پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,000
وێنە 105,178
پەرتوک PDF 19,084
فایلێن پەیوەندیدار 95,690
ڤیدیۆ 1,279
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
ئەنجام: 6 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 1
















نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پەژاک بۆ لەیلا گیوڤەن: تەجرید تێکدەشکێنن و دەرسێکی مێژویی دەدەنە هەموو دیکتاتۆران
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەژاک بۆ لەیلا گیوڤەن: تەجرید تێکدەشکێنن و دەرسێکی مێژویی دەدەنە هەموو دیکت...

پەژاک بۆ لەیلا گیوڤەن: تەجرید تێکدەشکێنن و دەرسێکی مێژویی دەدەنە هەموو دیکت...
سڵاو دەنێرین بۆ تێکۆشانی بێ وێنەی #لەیلا گۆڤەن# و هەمو تێکۆشەران
بەرخۆدان ژیانە، ئەم ڕستە پڕ واتایە بە بەرخۆدان و مانگرتنی ئێوە و هەمو چالاکوانانی ئازادی ناوەڕۆکێک و مانایەکی تری بەخشی، و هاوکات هێزی ئاگرین و ئیرادەیەکی پۆڵایینی گەلی ئێمە بە پێشەنگی ژنی ئازادی نیشانی هەمو دونیا دا. لە پەراوێزی ئەم مانگرتنەدا خۆفی داگیرکەران و کۆنەپەرەستانی لە هێزی بێ وێنە و لەبن نەهاتوی تێکۆشەرانی تینوی ئازادی ئەوەندەی تر زیاد کردوە.
تێکۆشان بۆ ئازادی لە هەر سەردەم و بە هەر شێوازێک بێت خۆشەویستی لە لایەن گەل بۆ خۆی دەهێنێت و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ داگیرکەران و دیکتاتۆران ساز دەکات. تێکۆشانی گەلی ئێمە بۆ ئازادی هەمو سنورەکانی بەزاندوە و لوتکەی فیداکاری گەیشتۆتە ئەوپەڕی بەرزایی خۆی، تیشکی خۆری ئازادی تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادیخوازان لە بەرزاییەکانی زاگڕۆس بۆتەوە. ئەم مانگرتنەی ئێوە بە فیداکاری و نەبەزی سنورەکانی بەزاندوە و بە لەشی خۆتان ڕوناکی و شۆقی مۆمی ئازادی بەهێزتر و بەتینتر دەکەن.
بەڕێز و هێژا، لەیلا گۆڤەن و هەمو تێکۆشەرانی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی خەباتی مانگرتن لە خواردن تێکۆشانتان گەیاندە لوتکە، بزانن کە ئێوە مێژوتان تۆمار کردوە و ئەوەش بزانن کە بەم تێکۆشانە تەجرید تێکدەشکێنن و دەرسێکی مێژویی دەدەنە هەمو دیکتاتۆران کە بە زیندانی کردن ناتوانن تیشکی خۆری ئازادی پێش بگرن، ئێوە بونەتە نمونەی کەسایەتی تێکۆشەر و ئازادیخواز و بۆ هەمو ئینسانێکی تینوی ئازادی نمونەیەکی زیندوو و خۆشەویستن.
بەم بۆنەوە لە دورەوە دەستتان بە گەرمی دەکوشین و بە دڵەوە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ئەوەش باش بزانن ئێوە لە دڵی هەمو تێکۆشەرێکی ئازادیخواز دا خۆتان تۆمار کردوە و لە تێکۆشان و خەباتی ئێوە، گەلی ئازادیخوازی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەمو هێزەوە پشتیوانی تێکۆشانی ئێوەیە و بە دڵەوە لە گەڵ مانگرتنەکەی ئێوە بەشدارن و تەڤگەری ئێمە تەنیا یەک ڕێگا دەناسیت ئەویش سەرکەوتنە سەرکەوتن.[1]
#04-02-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,018 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 04-02-2019 (5 سال)
پارت / لایەن: پژاک
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 04-02-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 04-02-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 04-02-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,018 جار هاتیە دیتن
پەیەدە لەبارەی دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن و مووسا فارسئۆغۆللاری پەرلەمانتارانی هەدەپە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیەدە لەبارەی دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن و مووسا فارسئۆغۆللاری پەرلەمانتارا...

پەیەدە لەبارەی دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن و مووسا فارسئۆغۆللاری پەرلەمانتارا...
