کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,484
وێنە
  124,460
پەرتوک PDF
  22,122
فایلێن پەیوەندیدار
  126,612
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئازادکردنی ئۆجەلان وەکو دوایین بژارەی ئەردۆغان
پول: کورتەباس
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئازادکردنی ئۆجەلان وەکو دوایین بژارەی ئەردۆغان
ئازادکردنی ئۆجەلان وەکو دوایین بژارەی ئەردۆغان
=KTML_Bold=ئازادکردنی ئۆجەلان وەکو دوایین بژارەی ئەردۆغان=KTML_End=
#ڕەسەن ڕەمزی#

=KTML_Bold=بەرایی=KTML_End=
لە سەروبەندی ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنی #18-07-2023#، زۆرینەی راپرسییەکانی تورکیا ئەوە دەردەخەن کە ئیتر قۆناخی تاکڕەوی و تاکپارتی لە حکومڕانیی تورکیادا بەسەرچووە. خولی داهاتوو، حکومەتی داهاتووی تورکیا لەسەر بنەمای هاوپەیمانی دەبێت. بە جۆرێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیدی خۆری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە ئاوابووندایە. لە بەرامبەریشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان کە سەرۆک و دامەزرێنەری ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیایە لە هەوڵی رزگارکردنی قەدەری پارتەکەیەتی بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتی حکومڕانی لە تورکیا و مانەوەی خۆی وەکو سەرۆککۆماری وڵاتەکەی.

=KTML_Bold=2023؛ هەڵبژاردنی یەکلاکەرەوە بۆ چارەنووسی ئەردۆغان=KTML_End=
دۆخی ئابووری و سیاسیی تورکیا لە لێژاییەکی تیژدایە و رۆژ لەدوای رۆژ بەرەوخوار دەچێت. تورکیا لەژێر قەرزێکی زۆری دەرەکی دایە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان و لەدەستدانی بەهای لیرەی تورکیا بەرامبەر دۆلار هێندەی دیکە باری حکومەتەکە و سیستمە سەرۆکایەتییەکەی ئەردۆغانی قورستر کردووە و تادێت متمانەی دەنگدەرانی لەدەست دەدات. ئەردۆغان باش دەزانێت هەڵبژاردنی 2023 سەختترین هەڵبژاردن دەبێت بۆ ئەو. رەنگە بۆ چارەنووسی سیاسی خودی ئەردۆغانیش هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگبێت. لە ئەگەری دۆڕاندن و لەدەستدانی ئەو هەڵبژاردنە سیستمی حکومڕانی لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی دەگۆڕدرێت، واتا ئەردۆغان لە کورسیی سەرۆککۆمارییەکی سەر گەرمەوە دەگەڕێتەوە سەر کورسیی سەرۆکایەتی پارتێکی دۆڕاو لە هەڵبژاردن. ئیگۆی ئەردۆغان ئەمە قبووڵ ناکات، بۆیە رەنگە لە سیاسەت دووربکەوێتەوە. ئەمەش واتای لە گۆڕنانی خەونەکانی ئەردۆغان. بۆیە تا دوایین کارتی سیاسیی ئەردۆغان دەستکراوە دەبێت، بۆ ئەوەی چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە بەرژەوەندی خۆیدا بگۆڕێت.

=KTML_Bold=دۆزی کورد؛ کارتێکی کاریگەری هەڵبژاردن=KTML_End=
کارتی دۆزی کورد هەمیشە لە کارتە گرنگەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا نییە لە تورکیا. بۆ ئەردۆغانیش ئەو کارتە لەم ماوەی رابردوودا خێری داوەتەوە، بۆ یەکەمجاریش خێری ئەو کارتەی لە هەڵبژاردنەکانی #12-07-2011# بینی، کاتێک کە بانگەشەی سیاسی بە زمانی کوردی رێگە پێدا و لە رێگەی بەربژێری سەربەخۆوە رێگەی زیاتری بۆ سیاسەتمەندارانی کورد لە باکوور کردەوە تا بەشداری پرۆسەی سیاسی بکەن. دواتریش لە ساڵی 2013 بە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی پرۆسەی چارەسەری جارێکی دیکەی دەنگی کوردانی باکووری بۆ خۆی راکێشا. هەرکاتێکیش دوو دڵ بووبێت، بە نامەیەکی ئیمراڵی لە ئۆجەلانەوە، بەکارهێنانی ئەو کارتەی بەهێزتر کردووە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی.

