کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  587,044
وێنە
  124,602
پەرتوک PDF
  22,129
فایلێن پەیوەندیدار
  126,952
ڤیدیۆ
  2,188
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,689
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,893
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,781
عربي - Arabic 
44,356
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,814
فارسی - Farsi 
15,977
English - English 
8,539
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
80
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,241
جهـ 
835
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
41
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
865
شەهیدان 
2,719
کۆمکوژی 
7,195
بەلگەنامە 
74
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
165
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,508
PDF 
34,784
MP4 
4,043
IMG 
235,303
∑   رێژە 
275,638
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
37 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی تێدەپەڕێت
پول: کورتەباس
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
37 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی تێدەپەڕێت
37 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی تێدەپەڕێت
$“کاک ئیدریس، مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو و ببووە هۆی نەرمونیانییەکەشی”.$
37 ساڵ بەر لە ئێستا، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان یەکێک لە سەرکردە کاریگەر و گرنگەکانی لەدەستدا، کە سەرۆک بارزانی لە وەسفیدا دەڵێت: مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو؛ ئەویش ئیدریس مەلا مستەفا بارزانی بوو.
ئەمڕۆ (31ی کانوونی دووەمی 2024)#31-01-2024# یادی 37 ساڵەی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانییە کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە قۆناغەکانی خەباتی ڕزگاری گەلی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران و بەشدارێکی کاراش بووە بە یاوەری سەرۆک #مەسعود بارزانی#، لە گفتوگۆ و دانووستانەکانی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، لەوانەش ڕێککەوتننامەی #11-03-1970# و دامەزراندنی بناغەی بەرەی کوردستانی لە ساڵی 1986.
$ژیاننامەی ئیدریس بارزانی$
ئیدریس بارزانى لە مانگى ئادارى 1944 لە ناوچەى #بارزان# لەدایکبووە. کاتێک تەمەنى گەیشتە دوو ساڵ، #مستەفا بارزانى# باوکى، ڕوویکردە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و بە مەبەستى پشتیوانیکردن لە جووڵانەوەى کورد و #کۆمارى کوردستان# لە #مەهاباد# دەستی بە خەبات کرد.
دواى پیلانگێڕى دژى کۆمارى کوردستان و گەڕانەوەى سوپای شاى ئێران بۆ کۆمارى کوردستان، مستەفا بارزانى و دەیان پێشمەرگەى کوردستان ڕوویانکردە یەکێتى سۆڤیەتى جاران و خێزان و ژن و منداڵەکانیش بە یاوەرى شێخ ئەحمەد بارزانى، براى گەورەى مستەفا بارزانى لە پێناو پاراستنى گیانى منداڵ و ژنانى کورد، گەڕانەوە بۆ ئێراق و ئیدریس بارزانیش کە ئەو کات تەمەنى سێ ساڵ بوو، لەگەڵ خێزانەکەی گەڕایەوە بۆ ئێراق و لەلایەن دەسەڵاتى پادشایى ئێراقەوە بۆ شارەکانى باشوورى وڵات ڕاگوێزران.
لە تەمەنى شەش ساڵیدا، ئیدریس بارزانى لە شارى کەربەلا چووە بەر خوێندن و تا ڕووخانى دەسەڵاتى پادشایى لە ئێراق و هاتنەسەرکارى دەسەڵاتی کۆماری بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم لە 1958، ئیدریس بارزانى لە دیدارى باوکى بێبەش بوو، بەڵام لەو ساڵەدا مستەفا بارزانى و یاوەرانى لە سۆڤیەت گەڕانەوە و دواى دابڕانێکى زۆر، ماڵباتەکەیان بەیەک شادبوونەوە.
دواى گەڕانەوەى مستەفا بارزانى لە یەکێتى سۆڤیەت و سەرهەڵدانى #شۆڕشى ئەیلوول# لە 1961دا، ئیدریس بارزانى لە دەستە یەکەمەکانى ئەو پێشمەرگانە بوو، کە پەیوەندیان بە ڕیزى شۆڕشەوە کرد و چەکى تێکۆشانى هەڵگرت و شانبەشانى پێشمەرگە بەشدارىی لە داستان و سەرکەوتنەکانى شۆڕشدا کرد.