پەیەدە ئاماژەی بەوەدا کە لەو ڕۆژەوەی ئاکەپە هاتووەتە سەر دەسەڵات، سەرقاڵی ئەم جۆرە کردەوانەیە و ئامانجەکەسی چەوساندنەوەی جموجووڵی ئۆپۆزسیۆنە لە دەرەوە و ناوەوە، نمونەکەشی پلانی لەناوبردنی گەلی کوردە، بۆیە 5 ساڵ لەمەوبەر وردە وردە دەستی بەشەڕ کرد، کردەوەی چەوساندنەوە لەناوبردن بەڕێوەدەبات، بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بکوژێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئاکەپە کرا کە مافی پاریزبەندی لە پەرلەمانتاران سەندرایەوە کە ببوونە سمبوڵی ئازادی کە بۆچوونەکانیان ڕادەگەیاند و دەستگیریان کردن. دەزانرێت کە لەیلا گیوڤەن 200 ڕۆژ دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
ئەنجومەنی گشتی پەیەدە دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی شەرمەزار کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی پێدا: ئەم جۆرە کردەوانە هەوڵدانە بۆ نەهێشتنی هەناسەی کورد و قڕکردنی کوردە. هەروەها ئەو کردەوانەی کە فاشیزمی تورک ئەنجامیدەدات لە داگیرکردنی #عەفرین# تا #گرێ سپی# و #سەرێکانی# دەکەونە چوارچێوەی کردەوە نائەخلاقیەکان و لەدژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ئەنجومەنی گشتی پەیەدە بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئازادیخوازان و دیموکراتخوازەکان کرد کە لەدژی هەڕەکانی سەر ئارامی هەرێمەکە بووەستنەوە.[1]
#05-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,128 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 05-06-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-06-2020 (4 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 05-06-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 05-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,128 جار هاتیە دیتن
لەیلا گیوڤەن لە نامەکەیدا ڕایگەیاند لە پێناو ڕاستیی ئەو ژیانەدا کە مردنی بۆ هەڵدەمژم، لە دۆخێکدام کە بە دڵخۆشییەوە لەو ڕێگایەدا دەتوانم مردن لە ئامێز بگرم
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لەیلا گیوڤەن لە نامەکەیدا ڕایگەیاند لە پێناو ڕاستیی ئەو ژیانەدا کە مردنی بۆ هەڵدەمژم، لە دۆخێکدام کە
بەلگەنامە

لەیلا گیوڤەن لە نامەکەیدا ڕایگەیاند لە پێناو ڕاستیی ئەو ژیانەدا کە مردنی بۆ هەڵدەمژم، لە دۆخێکدام کە
بەلگەنامە

گەلە ڕێزدارەکەم، هەڤاڵانی ژنی خۆشەویستم
ڕووە ڕووناکەکەی #ئامەد#، سەرحەد، بۆتان
یەک بەیەک سڵاو لە هەمووتان دەکەم. لەم قۆناغە سەختە مێژووییەی پێدا تێپەڕ دەبین، دەمەوێت جارێکی تر ڕایبگەیەنم کە باوەڕم بەوەیە پێکەوە سەردەکەوین.
گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجالان، تەگەرەیە لەبەردەم ئاشتییەکی کۆمەڵایەتی سەقامگیر. بەرێز ئۆجالان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی دا ڕۆڵگێڕێکی گرنگە، ئەمەی بە شێوەیەکی ئەخلاقییانە و تیۆرییانەش سەلماندووە. کۆمەڵگەش لە درکی ئەوەدایە. چالاکییەکەمان لە ڕۆژی یەکەمەوە لەلایەن هەموو گەلەکەمان لە 7 ساڵ تا 70 ساڵەوە خاوەنداری لێکرا، شایەتی ئەوەیە کە دەنگمان بیستراوە و دەیگەیەنینە ئەنجام.
ئەم گەلە بەرخۆدەرە، ژنانی عەوداڵی ئازادی و دیموکراسی، ئەو گەنجانەی کە لە سەردەمی زوحاکەوە لە دژی زوڵم و ستەم وەستاونەتەوە، جارێکی تر بە هەمان ڕۆڵ هەڵدەستنەوە و قوربانییەکەی هەرچیەک بێت، سەردەکەوین.
