«ئەوڕەحیمی هەمەوەن» بۆی گێڕامەوە وتی: باوکم ڕەشیدی ناو بوو. پێیان ئەوت ڕەشەی عەزەی ئەحمەد عەلی سێتە بە سەر. قسە، قسە ئەبڕێ «سێتە بەسەر» تایەفەیەکی هەمەوەنن، پێنج برا بوون، ڕەشە، خەسرەو، حەسەن، حسێن، غەغور. ئەمانە گەورەی تایەفەکە بوون، ڕەشەش گەورەی ئەمان بوو، دەستەی ئەمانە لە ئاوایی «جافان» و «مولەقە» لە خۆراوای #چەمچەماڵ#ەوە دائەنیشتن، بەڵام خۆیان لە بەینی دوو ئاواییەکەدا قەڵایەکیان دروست کردبوو، لەوێ بوون، ڕێگری وجەردەییان ئەکرد. ڕەشە -بە ڕەحمەت بێ- لە نوێژ و ڕۆژوا زۆر قایم بوو. لەگەڵ شێخ و مەلاشا زۆر باش بوو. کە مەلا یا شێخێک ببوایە، بە یەکێ لە براکانی ئەوت: ئا کورە بڕۆ بەرخێ لە تاڵانیەکەی پار بێنە سەری ببڕە بۆ شێخ، ئەوە حەڵاڵە با نانی حەرام نەخوا! میوانەکەش ئەیوت: ماڵی تاڵانی لە کوێ حەڵاڵە؟ ئەیوت: «برا ساڵی بە سەرا سووڕاوەسەوە، ئێستا خاوەنەکەی لە فکری چۆتەوە حەڵاڵ بیوە». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 331 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!