=KTML_Bold=دەنگدەری کورد لە تورکیا=KTML_End=
دەنگدەری کورد لە تورکیا رۆڵی گرنگ لە هەڵبژاردنەکاندا دەبینن. تەنانەت بە زیرەکترین و کاریگەرترین دەنگدەر دادەندرێن لە تورکیا، چونکە زۆر بە ئاسانی دەتوانن هاوسەنگیی سیاسی بگۆڕن لەنێوان پارتە تورکییەکان. لە دوایین هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانیشدا بینیمان کە دەنگدەرانی #هەدەپە# و کورد بەگشتی چۆن بە پاڵپشتی کردن لە بەربژێرانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە توانییان شکست بە ئاکپارتی بهێنن. شکستێک کە تائێستاش برینە سیاسییەکەی بۆ ئاکپارتی ئازاری ماوە. ئۆجەلان وەکو کارەکتەرێکی سیاسی کاریگەری زۆری بەسەر دەنگدەرانی کوردەوە هەبوو (پێشتر). ئەردۆغان چەندین جار لە رێگەی نامەی ئۆجەلانەوە سۆز و عاتیفەی دەنگدەرانی کوردی بۆ بەرژەوەندیی خۆی جوڵاندووە، بەڵام دواجار لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی شارەوانییەکان، نامەی ئۆجەلانیش نەیتوانی خێری هەبێت، چونکە دەنگدەرانی کورد باش دەزانن کە ئۆجەلان ئیدی بووەتە ئامرازێک و پەتەکەی بەدەست دەوڵەتەوەیە و دەوڵەتیش کە ئاکپارتی سەرپەرشتی دەکات، بۆ بەرژەوەندییەکانی ئاکپارتی و ئەردۆغان بەکاری دەهێنێت. بۆیە لەبری ئۆجەلان، بە قسەی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەیان کرد کە لە زیندانەکانی ئەدیرنەوە ئاراستەی دەنگدەرانی کوردی گۆڕی و بانگی کردن تاوەکو دژی ئاکپارتی دەنگ بە بەربژێرانی جەهەپە بدەن. کەواتە نامەی ئۆجەلان چیدیکە کاریگەریی نابێت. دەنگدەری کورد دەمێکە لەنێوان ئۆجەلان و دەمیرتاش بەش بووە. بۆ ئەردۆغان ئۆجەلان گرنگترە، چونکە دانوستاندنی لەگەڵ دەکات. هەرچی سەلاحەدین دەمیرتاشە، بە رکابەرێکی گرنگ دەبیندرێت و ئامادەی دانوستاندن نییە لەگەڵ ئەردۆغان.

=KTML_Bold=ئازادکردنی ئۆجەلان وەکو دوا بژارەی ئەردۆغان=KTML_End=
ئۆجەلان وەکو دانوستاندنکارێکی گرنگ هەژماردەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێک کە چەندین ساڵە تورکیا بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ئەویش #پەکەکە# یە. جگە لەوەش بۆ دروستکردنی رای شەقام لە باکووری کوردستان، یاخود بەکارهێنانی سۆز و عاتیفەی کوردانی باکوور ئامرازێکی گرنگە، بەڵام خەریکە ئەو ئامرازە نامە و پەیامەکانی کاریگەریی نامێنێت.