بە باوەڕی و ئیرادەمان ئەم بەرخودانە دەگەیەنێتە سەرکەوتن، لەم قۆناغە مێژوییەدا ئەگەر وتن لەجێی خۆیدا بێت یەکبینینەوەیەک بە ڕووخانی دیوارەکان لە کازیوەی بەیانیەکاندا کە زیندانی ناکرێت بۆ من مایەی مۆڕاڵە، دەمەوێت بڵێم داواکانی من داواکاری گەلەکەمە و تا گۆشەگیری کۆیایی دێت لە درێژدان بەم چالاکییە بە بڕیارم.
ڕایدەگەیەنم لە ئۆغری ژیانێکدا کە لەبەرەوە مردن دەچێژم، لە قۆناغێکی وەهادام کە بە خۆشحاڵیەوە لەم ڕێیەدا مردن لە ئامێز دەگرم. لەم ڕۆژانی بەرخودانەدا، لە پشت دیوارەکانەوە، بەو باوەڕییەی ئەم ڕۆژانی بەرخۆدانە بگەیەنینە سەرکەوتن، سڵاو لە هەمووتان دەکەم. بە گەرمی هەڤالێتی دڵی شۆرشگێڕتان هەمووتان لە ئامێز دەگرم
#لەیلا گیوڤەن# هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتی و پەرلەمانتاری جولەمێرگی پارتی دیموکراتی گەلان #هەدەپە#
#20-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,291 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-01-2019 (5 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 20-01-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 20-01-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 20-01-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,291 جار هاتیە دیتن
لەیلا گیوڤەن نامەیەکی بۆ دایکی کۆچکردووی نووسی
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەیلا گیوڤەن نامەیەکی بۆ دایکی کۆچکردووی نووسی

لەیلا گیوڤەن نامەیەکی بۆ دایکی کۆچکردووی نووسی
(لە کاتە سەختەکاندا نەمتوانی لەلات بم. نەمتوانی دەستت بگرم و لە تەک تۆ دانیشم. دابڕانی وەها زۆر سەختن. من نەمتوانی دوایین ئەرکی خۆم جێبەجێ بکەم. کاتێک لە زیندانی #ئامەد#یش بووم باوکم کۆچی دوایی کرد، لە دوایین ساتەکاندا نەمتوانی لەلای بم. دایە تۆ هەموو کات منت لە منداڵەکانی دیکەت جیا دەکردەوە، لەوانەیە لەبەر ئەوە بووبێت کە دوایین منداڵت بووم یانیش لەبەرئەوە بووبێت کە منیش وەک تۆ ناحەقیم قبووڵ نەدەکرد. تۆ له و کاتانەدا زۆر تابۆی سەر ژنانت شکاندبوو، هەر کەس باسی ئه و کاراکتەرەی تۆی دەکرد.
بەڵێ، هەڵوێستی تۆ ڕەسەنایەتی و زانیاری پێوە دیاربوو. ئەگەر بە من بڵێن هیوا، ڕەنج و فیداکاری چییە؟ دەڵێم: دایکی منە. بەبیرم دێت باوکم پێی دەگوتی (منداڵەکانت بوونەتە کۆمۆنیست) تۆش دەتگوت (مەگەر تۆ دەزانی کۆمۆنیزم چییە؟) چەندین کاتژمێر باسی مافداربوونی ئێمەت دەکرد. دەتگوت، (ئەگەر منداڵەکانم شتێک بکەن، دیارە کە ئه و شتە ڕاستە.) ئه و بەهایانەی کە ئەمڕۆ لەپێناویاندا تێدەکۆشین، بەهاکانی تۆن.
دایە گەلێک بە نەبوو دادەنرێت. گەلی کورد لە بەرانبەر ئەوانەی دەڵێن (یان دەبێ جلەکانی ئێمە لەبەر بکەن یان بەڕووتی دەمێننەوە) بەرخۆدان دەکات. بەهۆی تێکۆشانەکەمان کراوینەتە ئامانج و هەزاران کەسمان زیندانی کراون. هێرشمان کرایەسەر و بەدوای پانزێرەکاندا ڕاکێشراین و کوژراین. بۆ کوردان تەنیا مردن هەیە نەک ژیان. ئەوەی پێی دەڵێن جوگرافیا قەدەرە، شتێکی وەهایە...
بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێزدار ئۆجالان و لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی لەسەر ئەم خاکە، من لە مانگرتن لە خواردندام. ئەگەر کات و دەرفەتم هەبوایە، من دەزانم تۆ مافت پێدەدام. دایە، گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە، شەڕ تاوانێکی مرۆڤایەتییە. لە بەرانبەر ئەم شتانە من بەرخۆدان دەکەم. تۆ بەرخۆدان لە بەرانبەر ناحەقیت پیشانی من دا، تۆ منت فێری جەسارەت کرد. ئه و شتانەی کە تۆ فێری منت کردوون، زۆر بەقیمەتن. تۆ وەک هەموو دایکانی کوردستان ئازارت چەشت و ڕۆژێکیش نەتگوت ئۆف.
