باکووری کوردستان
- کاتژمێر 08:00 پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد و
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان دەنگیدا.
[1]
- 480 چاودێری نێونەتەوەیی چاودێری هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەن.
[3]
- هەندێک سەرچاوە باس لە پیشێلکاریی ئاکەپە دەکەن لە شارەکانی باکووری کوردستان، چاودێرەکانیش ناتوانن بچنە ئەو ناوچانەی کە قەدەخەی هاتووچۆیان تێدایە.
[1]
- کاندیدی ئاکەپە و پاسەوانەکانی لە شارۆچکەی پرسووسی ڕوحا، هێرشیانکردە سەر بنکەکانی دەنگدان و ئەندامانی
هەدەپەهەدەپە و ئەندامێکی هەدەپەیان بە چوقۆ بریندارکرد.
[4]
- لەسەر هێرشکردنە سەر ئەندامانی هەدەپە و دەنگدانی بەکۆمەڵ، لەلایەن لایەنگران و ئەندامانی ئاکەپەوە، هەدەپە سکاڵای لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا تۆمارکرد.
[4]
- لە گەڕەکی کۆپاڵی سەر بە شارۆچکەی قەرەچۆپانی پارێزگای ئەرزەڕوومی باکووری کوردستان شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە نوێنەری ئیی پارتی بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان گیانیلەدەستدا.
[2]
- بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاوی کردوەتەوە، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) توانیویەتی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا بەربەستی لەسەدا 10تێپەڕێنێت.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی
پیرانشارپیرانشار پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و پێشمەرگەکانی
حیزبی دیموکراتی کوردستانحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕوویدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی هێزەکانی ئێران کوژرا.
[1]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 7:00 سەرلەبەیانی دەوڵەتی تورک گوندی سیران-سەر بە شارەدێین
سیدەکانسیدەکان-ی دەڤەری
برادۆستبرادۆست-ی تۆپباران کرد و ئاگری لە دارستانی گوندەکە بەردا.
[4]
- پۆلیسی
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند: ژنێکی تەمەن 26 ساڵ لە شەڵتەری ژنان لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
[4]
- لە شارەدێی سەعدییەی سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، چەکدارانی
داعشداعش هەڵیانکوتایەسەر خێزانێک و دایک و کچێکیان سەربری و دوو کچی تری ئه و خێزانەش بە سەختی برینداربوون، هەموویان لە نەتەوەی عەرەبی سوننەن.
[5]
- لە
کفریکفری هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش کۆبوونەوە و بوونی چەکدارانی داعش له و سنورە گفتوگۆی لەسەر کراوە.
[6]
- زیاتر لە هەشت هەزار و 500 پەنابەری باکووری کوردستان لە کەمپەکانی پارێزگای
دهۆکدهۆک بەهۆی ئەوەی ناویان لەلایەن دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا لە تۆماری دەنگدەران سڕاوەتەوە، نەیانتوانی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاویکردەوە لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی مانگی تەموزی 2016ی تورکیاوە تائێستا، نزیکەی 300 دیپلۆماتکاری تورکی لە ئەڵمانیا داوای مانەوەیان کردووە.
[5]