بە مەبەستی کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنووری #شارباژێر#-#عەربەت#، لە شارۆچکەی #چوارتا# بنکەیەکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک لە لایەن کۆمپانیایەکی جێبەجێکارەوە دروست دەکرێ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی #سلێمانی#ش سەرپەرشتی هەنگاوەکانی دروستکردنی دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەی دروستکردنی بنکەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارباژێر-عەربەت کە لە سنووری چوارتا دروست دەکرێت، لە لایەن ستافێکی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت و گوژمەی دروستکردنی 715500000 حەوتسەد و پازدە ملیۆن و پێنجەسەد هەزار دینارە.
ئامانجیش لە دروستکردنی ئەو بنکەیە، کۆکردنەوە و کێشانی خۆڵ و خاشاکی ناوچەکەیە کە دواتر بۆ کارگەی ڕیسایکلین بەڕێدەکرێت بۆ ساغکردنەوە، ئێستاش 68٪ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و بڕیاریشە بەمنزیکانە تەواوی کارەکانی تەواو بکرێت.[1]
#29-01-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,682 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!