دایە، بۆ ئەوەی لە ئاستی تۆ و هەموو دایکاندا بم، بەردەوامی دەدەم بە تێکۆشانی خۆم. جێگەت بەهەشت بێ دایە.)
#لەیلا گیوڤەن#
#07-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,852 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 07-01-2019 (5 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 07-01-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 07-01-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 07-01-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,852 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.140 KB 07-01-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
نامەی پشتیوانیی 93 ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەی پشتیوانیی 93 ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی
بەلگەنامە

نامەی پشتیوانیی 93 ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی
بەلگەنامە

هەڤاڵ لەیلا
وەک ژنانی چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەرمترین سڵاو و خۆشەویستی خۆمان ئاراستەی هەستی بەرپرسیارێتی و بە ورەی ئێوە دەکەین. ئێستا کە (83)-مین ڕۆژی مانگرتنت بە بەرخۆدانێکی بێ وێنەوە درێژە پێ دەدەیت، ئەگەرچی بە جەستە لێت دوورین، بەڵام تێکۆشانی تۆ بۆ ئاشتی و ئازادی دڵمانی بەیەکەوە گرێداوە و ئیرادەی بەرخۆدێری تۆ و هاوڕێیانت هەموو سنوورێکیان تێک شکاندووە و زۆرتر لەهەر کاتێک هەست بە نزیکایەتی ئێوە و هەموو ژنانی پێشەنگ دەکەین.
هەڤاڵ لەیلا؛ خۆڕاگری تۆ بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی فاشیست و زیهنیەتی پیاو سالاری کە لە دژایەتی خۆی بەرامبەر مرۆڤایەتی، ئاشتی و ئارامی هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە، دەتوانێ ببێتە هەوێنی ورە بەخشین و بووژێنەرەوەی گشت بزووتنەوە سیاسییەکان و بە تایبەت خەباتی ژنان دژ بە هەر جۆرە دەسەڵاتێکی تاکڕەو و چەوسێنەر. ئێوە بە کردەوە توانیوتانە جەستە و هەبوونی خۆتان بخەنە خزمەت سیاسەتێکی مرۆڤ دۆستی پڕ لە ژیانەوە و واتایەکی نوێتان بە چەمکی بەرخۆدان بەخشییەوە و بوونەتە دەنگی ئازادیخوازی، بەڵام هاوکات پاراستنی ئەو جەستە و باوەڕیە کە هەڵگری بیرێکی بەرزی ئینسانیە، پێویستییەکی گرنگە.
فاشیزم و دەسەڵاتخوازی کە بەرهەمی زیهنییەتی پیاوسالارییە و بە هەزاران ساڵە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها کوردستانی خستووەتە ژێر هێرش و پەلاماری خۆی و لەم لایەنەوە حیساب لە سەر پشتیوانی سیستمی سەرمایەداری و نیولیبراڵیزمی دژە بەها دەکات، گەورەترین مەترسی و هێرشە بۆ سەر جەستە و نێرینی ژنان لە کۆمەڵگادا. دەسەڵاتێک کە تەنانەت ڕێز لە بنەماکانی خۆیشی ناگرێت و هەموو جۆرە ڕێککەوتن و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پێشیل دەکات، چون تەنانەت بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی 2015-ی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو جۆرە گۆشەگیرییەکی سەر زیندانیان کە لە 24 کاتژمێر زیاتر بێت قەدەغەیە. هەر بۆیە باوەڕمان وایە کە هێز، ئیرادە، یەکێتی، هاودەنگبوون و پێشەنگایەتیی ژنان دەتوانێ ببێتە ئاڵترناتیڤێک بۆ ڕوو بەڕووبوونەوەی ئەم شێوازە دەسەڵاتداری و پێشێلکارییانە و بێگومان هیوا و ئومێدی بەردەواممان بە ڕاستینەی ڕێبازی خەباتی ئازادیخوازی ئێوە هەیە و دڵنیاین کە ئەم دیوارانە دەڕووخێن و ئەو سیستمە دیکتاتۆرانەش هەرەس دێنن.
