پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا: یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە، کە لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەدا ھەڵکەوتووە. ناوەندی پارێزگاکە شاری #ورمێ#یە و لە دوو نەتەوەی سەرەکیی کورد و ئازەربایجانی پێکھاتووە.
بەھۆی جیاوازیی پێکھاتەکان، پارێزگاکە وەکوو ھەرێمێکی جێناکۆک دادەنرێت کە لەلایەن کوردەکانەوە وەک بەشێک لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان# و لەلایەن ئازەرییەکانەوە وەک بەشێک لە ئازەربایجانی باشوور ھەژمار دەکرێت.
ئەو پارێزگایە لەگەڵ کۆماری نەخچیڤان (ئازەربایجان)، #باکووری کوردستان# (تورکیا) و ھەرێمی کوردستان (ئێراق) ھاوسنوورە.
$مێژوو$
کاتی سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.
لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە ڕەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد.
کە شاعەباسی گەورە بە یارمەتیی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمی پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا.
دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و #نەغەدە#. شۆڕشەکانی #شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری# و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا.
لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.
=KTML_Bold=کۆماری کوردستان:=KTML_End=
لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە #مەھاباد# و تەورێز. #پێشەوا قازی محەمەد# یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی محەمەد ڕەزا پەھلەوی لە سێدارە درا. یەکەم ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ھەر لە ڕۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە 17 شارەدێ پێکدێت.
پارێزگای ورمێ لە 20 شارەدێ، 48 شار، 42 ناوچە و 142 گوند پێکھاتووە.
زمانەکانی کوردی (باکووری و ناوەندی) و ئازەربایجانی دوو زمانی سەرەکیی پارێزگانن.
=KTML_Bold=دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە سێ شێوەزاری سەرەکی قسە دەکەن:=KTML_End=
کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی #ماکۆ# ھەتا ورمێ، کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا لە #شنۆ# ھەتا #تیکاب# و کوردیی باشووری (کەڵھوڕی) لە شارەکانی تیکاب و #ساینقەڵا# و ھەروەھا ھەندێکیش لە #بۆکان# ژیان بەسەر دەبەن. شارستانەکانی بۆکان، مەھاباد، شنۆ، #پیرانشار# و #سەردەشت# بەتەواوی لە دانیشتووانی کورد پێکدێن. ئەم پارێزگایە لە کۆنەوە ھەتا ئێستا، پارێزگایەکی کێشەلەسەر لەنێوان کوردەکان و ئازەرییەکانە.
=KTML_Bold=دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە:=KTML_End=
جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، گۆران، بەریاجی، مڵکاری، زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چەرداوڕۆکان لەک و ھەوشار کورد لە ناوچەی ھەوشار.
ھۆزە ئازەرییە تورکمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خۆراسانەوە ڕاگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن. [1]