پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 517,070
وێنە 105,422
پەرتوک PDF 19,104
فایلێن پەیوەندیدار 96,012
ڤیدیۆ 1,285
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
زەهرا دۆغان (خوێنی پریۆدی ژنانی بەندیخانەی کرد بە ڕەنگێک بۆ هونەر)
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەهرا دۆغان

زەهرا دۆغان
ئا: ژنەفتن

بەرهەم و تابلۆکانی زەهرا دۆغان کاتێ ناوبانگی جیهانی پەیدا کرد کە بانکسی هونەرمەندی ناسراوی بەڕیتانی لەساڵی 2018 بۆ پشتیوانی ناوبراو تابلۆیەکی دیواری گەورەی لە یەکێک لە شەقامەکانی نیو یۆرک وەک ناڕەزایەتییەک بە بەندکردنی دۆغان کێشا و داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە زەهرا دۆغان ئازاد بکات.

زەهرا دۆغان لەساڵی 2016 پاش کێشانەوەی تابلۆی داگیرکاری شارۆچکەی نەسێبین لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستگیرکرا و لەساڵی 2017 دادگای تورکیا سزای دوو ساڵ و دە مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند. لەو کاتەدا دانوستانی ئاشتییانەی نێوان دەوڵەتی تورکیا و لایەنە کوردییەکان گەیشتبووە بونبەست، سوپای تورکیاش شارە کوردییەکانی سەرکوت و خاپوور دەکرد. لەم ڕەوتەدا شارەکانی نەسێبین و سوور خاپوور کران. زەهرا دۆغان لەیەکێ لە تابلۆکانیدا ئاڵای تورکیای کە لەسەر خانوو و باڵەخانە خاپوورەکانی شاری نەسێبین بە جێ مابوو کێشا بوو.

لەساڵی 2017 فریتینکەر ئەسۆسیەشنی سویسرا خەڵاتی کەسایەتی ساڵی بە دۆغان بەخشی. دۆغان ئەو کات لە بەندیخانەدا بوو، بەم بۆنەیەوە نامەیەکی نووسی، کە (ناز ئۆکە) ڕۆژنامەنووسی هاوکاری ناوبراو لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکەدا بۆ ئامادەبوانی خوێندەوە. ئەو لە بەشێک لە نامەکەیدا نووسی بووی:

(هەنووکە من تەرکیزم خستووەتە سەر کولتوور و مێژوو و ئەفسانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە شێوازی خۆم سەرقاڵی گواستنەوەی هونەرم بۆ جڤات. لە بەندیخانە بۆ هاوبەندییەکانم کلاسی شێوەکاری بەڕێوەدەبەم و هاوڕێکانم فێری نیگارکێشان دەکەم. ئێستا ئەویندارانە شێوەکاریان خۆش دەوێ. فێرم کردوون لە پرچەکانیان و لەو پەڕی باڵندانەی کە لە حەوشە دەیدۆزنەوە فڵچە دروست بکەن چوونکە ئێمە لێرە پێداویستییەکانی نیگارکێشیمان نییە و بۆ دەربڕینی هزر و بیروباوەڕمان کەڵک لە هەموو شتێ وەردەگرین. هەروەها ڕۆژانە چوار سەعات لە کاتەکانمم تایبەت کردووە بۆ وتووێژ لەگەڵ ژنانی ئێرە تا بتوانم ڕۆمانێک لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانیان بنووسم. من حەز ناکەم ئێوە پێتان وابێ کە ئێستا زەهرا لە بەندیخانە بووەتە ژنێکی غەمگین، ژنێک کە کاتەکانی بە هەدەر دەدات. ئەم نامەیە دەنووسم تا سەرجەم ئەو کارانەی لێرە خەریکی جێبەجێ کردنیانم بۆ ئێوەی ڕوون بکەمەوە، چونکە دەمەوێ ئێوە هەر کاتێک ناوی من دەبیستن لە زەینتاندا وێنای ژنێکی خاوەن هیوا و ڕۆحیەتێکی بەهێز بکەن، ژنێکی بەهێز و خۆڕاگر…)

دۆغان لە شوباتی 2019 لەگەڵ ئازادبوونی لە زیندان، تورکیای جێهێشت و بەرەو بەریتانیا کۆچی کرد، پاش ئەوە بەرهەمەکانی بە شێوەی پیشانگای شێوەکاری و نمایشی پێرفۆرمانسی هونەری لە گۆشە و کەناری جیهان دەخاتەڕوو.