ئێمە وەک بەشێک لە ژنانی کورد بە واژۆکردنی ئەم نامەیە ڕایدەگەیەنین کە لە ئامانجی مانگرتنەکەتان تێدەگەین و هاودەنگی و پشتیوانی خۆمان لە تۆ و هەموو مانگرتوانی تر کە ئەمڕۆ ژمارەیان سەدان کەسی لە ناو زیندانەکان و وڵاتە جۆراوجۆرەکان تێپەڕ کردووە ڕادەگەیەنین. هەر وەها داوا لە ژنانی چالاک، خاوەن هەڵویست و ئازادیخواز دەکەین ببنە دەنگی تۆ و هەموو ئەو ژنانەی بۆ مرۆڤایەتی و ئاشتی تێدەکۆشن و داوای دەسبەجێ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی هەموو زیندانیانی ناو زیندانەکان دەکەین.
1 - هیوا خدری
2 - ئازادە ڕەحمانی
3 - هاوژین بەقالی
4 - ئارەزوو ئیمامی
5 - فاتیمە کەریمی
6 - نگین شیخوالیسلامی وەتەنی
7 - ڕوناک فەرهەنگ
8 - سۆما ڕوستەمپور
9 - لەیلا عەنایەت زادە
10 - سودابە علی موحەمەدی
11 - پەروانە کەریمی
12 - زەینەب بایەزیدی
13 - مریەم فەتحی
14 - هانا ناسور
15 - فرمێسک زاهێدی
16 - کوێستان فتوحی
17 - گوڵاڵە عەبدوڵلا
18 - تابان سکایا
19 - ڕۆزا ڕەها
20 - کەژاڵ شێخ موحەمەدی
21 - ویدا حاجبی
22 - سارا ئەسەدی
23 - خاوەر قەتاری
24 - مەرزیە سوبحانی
25 - چنوور عەنایەت زادە
26 - ئەسمەر نادرپوور
27 - ڕۆژین عەلی پەناه
28 - ئافاق توفانی
29 - شەهلا تاڵەبانی
30 - نیگار حەیدەر زادە
31 - ڕوقیە پەناهی
32 - سەرگوڵ حەسەنی
33 - شەهین غوڵامی
34 - هێرۆ کەریمی
35 - سەبری ڕاشدی
36 - سەحەر باقری
37 - زوڵەیخا ناسری
38 - کوێستان داودی
39 - شەهلا حەفید
40 - شەهناز الیاسی
41 - شیرین کازمی
42 - نگین ئازەری
43 - بەسێ شاماری
44 - نەرگس نەسیمی
45 - ئاڤا هۆما
46 - سومەیە فەتاحی
47 - نەسرین حوسەینی
48 - ژیلا ئەحمەدی
49 - ئازادە کەیخوسرەوی
50 - تاڤگە حەسەن پوور
51 - چنوور کاکی
52 - شلێر ڕەشیدی
53 - خەدیجە ئیبراهیمی
54 - ئازیتا بەهرامی
55 - ڤیان بەختیاری
56 - سەمیرا ڕەشید پوور
57 - سۆهەیلا نەباتی
58 - شیوا ساڵەح نژاد
59 - سەعدیە وەکیلی
60 - سنوور حوسەینی
61 - ئەوین سووری
62 ئازیتا بەهرامی
63 - فەریدە ئەسەدی
64 - شەیدا شەمس
65 - نەسرین عەزیزی
66 - حەمیدە منوچێهری
67 - سۆیبە ڕەحیمی
68 - ئایدین شەریفی
69 - دڵنیا موحەممەدی
70 - کەژاڵ یوونسی کوردستانی
71 - واحێدە موحەممەدی
72 - #شنۆ# کەمانگەر
73 - شەیدا یوسف پوور
74 - سەبری بەهمەنی
75 - ئامنە موحەمەدنژاد
76 - شەهلا کەمانگەر
77 - فەوزیە عبدالرحمانی
78 - سەعیدە خەلیل پوور
79 - زەهرا ئەفەندۆک
80 - مەریەم ئیسماعیل پوور
81 - قەدەم موحەمەدی
82 - ئازیتا ڕەحیمی
83 - ڕوقیە وەیسی
84 - شادی موعینی #پاوە#
85 - ویدا زەمانی
86 - شەهین عوسمانی
87 - ژیلا عوسمانی
88 - ئانیت بەهرامی
89 - سەنا بەهرامی
90 - شەهین ئەحمەدی
91 - نەسیبە بارانی
92 - بێهجەت سەعیدی
93 - فەزیلەت خودامەوردی
#29-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,496 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 91
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-01-2019 (5 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 29-01-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 29-01-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 29-01-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 9,496 جار هاتیە دیتن
کەجەدەکە-ئەورووپا: ژیانی لەیلا گیوڤەن لە مەترسیدایە، بڕژێنە مەیدانەکان!
