەبێتە شانزدە و… هتد. لێرەدا مەبەستمان ئەوە نییە، کە تۆ لە کاتی بەرهەمهێناندا پشتت به و تیۆرییە بەستووە، بەڵکوو دەمانەوێت بڵێین هونەر ئەگەرچی تا ڕادەیەکی زۆر پرۆسێسێکی ڕوواڵایی (Spontaneous)یانەیە، بەڵام ئەوەی کار دەکاتە سەر قووڵیی ئه و هونەرە، بوونی دیدگای فەلسەفییە. کاتێک بە قووڵی سەرنج لە دنیا دەدەین، سەرنجەکانمان لەگەڵ سەرنجی هەموو ئەوانەدا بەر یەک دەکەون، کە بە قووڵی لە هەمان دنیایان ڕوانیوە. لێرەوەیە سەیر نییە، کاتێک دەبینین شێوەکارێک و شاعیرێک و ڕۆماننووسێک و فەیلەسووفێک بەبێ ئەوەی ئاگایان لە یەکتر بێت، سەرنجیان لە بابەتێکی هاوبەش داوە، بەڵام هەر یەکەیان بۆ گەیشتن بە قووڵاییی ئه و بابەتە، کەرەستە ی خۆی بەکار هێناوە. وەکوو چۆن لەیەکچوون لە سادەییدا هەیە، لە قووڵاییشدا چ لەیەکچوون و چ جیاوازی هەن، بەڵام ئەوەی قووڵایی لە سادەیی جیا دەکاتەوە، بوونی جیاوازییە لەنێوان قووڵایییەک و قووڵایییەکی دیکەدا، لە کاتێکدا ئاسان نییە تۆ جیاوازی لەنێوان سادەییەک و سادەییەکی دیکەدا بدۆزیتەوە. ئەمەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە سادەیی لە جووڵە و ئاڕاستە بێبەشە. سادەیی لە ئاستی خۆیدا دەمێنێتەوە و کارلێک لەگەڵ شتەکانی دیکەدا دروست ناکات، بەڵام قووڵایی بەرهەمی جووڵە و ئاڕاستە ی شته جیاوازەکانە، کە دیدگای داهێنەر بزوێنەریانە، بۆیە سەرچاوەی هەموو قووڵایییەکیش، هەر سادەییە. بە مانایەکی دیکه، سادەیی لە ڕێگای کۆمەڵێک پڕۆسەسی گۆڕانەوە دەبێتە قووڵایی. ئەگەر داهێنەر دەتوانێت لە سادەیییەوە بەره و قووڵایی هەنگاو بنێت، بەڵام هیچ ڕێگایەک لە قووڵایییەوە نامانباتەوە ناو سادەیی. کاتێک لە ڕێگای هونەری تۆەوە (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)مان بیر دەکەوێتەوە، بە تایبەتی لە مامەڵەکردنی لەگەڵ گیانلەبەر و چەمکی زۆربووندا، ئەوە ئەنجامی ڕوانینی قووڵی تۆ یە بۆ ئەم دنیایه، دەنا لە بەرهەمەکانتدا جەستە لەژێر دەستەڵاتی بایۆلۆژیادا نەماوە و وەکوو بوونەوەرێکی سەربەخۆ هەڵدەسووڕێت. (داروین) ئه و زۆربوونە بە (هەڵبژاردنی سروشتی Natural Selection)ەوه دەبەستێتەوە، بەوەی هەر گیاندارێک لەپێناو مانەوەدا لەگەڵ (ئەویدیکه) دا دەکەوێتە شەڕەوە بۆ بەدەستهێنانی شوێن و خۆراک. ئەنجام ئەوانەی هەڵگری جۆرە