زەهرا لە 25 نۆڤەمبەری 2019 هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە یادی “#هەڤرین خەلەف#” ژنە سیاسەتمەداری کورد کە بە دەستی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوا کوژرا، بەرهەمێکی لە مۆزەخانەی شاری برێشیای ئیتالیا نمایش کرد. ئەو لەم نمایشە هونەرییەدا کەڵکی لە شیوازێک وەرگرت کە لە دەورانی بەندیخانەدا وەرگرت کە بەرهەمەکانی پێ خوڵقاندبوو.

لە سەرەتای 2020 پیشانگەیەکی لە ژێر ناوی (ئێمەش ڕۆژانێکی خۆشمان دەبێت) لە مۆزەخانەی سانتاجولیای ئیتالیا کردەوە. لەم پیشانگەیەدا کە نزیکەی 60 بەرهەم کە زۆرینەیان لە بەندیخانەی دیابەرکر کێشابوونی، نمایشکران.

بەرهەمەکانی بەندیخانەی دیاربەکر بەزۆری بە ماتریاڵی وەک خوێن، قاوە، زەردەچەوە، سووتووی جگەرە و پاشماوەی خۆراک لەسەر پارچە قوماشی جلی ژنانی بەندیخانە یان پارچە ڕۆژنامەکان کێشراون. لەم بەرهەمانە ناوەڕۆکیەلی فیمێنیستی و جێندەرکوییر ئامادەییەکی بەرفراوانی هەبوو. هەروەها دۆغان تێدەکۆشێت کە بە هونەرەکەی ناڕەزایەتی لە ئاست دۆخی کوردستان دەرببڕێ.

بە بۆچوونی من ژیان خۆی هونەرە، بەتایبەت ژیانی مرۆڤە ناڕازییەکان، ئەوانەی کە لەبەرانبەر شتێ دەوستنەوە و بە بۆچوون و کردەوەکانیان ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن. ئەوان بە خستنەڕووی بیروباوەڕیان خەریکی خەڵقکردنی شتێکن و خەڵقکردنیش هونەرە

زەهرا لە وتووێژێکی لەگەڵ وێب مەگەزینێک بەم شێوەیە باسی چالاکیی و پێوەندییەکانی لەگەڵ ژنە بەندییەکان دەکات:

(بە بۆچوونی من ژیان خۆی هونەرە، بەتایبەت ژیانی مرۆڤە ناڕازییەکان، ئەوانەی کە لەبەرانبەر شتێ دەوستنەوە و بە بۆچوون و کردەوەکانیان ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن. ئەوان بە خستنەڕووی بیروباوەڕیان خەریکی خەڵقکردنی شتێکن و خەڵقکردنیش هونەرە.

هەموو ئەو مرۆڤانەی کە سەرقاڵی خەڵقکردنن هەر کامیان بە جۆرێک لە جۆرەکان هونەرمەندن، چونکە هەوڵەکانیان لەبەر جوان کردنی ژیانە. هەموو ئەوەی کە ئێمە لە قوتابخانە هونەرییەکان فێری دەبین هەر ئەمەیە. لە ژیانی منیش ڕێک ئەمە ڕوویدا. هەموو شتێکم لە کێشمەکێشەکان دەستکەوت. با نموونەیەکتان بۆ بهێنمەوە. ئاڵایەکی سپی لەبەرچاو بگرن کە (تایبێت ئانا) بە یەکێ لەو قوماشە ئاساییانە دروستی کردبوو و حەوت شەو و ڕۆژ لەبەردەم ماڵەکەی وەک ئاڵایەکی سپی ڕاوەستا. ئەم ئاڵایە دەکرا لەچکێک، دەسڕێک یان هەر شتێکی تر بێت بەڵام ئێمە چۆن ئەومان بینی؟ ئاڵایەک کە دەیگوت: “من کەسێکی مەدەنیم و ئێرە ماڵی منە” و ئێوە کاتێ کە تەماشاتان دەکرد بۆ تێگەیشتن لە مەبەستی (تایبێت ئانا) پێویستتان بە وشەکان نەبوو، ئەو قسەی نەدەکرد، هاواری نەدەکرد، هیچی نەدەگوت بەڵام لەو تێدەگەیشتن و ئەمەش تەنیا بە هۆی ئەو ئاڵا سپییەوە بوو کە لەنێوان خاپوورەکان هەڵواسرابوو. قوماشێکی سپی هەرچی هەیە ئێمە نازانین بەڵام کاتێ (تایبێت ئانا) لە ناو گەرمەی هێرشی سەربازی سوپای تورکیا بۆ سەر شار و جێی ژیانی لە ترسا و بێ ئۆقرەیی و بۆ پارستنی گیانی منداڵەکانی لەسەر دەرگەی ماڵەکەی هەڵیدەواسێ، ماناکەی تێدەگەیین. من دەڵێم هەر شتێ دەتوانێ بگۆڕدرێ بۆ شتێکی بەتەواوی جیاواز و هونەر ڕێگەی دەربڕینی ئەم بنەمایەیە. گەڵایەک، کوپیک قاوە، خوێنی پریۆدی ژنانی بەندیخانە، ئەمانە هەموو ئەو شتانە بوون کە من بۆ کێشانی تابلۆکانم کەڵکم لێوەردەگرتن. بەڵام ئێستا کە ئێوە سەیری تابلۆکانم دەکەن چی دەبینن؟)