دواى نۆ ساڵ پێشمەرگایەتى و بەشدارى لە شۆڕشى ئەیلوولدا، لە مانگى حوزەیرانى 1970 لە کۆنگرەى هەشتەمى پارتى دیموکراتى کوردستان، کە لە ناوچەى ناوپردانى شارەدێى #گەڵاڵە# کە لە دەڤەری باڵەکایەتی ئەنجامدرا، بۆ یەکەمجار ئیدریس بارزانى کرایە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان.
لەگەڵ دەستپێکردنى پڕۆژەى ئاشتى و دانووستان لەنێوان شۆڕش و دەسەڵاتدارانى بەغدا، ئیدریس بارزانى بە یاوەرى سەرۆک مەسعود بارزانیی براى، لە دەستەى شاندى دانووستانى شۆڕش بوون، کە هەر یەک لە شەهیدان ساڵح یوسفى، #دارا تۆفیق#، #سامى عەبدولڕەحمان#، #نافز جەلال# و #مەحمود عوسمان# بوون، لە بەغدا کەوتنە شەڕى سیاسى و دیپلۆماسى بۆ بەدەستهێنانى زۆرترین ماف و داخوازى شۆڕش.
سەرەنجام بە سەرپەرشتى مستەفا بارزانى مافى ئۆتۆنۆمى بۆ کوردستانى ئێراق بەدەستهات و ڕێککەوتنەکە چوار ساڵى پڕ لە خۆشى و بووژاندنەوەى لە ئێراق هێنایە دى، تا سەرەنجام دەسەڵاتدارانى #بەعس# لە بەغدا کەوتنەوە دژایەتى کورد و سەرکردایەتییەکەى، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنى جەزائیریان لەگەڵ شاى ئێران، محەمەد ڕەزا شاى پەهلەوى واژوو کرد و شۆڕشى کوردییان تووشى نسکۆ کرد و ئیدریس بارزانى بە یاوەرى کەسوکار و ماڵبات و بەشێک لە هێزى پێشمەرگەى کوردستان ئاوارەى ئێران بوون.
لە سەروبەندى نسکۆى شۆڕشدا ئیدریس بارزانى بە یاوەرى سەرۆک مەسعود بارزانى، هەر زوو هەوڵەکانى خستەوەگەڕ بۆ بنیاتنانەوەى ژێرخانى ڕێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان و دەستى بە چالاکى کردەوە. لەسەر بنەماى ئەو دەستپێشخەرییە، لە کۆتایى 1986دا، بناغەى بەرەى کوردستانى دانرا و لە مانگى حوزەیرانى 1988دا وەک هێزێکى نوێ لەسەر گۆڕەپانى سیاسىی کوردستان بەرەى کوردستانى ڕاگەیەنرا.
ئیدریس بارزانى لە مێژووى بزاڤى ڕزگاریخوازى نەتەوەییدا، بە ئەندازیارى ئاشتەوایى نیشتمانى ناودەبرێت، هاوکات لە گۆڕەپانى سیاسى ئێراقیدا و لەناو بەرهەڵستکارانى ئێراقدا، بە کەسایەتییەکى دیار و کاریگەر هەژمار دەکرا، لە کۆنگرەى بەرهەڵستکارانى ئێراقىش، کە لە تاران سازکرا، بانگەوازیی بۆ یەکخستنى تواناى بەرهەڵستکاران بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڕژێمى بەعس خستە ڕوو.
ئیدریس بارزانى لە ڕۆژی #31-01-1987#، بە هۆى نەخۆشییەکى کتوپڕەوە کۆچى دواییکرد، لە شارۆچکەى سلیڤاناى سەربە پارێزگاى #ورمێ#ى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەخاکسپێردرا. دواى ڕاپەڕینى ئازارى 1991 و ڕزگارکردنى بەشێکى زۆرى خاکى کوردستان، لە 6ى تشرینى یەکەمی 1993 (#06-10-1993# )تەرمى هەریەک لە مستەفا بارزانى، ڕابەرى بزووتنەوەى نەتەوەیى و ئیدریس بارزانى، سەرکردەى دیارى بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى کوردستان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە بە مەراسیمى جەماوەرى بەرفراوان هێنرانەوە هەرێمى کوردستان و لە شوێنى لەدایکبوونیان و لە ناوچەى بارزان بە خاک سپێردران‌.