خەسڵەتێکن، کە لەگەڵ دەوروبەردا گونجاوە، دەمێننەوە. لای تۆ مانەوە بۆ ئەوانەیە، کە زیاترین ڕەگەزی هونەری لە خۆیان دەگرن. لەم تێگەیشتنەوە زیاتر لە گیانلەبەرە هونەرییەکانت نزیک دەبینەوە و جیاوازیی نێوان هەر یەکێکیان لەگەڵ ئەوی دیکەیاندا هەست پێ دەکەین. دەتوانین ئەوە بێنینە بەرچاومان، کە تۆ خۆت زۆر خۆڕسکانە پرۆسێسی (هەڵبژاردنی سروشتی Natural Selection)ت گرتووەتە ئەستۆ و هەر خۆیشت ویستوو تە چ جۆرێکی گیاندار لەناو ببەیت و چ جۆرێک بهێڵیتەوە. بە مانایەکی دیکه، چی پیشانی ئێمە بدەیت و چیمان لێ بشاریتەوە. لای (داروین) گۆڕان خاوە. گیاندارەکان نەوە لە دوای نەوە دەگۆڕێن. کەواتە لەپاڵ شوێندا، کاتیش ڕۆڵێکی گەورە لەم گۆڕانەدا دەبینێت. هەردوو ڕەگەزی کات و شوێن لە بەرهەمەکانتدا کاریگەریی گەورەیان لەسەر پرۆسێسی ئه و گۆڕانەدا هەیە. ئەگەر لە شوێنێک خاڵێک نیشان بکەین و لە شوێنێکی دوورتر خاڵێکی دیکە، ئەوە بێگومان جیاوازیی ئه و دوو خاڵە بەئاشکرا هەست پێ دەکەین، لە کاتێکدا ئه و جیاوازییە لەنێوان خاڵێک و خاڵەکەی تەنیشتی، یان بە مانایەکی دیکە گیاندارێک و گیاندارەکەی تەنیشتیەوە، کەمتر دەدۆزینەوە.

بۆیەیش دەڵێین خاڵێک لە شوێنێکەوە دیاری بکەین و خاڵێکی دیکە لە شوێنێکی دوورتر و ناڵێین سەرەتا و کۆتایی، چونکە لای تۆ سیستەمی کرۆنۆلۆژییانەی مێژوو تێکشکاوە و لە شوێنیدا کاتی بازنەیی دامەزراوە، کە دواتر بۆی دەگەڕێینەوە. لە (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا شەڕی گیانلەبەر لەگەڵ سروشت لەلایەک و لەگەڵ جۆرەکەی خۆی لەلایەکی دیکەدا، بەندە بەوەی ئه و گیاندارە چ خەسڵەتێکی تایبەتی لە خۆیدا هەڵگرتووە، تا بتوانێت لەم شەڕەدا بەهۆیەوە سەرکەوتن بە دەست بهێنێت. لێرەدا هەڵوێستەیەک دەکەین، بەوەی لەم پڕۆسێسی سەرکەوتنەدا خەسڵەتی جیاوازجیاوازی وەکوو هێز، خێرایی، زیرەکی، ئازایەتی، ڕەقیی ئێسقان، نەرمیی جەستە، جوانی و زۆری دیکە ڕۆڵ دەبینن، کە دەشێت یەکێک له و خەسڵەتانە لە دەوروبەرێکی دیاریکراودا سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و مانەوە مسۆگەر بکات. لای تۆ ئەگەرچی وەکوو پێشوو ئاماژەمان پێ کرد، زۆربوون هەیە و بەندە بە خەسڵەتی هونەرەوە، بەڵام شەڕ لەپێناو مانەوەدا نییە، بگرە هەوڵێک هەیە بۆ مانەوەی هەموو جۆر و ڕەگەزەکان.

دیسان مەبەستمان ئه و جۆر و ڕەگەزانەن، کە هەڵگری توخمی ئیستاتیکان، چونکە ئەوانەی هەڵگری ئه و توخمە نەبن، لەژێر کۆنترۆڵی هونەردا دەرناچن و ناگەنە لای ئێمە. ئەگەر لای (پلاتۆن) جەستە لەناو دەچێت و ڕۆح دەمێنێتەوه، دەمێنێتەوە و دوای گەیشتنی بە دنیای ئایدیاڵ بۆ جەستەیەکی دیکە دەگەڕێتەوە، ئەوا لە دنیای تۆدا جەستە لەناو ناچێت، کاتێک هەڵگری توخمی ئیستاتیکایە. کەواتە (جەستە گۆڕستانی ڕۆح) نییە وەکوو (پلاتۆن) بە گۆڕستانی ڕۆحی دەزانێت، بەڵکوو جەستە خۆی زمانی ڕۆحە و لەگەڵماندا دەدوێت. یان وەکوو (مێرلۆپۆنتی) پێی وایە جەستە نەک شتێک نییە له خۆمان جیاواز بێت، بگرە هەر خۆمانین و ئه و ڕێگایەمانە، کە تەعبیری پێ لە خۆمان دەکەین. ئەگەر جیاوازی لەنێوان ئێمە و جەستەماندا نییە، بەهەمان شێوە لەنێوان جەستە و شتەکانیشدا نزیکی و لەیەکچوون هەیه و یەکتر تەواو دەکەن. لە ڕێگای تێگەیشتن لە جەستەی خۆمانەوه، لە دەوربەرمان تێدەگەین. هەر دەربڕینێک لە جەستە، هاوکاتە لە دەربڕین لە دەوروبەر، بۆیە هونەر وەکوو شێوازێکی دەربڕین، بەرهەمی ئه و کۆنتاکت و ئەزموونەیە. دەگەینە ئەوەی بڵێین جەسته لای تۆ ڕێگایەک نییە بۆ دەربڕینی خود، بەڵکوو هەر خۆی خودە. لە یەک کاتدا (من) و (ئەویدیکە)یشە. کەواتە جەستە مانایه، بەوەی ڕووبەرێکە بۆ بەرهەمهێنانی زیاترین وێنە. جووڵەی جەستە تەنیا بۆ ئەوە نییە جیاوازییەکانی خۆی نمایش بکات و لە بوونی خۆیمان ئاگادار بکاتەوە، بەڵکوو بۆ ئەوەیشە ڕووبەرێکی نەزانراو لە دەوروبەر ئاشکرا بکات. سەیر نییە ئەگەر تۆ زۆربەی کات جەستە بەڕووتی، یاخود با بڵێین لە دۆخی سروشتیی خۆیدا پیشان دەدەیت، به و مەبەستەی ڕاستەوخۆ جەستەیەک لەگەڵ جەستەیەکی دیکەدا بدوێنیت، بەبێ پەنابردنە بەر هیچ ئامڕازێکی پۆشینی وەکوو قوماش. بەپێی ڕوانینی (مێرلۆپۆنتی) ئەزموونی جەستەیەک لەگەڵ هیی جەستەیەکی دیکەدا هەمان شتە و بۆئەوەیە، که بڵێن هەردووکیان بوونیان هەیە. بە مانایەکی دیکە کۆنتاکتی ئێمە لەگەڵ (ئەویدیکه) دا، کۆنتاکتە لەگەڵ خۆماندا. ڕوانینی تۆ بۆ جەستە زیاتر لە ڕوانینی فینۆمینۆلۆجییانەی (میرلۆپۆنتی)یەوە نزیکه، بەوەی بەردەوامبوونی جەسته لەناو گەردووندا بەردەوامبوونێکی سەبجێکتیڤە، نەوەک ئۆبجێکتیڤ وەکوو ئەوسا لەگەڵ (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا بەراوردمان کرد، بەتایبەتی لە چەمکی (زۆربوون)دا. ئەگەر ئێمە لای تۆ زۆربەی کات جەستەمان هەیە و پۆشینمان نییە، ئەوە ڕێک لە بەرانبەر ئه و کۆنسێپتەدا خۆمان دەبینینەوە، کە دەڵێت جەستە هەر خۆی زمانە. بەکارهێنانی گەڵا بە مەبەستی پۆشین لەجیاتیی قوماش و هەر مەتێریەڵکی دیکەی کیماوی، لەسەر ئاستی سیمبۆلدا پیشاندانی جەستەیە لە دۆخی سروشتیی خۆیدا، وەکوو پێشتر ئاماژەمان پێ کرد. له و دۆخەی، کە جەسته هێشتا لە سروشت جیا نەبووبووەوه و بەشێکی دانەبڕاو بوو لێی. وەکوو ئەوەی لای (داروین) باس کراوە. دەگەینە ئەوەی بڵێین ناکرێت باس لە بەرهەمی تۆ بکەین و باز بەسەر چەمکی جەستەدا هەڵبدەین.