زەهرا درێژەی دەداتێ:

(من لە بەندیخانە هاوڕێگەلێکی زۆرم پەیدا کرد کە زۆر هۆگری شێوەکاری بوون و ئێمە تاڕادەیەک بە پێداویستی تا ئاستی سفر دەستمان بە نیگارکێشان کرد. بۆ نموونە لە فەزای بەتاڵی ژێر تەختەخەوەکان، لە نوورێکی کەم و دیدێکی لاوازی بێ هیچ ڕەنگ و کانڤاس و فڵچەیەک تابلۆمان کێشا، چونکە پێوستمان بەوە بوو کە خۆمان مانیفێست بکەین. من پێم وایە کە شێوەکاری شێوازێکی سەرەڕۆیانە بووە بۆ ڕەهاکردنی بۆچوون و مانا بەندکراوەکان لە زەین و ڕۆحی ژنانی بەندکراو. ڕۆژانی سەرەتا ژنەکان لە دەورەوبەرم کۆدەبوونەوە و بە وردی سەیری نیگارکێشانەوەکەیان دەکردم. پاش ماوەیەک دەستیان کرد بە ڕادەربڕین و قسەکردن و کەم کەم بینین و وێناکردن. لێرەدا بوو کە گەیشتم بەوەی کە دەتوانم نیگارکێشانیان فێر بکەم. هەڵبەتە من بانگەشەی ئەوە ناکەم کە مامۆستایەکی باش بووم، من تەنیا هەوڵم دا کە ئەزموونەکانم بگوازمەوە بۆ ئەو ژنانەی کە هیچ ڕێگەیەکیان بۆ خۆمانیفێست کردن نەبوو و لە کۆتاییدا ڕۆژێ کە ئەم تابلۆیانە ڕێگەیەک بۆ نمایش لە ئێرە و ئەوێی جیهان دۆزییەوە و ئێمە شایەتی گاریگەری فراوانی ئەوانە لەسەر بەردەنگەکان بووین. ئەوان کاتێ سەیری تابلۆکان دەکەن ئیدی لەوێ گەڵا، خوێن، قاوە یان پاشماوەی خۆراک نابینن، بەڵکوو لە بەرهەمی کارەکە دەڕوانن. لەڕاستیدا هەر هێندە سادەیە، ئێمە بۆ مانیفێست کردنی خۆمان دەبوایە ڕێگەیەک هەڵبژیرین و بەردەوام بین.