ئەردۆغان بژارەیەکی لەبەردەستە کە دەتوانێت هەم کاریگەری لەسەر دەنگدەرانی کورد بکات لە نێوخۆ، هەم لە بەردەم دادگەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ ببێتە فریشتە سپییەکە، ئۆجەلان کە رادەستی تورکیا کرایەوە لە ساڵی 1999، بەو مەرجە رادەستکرا کە نابێت لەسێدارە بدرێت. بەو پێیەش تورکیا یەکجار سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند. بەپێی دادگەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ، زیندانیی هەتاهەتایی بۆ تورکیا تا 25 ساڵ دیاری کراوە. ئۆجەلان ئێستا 23 ساڵە لە زیندانە. لە ساڵی 2024 دەبێت تورکیا جارێکی دیکە چاو بە بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی ئۆجەلاندا بخشێنێتەوە. رەنگە لەبری ئیمرالی، ئۆجەلان لە ماڵەوە زیندانی بکرێت. رەنگە ئازادیش بکرێت، بە مەرجێک بچێتە دەرەوەی تورکیا (لەژێر چاودێریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بحەوێندرێتەوە) ئەمەش هەم دەبێتە چاکە لەسەر کوردانی باکوور، هەم هەنگاوێکی گرنگە بۆ تورکیا لە بەردەم دادگەی ئەورپی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەڵام ئەوەی ئەردۆغان مەبەستییەتی، بەو بڕیارە جارێکی دیکە تەواو (یاخود زۆرینەی) دەنگدەرانی کورد بۆ خۆی رابکشێت و لە هەڵبژاردنەکانی 18ی حوزەیرانی 2023 دا بە پاڵپشتیی کوردان ویلایەتەکەی درێژ بکاتەوە. جگە لە تەواوبوونی وادەی زیندانی ئۆجەلان، لە 2023 بڕیاری لێبووردنی 100 ساڵە لە تورکیا دەدرێت، کە جارێکی دیکە ئۆجەلان لەژێر ئەو بڕیارە ئەگەری ئازادبوونی هەیە.
لە رووی یاسایی و سیاسییەوە ئازادکردنی ئۆجەلان مەحاڵ نییە. بەڵام ئەوەی پێویستە لەسەر ئەردۆغان زەمینەیەک بۆ ئەو بڕیارە خۆش بکات. بۆ ئەم مەبەستەش بەشێک لە راوێژکارانی سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگەیەکن بۆ ئەوەی لەو ماوەی کورتەی لەبەردەستدایە بە جۆرێک ئەو بژارەیە جێبەجێبکەن کە زۆرترین خێری لە بەرژەوەندیی ئەردۆغاندا بێت. رەنگە پێتان وابێت پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) ببێتە رێگر، بەڵام بۆ ئەردۆغان ئاسانترە لە سەردەمی هاوپەیمانییەتی لەگەڵ مەهەپە ئەو بڕیارە بدات. مەهەپە لە 1999 لە حکومەتی هاوپەیمانیدا بوو کاتێک واژۆی لەسەر رەزامەندیی لەسێدارەنەدانی ئۆجەلان کرد. لەو پرسەشدا جگە لە چەند گوتارێکی رەق هیچ هەڵوێستێکی دیکەی نابێت. مەهەپە ئێستا زۆر بەوە مەمنوونە کە ئاکپارتی چەند پۆستێکی ئیداری پێداون و جار جارەش تەندەری باش دەداتە کۆمپانیاکانی سەرانی مەهەپە. بۆیە لەو پرسە نابێتە رێگر. پرسی ئازادکردنی ئۆجەلان چەندین جاری دیکە لە رێگەی نووسەرانی نزیک لە ئاکپارتی و ئەردۆغانەوە باس کراوە، بەڵام هیچ کاتێک وەکو ئێستا لەسەر مێزەکەی ئەردۆغان ئەو دۆسیەیە بە گەرمی سەیر نەکراوە. بۆیە رەنگە ئەردۆغان بەر لە وادەی تەواوبوونی سزای زیندانی هەتاهەتایی، ئۆجەلان ئازاد بکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئۆجەلان تۆمەتبارە بە دامەزراندنی گرووپێکی تیرۆریستی پەکەکە لە تورکیا و بە بکوژی 80 هەزار کەس دادەنرێت، تەنیا 25 ساڵ زیندانی دەکرێت، سەلاحەدین دەمیرتاش لەسەر تۆمەتی بانگەشە و پاڵپشتی پەکەکە بە دوو جار زیندایی هەتاهەتایی و 486 ساڵ داوای زیندانیکردنی دەکرێت. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 286 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 03-07-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-07-2022 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 28-07-2025 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شەنە بەکر ) ل : 28-07-2025 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شەنە بەکر )ڤە: 28-07-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 286 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!