پیشاندانی جیاوازیی سەر، یاخود دەموچاو لەگەڵ باقیی جەستەدا، یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی هونەری تۆ، کە دەتوانم بڵێم لەپشت ئەم پرۆسێسەوە ئاگایییەکی فەلسەفی هەیە. ئەمە پرۆسێسی گواستنەوەی دەستەڵاتە لە بایۆلۆژییاوە بۆ وێنە. لێرەوە جەستە بەپێی یاساکانی بایۆلۆژیا بەڕێوە ناچێت، بەڵکوو دەکەوێتە ژێر دەستەڵاتی وێنەوە. لە ڕێگای ئه و پارادۆکسەی نێوان دەموچاو و باقیی جەستەوە خۆمان لە بەردەم ڕاچەنین و تێڕامانێکی قووڵدا دەبینیەوە. ئەگەر ناو لە دەموچاو بنێین (بەشی سەرەوه)، به و مەبەستەی لە (بەشی خوارەوه) ی جیا بکەینەوە، کە لە ملەوە دەست پێ دەکات، ئەوا دەڵێین کاتێک هەوڵ بدەین له ڕێگای بەشی خوارەوەوە بەشی سەرەوە بهێنینە بەرچاو، بێگومان بە لاڕێدا دەچین، بەوەی لە بەشی خوارەوەدا هێز و چالاکی بەدی دەکەین، لە کاتێکدا لە بەشی سەرەوەدا بێهێزی و خەمناکی دەبینین، هەر دەڵێی لەگەڵ دەموچاوێکی دیکەدا جێگۆڕکێی پێ کراوه و وەکوو حاڵەتێکی میتامۆرفۆزی دەرخراوە. ئه و کەرەستانەی لەم پرۆسێسەدا بەکار هاتوون، ڕنگ و هێڵن، کە جیاوازییەکانیان لەسەر جەستەدا پیشان داوە. لە بەشی خوارەوەی جەستەیشدا هەڵوێستەیەک دەکەین، کە تۆ زۆرینەی کات سنوورەکانی جەستە دەسڕیتەوە، بەوەی شتەکان لە ئاستی بینینی فیزیکییەوە بۆ ئاستی خەیاڵ دەگوازیتەوە. بە مانایەکی دیکه، ڕێگا نادەیت جەستە بخەینە ناو چوارچێوەی بینینمانەوە، لە کاتێکدا خۆت نەتخستووەتە ناو هیچ چوارچێوەیەکەوە. ئەمە هەر تایبەت نییە بە جەستەی گیانلەبەرەوە، بەڵکوو جەستەی شتەکانیش دەگرێتەوە، وەکوو پێشتر گوتمان لە ڕوانگەی (مێرلۆپۆنتی)ەوە جیاوازی لەنێوان جەستە و شتەکاندا نییە.

لێرەوەیە مێژوو لای تۆ پێکهاتەیەکی هەمەئاڕاستەی هەیە. واتە ئه و سیستەمی کرۆنۆلۆژییایەی، کە مێژووی فەرمی لەسەری وەستاوە، لەژێر زەبری هێڵ و ڕەنگدا تێک دەشکێت و بێژمار ئاڕاستەی دیکە بەرهەم دێت. بە مانایەکی دیکە، ناکرێت خاڵێک بۆ سەرەتا و یەکێک بۆ کۆتایی دەستنیشان بکەین، بەڵکوو وەکوو پێشتر ئاماژەمان پێ کرد، لەناو ئه و کاتە بازنەیییەدا شتێک نامێنێت بە مانای گەڕانەوە. ئەوەی هەیە ئاڕاستەیە لە وێنەیەکەوە بۆ یەکێکی دیکە، بەبێ ئەوەی بتوانین لە ڕووی مێژوویییەوە یەکێکیان بخەینە پێش ئەوەی دیکەیانەوە. ئه و تەکنیکی (زۆربوون)ە، واتە بوونی ئاڕاستە لە وێنەیەکەوە بۆ هەر وێنەیەک لە وێنەکانی ناو ئه و بازنەیەدا، دەمانخاتە ناو سیستەمی گێڕانەوەوە، وەکوو ئەوەی لە ئەدەبی گێڕانەوەدا دەیبینین. جیاوازییەکە لە ئایکۆندایە، کە لە نووسیندا تیپەکان و لە هونەری شێوەکاریدا هێڵ و ڕەنگ و فیگەرەکانن. سەیر نییە ئەگەر یەکێک لە کارەکانت دووانزدە تابلۆی لە شێوەی لوولەی وەکوو قوماش بێت، کە بە مانای یادەوریی ساڵێک کێشاوتن. هەر ئەم شێوە لوولەیییە خۆی دەلالەتی بێسنووریی کاتە، بەوەی لەسەر ڕووی لوولەکدا ناتوانین شوێنێک بۆ سەرەتا و یەکێک بۆ کۆتایی دەستنیشان بکەین. لێرەدا ئێمه لە بەردەم شێوازی گێڕانەوەی فرەدەنگی (پۆلیفۆنی Polyphony) داین، بەوەی هەر کارەکتەرێک دەنگی سەربەخۆی خۆیی هەیە.