لەو ڕۆژانەدا هەفتەی جارێک لە حەوشەی بەندیخانە کۆبوونەوەمان هەبوو. ڕۆژانی هەینی پاش جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکانی پاکوخاوێنی مۆڵەتیان دەداینێ تا بۆ خواردنەوەی قاوە لە دەوری یەک کۆببینەوە. پاش خواردنەوەی قاوە پارچە قوماشێکم لە جلێک لێدەکردەوە و قوماشەکەم لەسەر مێزەکە ڕادەخست. هەر قوماشێک جوانییەکی سەرنجڕاکێشی جیاوازی هەیە. پاشان بۆ نموونە قاوە یان خوێنمان دەڕشتە سەری، کاتێ قوماشەکە خوێنەکەی هەڵدەمژێ، نازانی بڕیارە خوێنەکە لە کوێ ڕاوەستێ، خەڵقی بەرهەمەکە لەدەستت دەردەچێ. لەم ساتەدا دەوەستن و لە نەزمی وەرگرتنی خوێنەکە لەلایەن قوماشەکەوە دەڕوانن. لێرەدا ئێوە دەسەڵاتتان نییە، تەنیا سەبر دەکەن کاتێ ڕەوتی خوێنەکە بەرەو ئاراستەی دڵخوازتان دەڕوا، دەبزوێن و لەدڵی خۆتاندا دەڵێن: “بریا لێرە بوەستێ” بەڵام پێدەچێ کە خوێنەکە درێژە بە بڵاوبوونەوە بدات و دیسان لەگەل خۆتاندا دەڵێن: “ئەمەش باشە، دەکرێ ئەمەش بکێشم”. لەکۆتاییدا چی دەبێ؟ تێدەگەن کە بەدەسەڵات نین و ئەمە هێواش هێواش لە تەواوی ژیانتاندا دەردەکەوێ، لەبەر ئەوەی ئەم ئەزموونە و پرۆسەیەتان ناخودئاگا بە مەشق و دووپاتکردنەوە قبوڵ کردووە و درکتان کردووە و هەر ئەم ئەزموونە لە تەواوی ڕەهەندەکانی ژیانتاندا لە پێوەندی ئەویندارانە و هاوڕێیانەوە بگرە تا هەر شتێکی تر ڕەنگدەداتەوە. فێر دەبن کە کەسەکان بە تێگەیشتن لێیان و گوێگرتن لێیان بەهایان بدەنێ. پاش ئەوەی کە کارتێکردنی نێوان خوێن و قوماشەکە تەواو بوو، سەرەی ئێوە دێت و ئیتر هەر کارێک لە دەستتان دێت و حەزتان لێیە دەتوانن بیکەن و ئەوان ئەو دەرفەتەتان دەدەنێ و لەم مەودای هێنان و بردنەدا فێری چەمکیەلی وەک درکەکان، گوێگرتن، هاوبەشی، ئەوین و میهربانی دەبن. ئێمە هەموو ئەمانە لەکاتی کێشانی ئەم تابلۆیانەدا فێر بووین. لەبەر ئەمەیە کە بەهای ئەم پەڵە و لەککانە زۆر زۆرە.”

زەهرا دۆغان لە 14ی ئەڤریلی 1989 لە شاری دیاربەکری باکووری لەدایکبووە، ڕۆژنامەنووس و شێوەکار و نووسەرە. دامەزرێنەر و سەرنووسەری ناوەندی هەواڵنێری (ژنها)یە کە میدیایەکی تایبەت بووە بە پرسی ژنانەوە، کە ساڵی 2016 لەلایەن دادگای تورکیاوە داخرا. زەهرا ساڵی 2016 نەسێبین دەستگیر دەکرا و ساڵی 2017 دادگای تورکیا سزای دوو ساڵ و دە مانگی بەسەردا سەپاند و لە سەرەتای ساڵی 2019 ئازاد کرا و پاشان کۆچی کرد بۆ وڵاتی بەریتانیا و ئێستا لە بەریتانیا دەژی.

لەماوەی زیندانی کردنیدا ڕێکخراوە جیهانییەکانی بواری ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین و ژنان و مافەکانی مرۆڤ پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ ناوبراو ڕاگەیاند. زەهرا چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری پێبەخشراوە، لەوانە خەڵاتی مەتین گۆکتەپە، خەڵاتی هونەرمەندی یاخی، خەڵاتی فریتینەرکی، خەڵاتی بوێری لە ڕۆژنامەنووسی و ئێستاش ئەندامی فەخری ڕێکخراوی پێن ئینتەرناشیۆنالە.

کۆی نامە و یادداشتەکانی بەندیخانەی زەهرا دۆغان لە ساڵی 2019 لە کتێبێک لە ژێر ناوی “ئێمەش ڕۆژانێکی خۆشمان دەبێت” لە وڵاتی فەڕەنسا چاپ و بڵاوکرایەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 471 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 13-10-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 10-10-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 12-10-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی )ڤە: 12-10-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 471 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.170 KB 10-10-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کۆچەری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
کاروانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 517,070
وێنە 105,422
پەرتوک PDF 19,104
فایلێن پەیوەندیدار 96,012
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کۆچەری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
کاروانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!