ناڕەزاییەکان بۆ ئازادکردنی فەرهاد پیرباڵ زۆرتر دەبن
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر داخستنی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات مانگرتنی دوکانداران وکاسبکارانی شاری
بانەبانە پێی نایە سێزدەیەمین ڕۆژی خۆی.
[1]
- ئەمڕۆ لە شاری ڕوانسەر، تەرزە باریوە هێندەی هێلکەیەک گەورە بووە و زیانی زۆری داوە.
[3]
- لە گوندی
هەژدە دۆڵانهەژدە دۆڵانی شاری بانە، تەرمی ژنێک بە ناویگ.س دۆزرایەوە، کە لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرابوو.
[6]
باشووری کوردستان
- بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی نوێی سەرما و سۆڵە و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما، بەیانی ئەمڕۆ لە کوێستانەکانی سنووری
پێنجوێنپێنجوێن بەفر باری و رێژەی بارانی ئەمساڵیش (1000 ملم)ی تێپەڕاندووە.
[2]
- وتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا دەنگی یەکێتی لە ناوچەی
بادینانبادینان کەمناکات و چەسپاوە، ئەگەربێت و لایەنێکیش لەم ناوچەیە دەنگ بەدەستبهێنێت و باڵانسی دەنگ بگۆڕێت دەنگ لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەڕوات نەوەک یەکێتی.
[2]
- گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە لە ناوچەی بارزان، هێزە نهێنییەکانی سوپای تورکیان کردە ئامانج و 3 سەربازی تورک لەو چالاکییەدا کوژران.
[5]
- لە کاژێر 13:30 خولەکی ئەمڕۆ, شەڕ و پێکدادانێکی چڕ لەنێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
پەکەکەپەکەکە و سوپای تورکیا لە سنووری پێنج گوندی شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکانی سەر بە قەزای سۆران دەستیپێکرد و بەهۆیەوە گوندەکانی لێلکان، خەلیفان، گۆرەشا، تارەکان و ناومێرگان چۆڵ بوون و خەڵکەکەی ئاوارەی سیدەکان و دەورووبەری بوونەتەوە.
[4]
- لە شاری
رانیەرانیە لە سەر ئەوەی مەلایەک یەکێتی و ئەی تر دوور لە یەکێتی دەبێتە کێشەیان، دەرئەنجام ڕیزی نوێژ لە مزگەوتی گەورەی ڕانیە دەبێتە دوو ڕیز، ڕیزێک هەموو لایەنەکانی تر، ڕیزێک و مەلایەک و یەکێتییەکان.
[3]
- بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە
سەربەست مەنتکسەربەست مەنتک رونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، بڕیاربوو ئەمڕۆ
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ سەردانیان بکات، بەڵام سەردانەکەیان رەتکردۆتەوە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێی هەواڵیک کە لە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەکان لە
عەفرینعەفرینەوە زانیارییان داوە، کە دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی عەلەوییەکانی عەفرین لە هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیران/4ی پووشپەڕ دا تورکیادا بەکاربهێنێت، ناسنامەی تورکییان بۆ دەردەکات. هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورکیا بەزۆر ناسنامەی تورکییان داوەتە دانێشتووانی گوندی کۆکانێ-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتای عەفرین.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند، پلانی تایبەتیان هەیە بۆ زیاترکردنی هاریکارییە سەربازییەکانیان بۆ هێزە سەربازییەکانی عێراق و پێشمەرگە.
[2] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا