تیمە ئاڵتونییەکەی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانی جامی ئاڵتونی لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق بەرز بکاتەوە دوایی ئەوەی لە یانەی نەفت میسان یان بردەوە.
کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #08-07-2024# و لەسەر یاریگەی تاجی لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق و لە دوا یاری خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق هەردوو تیمی بێچووە شێرانی یانەکانی پێشمەرگە و نەفت میسان بە یەک گەیشتن، لەو یارییەدا و دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز دواجار پێشمەرگەکان توانیان بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەردوو یاریزان (بەهێز جەمیل و ڕائید مەجید)ەوە تۆمار کران و بەو ئەنجام و سەرکەوتنەش کوڕانی ئاڵتونی پێشمەرگە توانیان جامی ئاڵتونی یانەکانی ئێراق بەرز بکەنەوە کە یەکەم وەرزە ئەم خولە ئەنجام دەدرێت.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 169 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!