میمکە پانێ باشکی ئافرەتێکی زۆر بەسەروبەرە و خاوەنی مەڕوماڵاتێکی زۆر بوو، شێخ نووریی پێنج ئەنگووست بە خۆی و دەروێشەکانییەوە لەو دەشتی بناری کفرییە ئەبن بە میوانی، ئەویش گاڵ ئەدا بامیە و تەماتەیەکی زۆر دێنن و ئەیخەنە سەر ئاگرا، لەگەڵ میوانەکانیشا هەر چیغێکیان بەنەیە، خۆت ئەزانی بامیەی گەرمیانیش زل و ناکڵۆکارە، میمکە خۆی سەرکاری بامیەکە ئەکا، منداڵە وردەڵەی کوڕەزا و کچەزاکانی دەوری لێ ئەدەن و هەر داوای لێ ئەکەن بۆیان تێکا، ئەویش بە چەپۆک ئەماڵێ بەسەریانا و ئەڵێ: قخەیە! منداڵان هەر وازی لێ نایەنن، ئەویش توڕە ئەبێ و ئەڵێ: ڕۆڵە بچن وەولاوە، بامیەکە بیکەی وە قنگی نێرەکەریشا ئەیهەسوێ، هێشتا پێ نەگەیشتگە و نەکوڵیاگە، خۆ ئێوە لە شێخی تاینگ خراوترتان وەسەر هاتگە! دە لاچن بڕۆن! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 32 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!