کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە پەرەپێدان بە کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، دەشڵێت، تێکڕای داهاتی دارایی کۆمپانیاکە بۆ ساڵی ڕابردوو بەراورد بە ساڵی 2023 لە ٪5 بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی #07-02-2025#، ڕیچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، پێشکەوتنیان لە کارەکانیاندا بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2024دا بەراورد بە ساڵی 2023 توانیویانە لە ٪5 قازانجی کۆمپانیاکە زیاد بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2023دا داهاتی کۆمپانیاکە 423 ملیۆن دۆلار بووە و لە ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە بۆ 445 ملیۆن دۆلار.
هاوکات، کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دەستیان کردووە بە پەرەپێدان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆردا و دەیانەوێت 250 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانە زیاد بکەن و لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا دەگەنە ئەو ئاستەی دیارییان کردووە.
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا بڕی 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنن و هەناردەی چوار وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەکەن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 173 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!