لەنێو هۆڵی ئەنتەر لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق، یەکێتی ناوەندی شەتڕەنج قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی یاریزانانی یانەکانی بە بەشداری 52 یاریزان ئەنجام دا.
لەو ڕکابەریەدا کە یارییەکانی بە نۆ جەولەی سویسری بەڕێوەچوو تێیدا و دوایی پیشاندانی ئاستێکی بەرز #ئاریان عەلی# یاریزانی یانەی پێشمەرگە توانی بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پلەی یەکەم دەستەبەر بکات و هەروەک (ئەحمەد جەزا و ڕێباز ناسر) لە هەمان یانە بە پلەکانی سێیەم و چوارەم هاتن.
سەبارەت بە ئەنجامی یاریزانانی پێشمەرگە، #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، یاریزانانمان بە ئاستێکی بەرزەوە بەشداریمان لە قۆناغی یەکەمی ئەو پاڵاوتنە کرد کە لە شاری بەغدا ئەنجام درا و خۆشبەختانەش پلەی یەکەم و سێیەم و چوارەم بۆ کوڕانی پێشمەرگە بوو.
ئەسعەد وتیشی لە کۆتایی ساڵی 2024 و لە شاری بەغدا قۆناغی دووەمی پاڵاوتن ئەنجام دەدرێت کە پێنج یاریزانی ڕیزبەندی قۆناغی یەکەم و حەوت یاریزانی وەرزی ڕابردووی هەڵبژاردەی ئێراق بە یەک دەگەن و لە کۆتای ئەو پاڵاوتنەشدا هەڵبژاردەی ئێراق دیاری دەکرێتەوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 609 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!