ئەگەر لە (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا هیچ نەوەیەک لە نەوەی پێش خۆی و هیچ لقێک لە سەرچاوەکەی ناچێت، ئەوا ئه و چەمکە لای تۆ لە شێوەی عیشقدا دەردەکەوێت، کە بە مانا پلاتۆیییەکەی ئه و عیشقە بە جارێ هەڵگری دژایەتی (Contradiction) و ململانێ (Conflict)یە. وەک سەرنج دەدەین لە هەر زۆربوونێکدا دوو توخم لەناو یەکدا دروست دەکەیت، کە له لایەک لە یەکتر دەچن و لە لایەکی دیکە جیاوازن. ئه و دووانە باوەش بە یەکدا دەکەن و لە ڕێگای ئاماژەکانی جەستەوە دایەڵۆگمان لەگەڵ دادەمەزرێنن، کە ئەم دایەڵۆگە وەکوو (میکایل باختین) دەڵێت مەرجی بوونی فرەدەنگییە. ئەگەر لە ئەدەب و هونەری ئێمەدا هەمیشە جەستەی مێیینە لە ڕێگای خەیاڵی نێرینەوە ئامادە کراوە، یاخود هێنراوەتە بەر چاو، ئەوە لای تۆ هەردوو ئاڕاستەکه لەناو ئه و سیستەمی فرەدەنگی و فرەڕەنگییەدا پێکەوە هەن، بەڕادەیەک ئاسان نییە سنووری جەستەی مێیینە و نێرینە لە یەکتر جیا بکەیەتەوە، کە وەکوو گوتمان لەناو گوتاری عیشقدا بوونەتە یەک.

سەرچاوەکان:[1]

Darwin, Charles, Arternes Oprindelse, oversat af J. P. Jacobsen, Jørgen Paludans Forlag, 1990.
Merleau-Ponty, Maurice, Om sprogets fænomenologi, Udvalgte tekster, Oversættelse, forord og indledning ved Per Aage Brandt, København, 1999.
Thøgersen, Ulla, Krop og fænomenologi, En introduktion til Maurice Merleau-Ponty filosofi, Danmark, 2004.3
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 474 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 27-05-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 09-10-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 12-10-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی )ڤە: 12-10-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 474 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.166 KB 10-10-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
ڕێبوار سەعید
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێبوار سەعید

ڕێبوار سەعید
1962 لە شاری #تەوێڵە# لەدایک بووە.
-1997 کۆلیژی هونەری لەلەندەن تەواوکردووە.
-1999 بڕوانامەی ماستەری لەدانیشتگای میدل سیکس وەرگرتووە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری کلتور بووە لە شاخ، سێ دیوانی هۆنراوەو وێنەی بڵاوکردووەتەوە لە ساڵەکانی 1986، 1998، 1998 بەناوی (ئاوا بون، ئاژێر. پالێت)، هەروەها بەشێک لە هۆنراوەو یاداشتەکانی بە فەڕەنسی لە پاریس ساڵی 1996 بڵاوبووەتەوە، ساڵی 1999 پەرتووکی وشە و ڕەنگی بە ئینگلیزی لە بەریتانیا بڵاوکردووەتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی هونەری ئارت ئین کۆمۆنە لە لەندەن، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی باڵندە بارانە لە فەڕەنسا، ئەندامی هەمیشەیی ڕێکخراوی کلتوری میلیونیم ئەوەردە.
خاوەنی خەڵاتی باشترین پڕۆژەی هونەری ماستەرە لە دانیشگای میدل سیکس لە لەندەن ساڵی 1999 خاوەنی بڕوانامەی باشترین پڕۆژە سەرکەوتووەکانی میلیۆنیم ئەوەردە ساڵی 2003 لە بەریتانیا.
