لە ساڵیادی بیرەوەری کۆچی دوایی جوانەمەرگ #ئیدریس بارزانی#، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی ئەو و سەرجەم شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و سەرقافیلەیان بارزانیی نەمر دادەنوێنین.
لە #31-01-1987# و لە هەلومەرجێکی سەخت و دژواردا، بە داخەوە سەرکردەی لێهاتوو و بلیمەت، جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی مالئاوایی کرد و بۆشاییەکی گەورە لە ڕێزەکانی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کوردستاندا پەیدا کرد.
بە درێژایی شۆڕشەکانی ئەیلول و گوڵان وەکە سەرکردە و کادر و پێشمەرگە هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا بووە و ئامانجی هەر بە تەنیا داکۆکی کردن بوو لە هەبوونی گەلی خۆی و بەدەست هێنانی ماف و ئازادی، بۆیە سەرکێشی لە دەیان داستانی گەورە و مێژویی دا کردووە، لە هەمان کاتدا لە بوارەکانی سیاسی و دیپلۆماسی و جەماوەری و یەکگرتنی ڕیزەکانی خەڵکی کوردستاندا، سەرکردەیەکی بێ وێنە بووە و هەر ئەوە بوو کە بە ئەندازیاری ئاشتی دەناسرا.
جێی خۆیەتی بیرەوەرییەکی بەم جۆرە ببێتە پاڵنەڕەک بۆ زۆتر موکوم کرنی یەکڕیزی گەلی کوردستان، لەهەمبەر پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی شەهیدی سەرکردە ژیانی خۆی بۆ تەرخان کرد و نەتەوەکەمان بە هزارەها شەهید و پەککەوتووی بۆ پێشکەش کرد، سەرباری هەموو قوربانییەکانی تر. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=