$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزەکانی هەنگی سنووریی شاری #پیرانشار# لە شوێنێک بە ناوی شیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەکەونە بۆسەی یەکتر و تەقە لە یەکتر دەکەن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، چوار کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووری کوژراون و تەرمی ئەوانیان بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە، ڕاگوێزراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا داگیرکەرەکی ڕژێمی تورکیا، دەڤەرەکانی لێلکان و بندێوان و کەوەرت-ی سەر بە هەرێمی #برادۆست#ی پارێزگای پارێزگای #هەولێر#ن بە چڕی بۆردوومان کردوەتەوە.[1]
- فەرەنسا لە ڕێگەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 140 کوردی ئێزدی وەک کۆچبەر وەرگرت و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ فەرەنسا گوێزرانەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- پێگەی فەرمی چەتەکانی #داعش# بە ڕاگەیەندراوێک ئاگر بەردان لە دەغڵودانی جوتیارانی عێراق و سوریای گرتووەتە ئەستۆ و بە تۆڵەکردنەوە ناویهێناوە. پێگەی چەتەکان ڕایگەیاندووە، مەزراکانی گەنم و جۆ لە پارێزگاکانی #کەرکووک#، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین لە عێراق و پارێزگای #حەسەکە# لە سوریا لەلایەن ئەوانەوە سوتێندراوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,923 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!