-1984 -2009 خاوەنی 21 پیشانگەی تایبەتییە لە #هەولێر#، #سەقز#، وەترلۆ فەرەنسا، وازێم لیل فەرەنسا، مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن، گەلەری ودگرین لەندەن، دۆڤران فەرەنسا، فیستیڤاڵی جیهانی شیعر بیوڤری فەرەنسا.، گەلەری فیبەیتی ئەمستردام هۆڵندا، گەلەری پیتسانگا لەندەن و گەلەری کویک کویک سلڤەر لەندەن، مۆنەمینتی #هەڵەبجە#، گەلەری هاکس بەربەگن هۆڵندا، گەلەری کۆمپۆیلان هۆڵندا، مەڵبەندی کلتوری بیوڤری فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری میریکورد فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری بیوڤری فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری میریکورد فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری مێری مادلین فەرەنسا، ماڵی شیعر شاری بیوڤری فەرەنسا، پەرتووکخانەی گشتی دوهینین بیومۆنت فەرەنسا، گەلەری کوفە لەندەن، گەلەری مەدبۆر گەرهاوسیت کۆبنهاگن، هەمەریسمس لەندەن، دولەلین فەرەنسا، گەلەری (ودگرین)لەلەندەن و بەشداری دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەلەندەن، 1983-2010 بەشداری زیاتر لە (50)پیشانگەی هاوبەشدا کردووە لە (#سلێمانی#، هەولێر، تاران، پاریس، ئیسپانیا، لەندەن، کەنەدا، ئەمریکا، تۆکیۆ، پۆڵۆنیا).
$پڕۆژەکانی گرووپی هونەری:$
گرووپی ئیدوارد، -1992 گەلەری فاشێ شۆمینسال-لیل-بانکی فەرەنسی ئەلبی فەرەنسا.
-1988 گەلەری ڕوبێ فەرەنسا.
پڕۆژەی باڵندەباران، -1992 پڕۆژەی باڵندەباران، ئەنستویتی کورد لە پاریس، سانت ئەندرێ، فەرەنسا.
-1993 فیستیڤاڵی حیهانی شانۆی لیاگۆرا پۆڵۆنیا، ڤیڤات هۆڵی کلتوری ئارمینتیر فەرەنسا.
-1994 فیستیڤاڵی چوارەمی باڵندەباران لەمۆزەخانەی بڵندی ئەبیڤیل، مەڵبەندی کلتوری شاری ئوبی، فەرەنسا.
-1995 هۆڵی سانت نیکۆڵا، بەلجیکا، گراندەسینسە، فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری لیل، فیستیڤاڵی هوی فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری لیەژ، بەلجیکا فیستیڤاڵی کلتوری کاتوویچ پۆڵۆنیا، فیستیڤاڵی جون، لیل، پەرتووکخانەی مەرکەزی لۆس ئین گوال، مەڵبەندی کلتوری کۆندی سوخ لەئسکوت، فەرەنسا.
-1996 پۆڵۆنیا ئەلووس ئین گۆهیلا دیاب فەرەنسا، برۆکسل، لۆکسمبۆرگ.
-1997 شارەکانی (لیەش، سۆماگنی، ئارلۆن، مارچە، بەتجیکا، لەڤیلیت، پاریس).
-1998 مەڵبەندی هونەری ڕوبەی فەرەنسا شاری هوی بەلجیکا.
-1999 مەڵبەندی هونەری برۆکسل.
-2003 گەڕانەوەی پڕۆژەی پێنج هەزار پۆرترێت بۆ پێنج هەزار قوربانی بۆ مۆنەمێنتی هەڵەبجە.
-2004 هەفتەی هونەری نێوان چین و کوردستان لە شاری سلێمانی، پڕۆژەی کۆڕاڵی ڕەنگ.
-2005 پڕۆژەی خۆری ڕەشپۆش بۆ ئەنفال.
-2005 پڕۆژەی باخچەی کوردستان لەئیتاڵیا.
