ناونیشانی بابەت: لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شێخ مەحموود، مەلا مستەفای بارزانی و ئیدریس بارزانی بە خاک سپێردران
24 ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا #مەلا مستەفا بارزانی# و
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی لە باشووری کوردستان بە خاک سپێردران. لە هەمان ڕۆژدا و لە ساڵی 1956 تەرمی #شێخ مەحموودی حەفید# گەڕێندرایەوە #سلێمان#ی ئەمڕۆش سەرکردەیەکی تری مێژوویی بەخاک سپێررا کە #جەلال تاڵەبانی#یە.
ئەمڕۆ #06-10-2017# تەرمی مام جەلال سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و سەرۆک کۆماری پێشتری ئێراق، بە خاک سپێردرا، ئەوەش هاوکاتە بە ساڵڕۆژی گەڕاندنەوەی تەرمی هەر یەک لە مەلا مستەفای بارزانی و ئیدریس بارزانی بۆ باشووری کوردستان، کە بەر لە 24ساڵ لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە هێنرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
#ئیبراهیم باجەلان#، مێژوونووسی دیاری گەرمەسێر، ڕای گەیاند، مێژووش پەیامی بۆ نەتەوەی کورد هەیە کە هەمیشە هاودەنگ و یەکدەنگ و یەکگرتوو بن، ئەوەتا سەرکردە کاریزماکانی کورد وەک بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی جوانەمەرگ و مام جەلال لەیەک ڕێکەوتی مێژووییدا بە خاک دەسپێردرێن.
بەوتەی ئەو مێژوونووسە، گەڕانەوەی ئەو سێ سەرکردەیە لە یەک ڕۆژی دیاریکراو بۆ باشووری کوردستان پەیامێکە بۆ نەوەکانی داهاتوو و پێیان دەڵێت تەنیا خەبات و کوردایەتی ئەوانی کۆ نەکردووەتەوە بەڵکوو مێژووش ئەوانی کۆ کردووەتەوە.
ئەو هەروەها دەڵێت: ئەمڕۆ نەوەکانی بارزانی و پارتی هەمان ڕوانین کە بۆ خەباتی بارزانی هەیانبوو، بۆخەباتی تاڵەبانیشیان هەیە، بۆیە میدیاکانی پارتی بایەخی پێویستی پێدەدەن .
دایکی شەهید حەسەن کە ڕۆڵەیەکی لە شەڕی تیرۆر دا گیانی خۆی بەخت کرد، لە ڕێگەی وشە و سڵاوی بۆ ڕووحی پاکی مەلا مستەفای بارزانی، ئیدریس بارزانی و جەلال تاڵەبانی نارد.
ئەو داوای کرد ئەم بەروارە مێژووییە کورد زیاتر یەک بخات بۆ سەربەخۆیی کە ئاواتی بارزانیی نەمر بوو.
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە 06-10-2017 ڕووفاتی مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی لە شاری #شنۆ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان و لە دەڤەری #بارزان# بەخاک سپێردران. لە هەمان ڕۆژ و لە ساڵی 1956 تەرمی شێخ مەحموود گەڕێندرایەوە سلێمانی. مام جەلال تاڵەبانیش هەر ئەمڕۆ لە #دەباشان# بە خاکی نیشتمان دەسپێردرێت. [1]