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەجەدەکە-ئەورووپا: ژیانی لەیلا گیوڤەن لە مەترسیدایە، بڕژێنە مەیدانەکان!

کەجەدەکە-ئەورووپا: ژیانی لەیلا گیوڤەن لە مەترسیدایە، بڕژێنە مەیدانەکان!
دەقی ڕاگەیەنراوی #کەجەدەکە#-ئەورووپا:
هاوپەیمانەتیی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەمەلایەنانه و بە هەموو هێزی خۆی بەردەوامە لە سیاسەتەکانی قڕکردن دژ بە گەلی کورد. سەرەتا لە جزیر، سوور، نسێبین و باکووری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دا. ڕژێمی ئاکەپە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان زەخت و چەوساندنەوەی گەیاندە ئاستێکی دیکە و درێژەی پێدەدات.
یەکێک لە گرینگترین پایەکانی ئەم سیاسەتە تووندکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و فشارکردنە لە هەزاران زیندانیی دۆزی ئازادی. لەبەرئەوەی دەبێ ئێمە ئەم گۆشەگیرییە بشکێنین، سیاسەتی کۆمەڵکوژی، لەناوبردن و فاشیزم بوەستێنین و ڕێگری لێ بکەین.
بە بەرخۆدان ئەم بێدەنگییە دەشکێنین
بۆ ڕێگرتن لەم سیاسەتانە #لەیلا گیوڤەن# بە گوێرەی ڕۆحی قۆناغەکە هەستاوەتە سەرپێ و دەستی بە چالاکییەکی مێژوویی کردووە. ئەم چالاکییە بە لەیلا گیوڤەن دەستی پێکرد، بە زیندانەکان گەورە بوو و #هەولێر#، ستراسبۆرگ و گێلای گرتەوە. ئەم چالاکییه کە هەنگاو بە هەنگاو بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و ڕوو لە ویژدانی مرۆڤایەتی دەکات، هۆشیاربوونەوەیەکی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بە پشتیوانی ڕای گشتیی کوردستان، تورکیا و جیهان ئەم بەرخۆدانە پێشکەوتووە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە بێدەنگیی سی پی تی و کۆنسەی ئەورووپاش بەردەوامە. ئێمە دەزانین ئەم بێدەنگییە هاوکاریی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکات. ئەم بێدەنگییە بە بەرخۆدان دەشکێنین.
ئەوەی پێویستە دەبێ ئێستا بکرێت
چالاکیی لەیلا گیوڤەن ئەمڕۆ لە ڕۆژی 72هەمدایە، دەبێ وەها بکەین کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گەل بە ئەرکی خۆیان هەستن، بۆ ڕێگرتن لە ڕووداوێکی نەخوازراو. بۆ دەنگدانەوەی هاواری لەیلا گیوڤەن و بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەموو زیندانییانەی کە دەستیان بە مانگرتن کردووە، چیمان لەدەست بێ دەبێ بەپەلە بیکەین.
بڕژێنە سەر شەقامەکان
بە گوێرەی دوایین زانیارییەکانمان، باری تەندرووستیی گیوڤەن لە مەترسیدایە. دۆخی تەندرووستی و ژیانی لە بەردەم مەترسیدایە. لەبەرئەوە دەبێ هیچ کەس لە ماڵی خۆی دانەنیشێت، پێویستە بڕژێنە مەیدانەکان و ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن.
ئێمە وەک کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیی کوردستانیانی ئەورووپا (KCDK-E) بانگی گەل و دۆستەکانمان لە ئەورووپا، ژاپۆن، کەنەدا، ئوسترالیا، ڕووسیا و هەموو وەڵاتانی دیکەی جیهان دەکەین لەپێناو ئەوەی ڕای گشتی بجووڵێنن و گوێ لە هاواری لەیلا گیوڤەن بگرن، بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ بڕژێنە مەیدانەکان.[1]
#18-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,132 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 18-01-2019
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 18-01-2019 (5 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: دەرڤە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 18-01-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 18-01-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,132 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کاروانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,000
وێنە 105,178
پەرتوک PDF 19,084
فایلێن پەیوەندیدار 95,690
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کاروانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.937 چرکە!