$سەرۆک بارزانی لە وەسفی ئیدریس بارزانیدا$
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە بەرگی چوارەمی پەرتووکی “بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد -شۆڕشی گوڵان”، ستایشی ئیدریس بارزانی دەکات و دەڵێت: =KTML_Bold=“کاک ئیدریس، مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو و ببووە هۆی نەرمونیانییەکەشی”.=KTML_End=
سەرۆک بارزانی لە پەرتووکەکەیدا بۆ کاک ئیدریس نووسیویەتی: “کەسێکی لەخۆبوردوو و خاکیی بوو، لێبووردە بوو و بیری لە تۆڵەکردنەوە نەدەکردەوە، زۆر جار خەڵکی ئاسایی و هەژاری بە ئەندامێکی خێزانەکەی دەزانی، هەستکردن بە کەموکورتیی لای بەرانبەر دەڕەواندەوە”.
لە گێڕانەوەی یادی کاک ئیدریس بارزانی باسی هەستی هاوکارییەکەی کردووە، کە “ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاک ئیدریس جێی خۆی لە دڵی خەڵک و هەموو چین و توێژەکاندا بکاتەوە و بە پشتوپەنا و فریادڕەسی خۆیانی بزانن”.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەشدەکات، “سەرەڕای هەموو ئەو مەترسییانەی هەبوون، زۆر جار کاک ئیدریس بریندار و پێشمەرگەی لە ماڵی خۆی دەپاراستن و بۆ چارەسەرکردنیشیان لەسەر ئەرکی خۆی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکردن”.
لەبارەی هەوڵەکانییەوە بۆ ئاشتەوایی سەرۆک بارزانی دەڵێت: “کاک ئیدریس بڕوایەکی تەواوی بە پاراستنی ناسنامە و شوناسێکی یەکگرتووی ناو بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد هەبوو، بایەخ و گرنگی زۆری بە فرەلایەنی دەدا لە ژیانی پارتایەتیدا، ئەم دوو فاکتەرە هۆکاری سەرەکی بوون لە ڕەخساندنی دەرفەتی ئاشتبوونەوەی گشتی لە ساڵی 1986، بەو هۆیەشەوە نازناوی ئەندازیاری ئاشتبوونەوەی گشتیی پێ بەخشرا.”
لەبارەی دەستپێکردنەوەی شۆڕشی چەکداری دوای نسکۆی 1975 سەرۆک بارزانی لە پەرتووکەکەیدا دەڵێت: “کاک ئیدریس لە پێناو دەستپێکردنەوەی شۆڕشی چەکداریی دوای نسکۆی 1975، بەگیانی پێشکەوتن و داهێنان و بە ڕەوشتێکی بەرزەوە کاری دەکرد. ئەم نسکۆیە هەستی کاک ئیدریسی بە بەرپرسیارییەتیی دوو ئەوەندە زیادکرد و، وەک کەسێکی بەرپرسیار لە بەرانبەر ڕووداوەکاندا کاری دەکرد. لە هەرشوێنێک بوایە، کورد لە دەوری کۆدەبوونەوە و شوێنی گازندە و هیوا و ئومیدی خۆیان لە کاک ئیدریسدا دەبینییەوە”. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 425 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی darkamazi.net- 31-01-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 11
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-01-2024 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: ورمێ
باژێر و باژارۆک: مەهاباد
باژێر و باژارۆک: مێرگەسوور
پارت / لایەن: پ. د. ک.
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: بەڵگەنامەیی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سارا سەردار ) ل: 21-07-2025 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 31-07-2025 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هەژار کامەلا )ڤە: 04-10-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 425 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.453 چرکە!