بابە شێخی شێخ عومەری بالیسان بۆی گێڕامەوە وتی: لە سەردەم حەمە پاشای #ڕواندز#دا ئاغایەک لە دەوروبەری «وەڵاش» هەبوو، تۆزێ سەری لە گەورەیی ئەخورا. لە گەڵ ئەوەشا هەر لە ژێر قەڵەمڕەوی پاشای کۆرەدا بوو.
پاشا پیاوێکی ناردە سەری بۆ دەیەک و مەکات، ئاغاکە دەماری گەورەیی دەستی کرد بە جووڵە جووڵ لە لەشیا و پیاوەکەی دەرکرد و هیچی نەدایە. ئەم ئاغایە گردێک لە تەنیشت قەڵاتەکەی بوو، پاشای کۆرەش جۆگە ئاوێک لەبەر قەڵاتەکەیا بوو. کابرا چۆوە و کارەساتەکەی بۆ میر گێڕایەوە، میر تێکچوو، ئەمجا کابرا وتی:
ئەگەر میر خورتە تخوب گردە
ئەگەر میر زڕاوە تخوب ئاوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 150 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!