بۆ ماوەی 4 ساڵە لەگەڵ شانۆی لیریکی هەمەرسمس لە لەندەن پڕۆژەی بەردەوامی هونەری ڕێکدەخات لەگەڵ فیستڤاڵە جیهانییەکانی کاچ و پڕۆژە هاوبەشەکانی ساڵی 2004 و 2005 کۆمپانیای شانۆی تیپۆی ئیتاڵی، کۆرسی هونەری لە وڵاتانی ئێران، فەڕەنسا، بەریتانیا، پۆڵۆنیا، نەمساو ئەمەریکا، بۆ تەمەنە جیاوازەکان کردووەتەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 17,466 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 3
بابەتێن پەیوەستکری: 10
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 00-00-1962 (62 سال)
ئاستێ خواندنێ: ماستەر
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): تەوێڵە
جوڕێ خواندنێ: هونەر - شێوەکاری
جوڕێ کەسی: شێوەکار
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 04-11-2009 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 17,466 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.19 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕێبوار سەعید ئەمین تەها
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕێبوار سەعید ئەمین تەها
کەسایەتی

ڕێبوار سەعید ئەمین تەها
کەسایەتی

ناوی دایک: عەتیفە محەمەد غەریب
ساڵی 1972 لەدابیکبووە. ماوەی 123 ڕۆژ زیندانی بووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,178 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): کەرکووک
جوڕێ کەسی: زیندانی سیاسی
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 78%
78%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 06-07-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل : 07-07-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد )ڤە: 07-07-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,178 جار هاتیە دیتن
ڕێبوار سەعید حسێن
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: ئەنفالکری | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناو: ڕێبوار
ناوی باوک: سەعید
ڕۆژی ئەنفالکردن: (03-05-1988/ 08-05-1988)
شوێنی ئەنفالکردن: #جەلەمۆرد#‌‌‌‌‌‌
ڕێبوار سەعید حسێن، یەکێکە لە ئەنفالکراوانی گوندی (جەلەمۆرد)ی شارەدێی (#ئاغجەلەر‌#)ی شارۆچکەی (#چەمچەماڵ#)ی شاری (#سلێمانی#)، لە قۆناغی ئەنفالی(چوارەم) دا لەنێوان ڕێکەوتی (03-05-1988/ 08-05-1988) لە ئاوایی گوندی (جەلەمۆرد‌‌‌) لەلایەن هێزەکانی سوپای ئێراق، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوت و بێ سەر و شوێن کرا.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 139 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): چەمچەماڵ
جوڕێ کەسی: ئەنفالکراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی): ئێڕاق
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل: 09-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ل : 09-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ڤە: 09-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 139 جار هاتیە دیتن
ڕێبوار سەعید نوری
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێبوار سەعید نوری

ڕێبوار سەعید نوری
- 1969 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە.
- 1989 بەشی پەیکەرسازی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە.
- (1986- 1989) بەشداری لەسەرجەم پێشانگەکانی ساڵانەی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی کردووە.
-1987 لەگەڵ هونەرمەند (دارا حەمە سەعی)دا بەشداری لەدروستکردنی پەیکەری (پیرەمێرد)دا کردووە.
- 1991 لەگەڵ هونەرمەند (شێرکۆ عومەر)دا بەشداری کردووە لە دروستکردنی پەیکەری (ئاسۆی دەلاک).
- 1992 بەشداری کردووە لە داڕشتنی پەیکەری (مامە ڕیشە).
- 1995 لەگەڵ هونەرمەند (دارا حەمە سەعی)دا بەشداریکردووە لەهەردوو پەیکەری (مام هەژار)و (مەدام میتران)لە شاری هەڵەبجە.
-1995 لەپیشانگەی لاوان لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی خەڵاتی باشترین کاری هونەری پێبەخشراووە.
- ساڵانی (1996-1998) لەگەڵ هونەرمەند (دارا حەمە سەعی)دا بەشداری لەدروستکردنی ئەم پەیکەرانەدا کردووە (عیزەدین فەیزی)لە شاری هەولێر، (خەیروڵا عەبدولکەریم) لەشاری هەولێر.
- 1999 گەلەری زاموا پیشانگەی تایبەتی بۆ کارەکانی کردەوە لە هۆڵی گەلەری زاموا.
-1998 بەکارەساتی خنکاندن لە ئاوی ئیجە گیانی لەدەست داوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,568 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): سلێمانی
جوڕێ کەسی: شێوەکار
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 12-08-2012 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ڤە: 02-09-2012 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 5,568 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.127 KB 12-08-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەلاو کولوخک
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,356
وێنە 105,642
پەرتوک PDF 19,138
فایلێن پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەلاو کولوخک
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.953 چرکە!