کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,086
وێنە
  124,408
پەرتوک PDF
  22,120
فایلێن پەیوەندیدار
  126,463
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئەو دەرفەت و مەترسییانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا دەیانبینێت
پول: کورتەباس
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەو دەرفەت و مەترسییانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا دەیانبینێت
ئەو دەرفەت و مەترسییانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا دەیانبینێت
=KTML_Bold=ئەو دەرفەت و مەترسییانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا دەیانبینێت=KTML_End=
#جەواد قادر#

گرەوی گەورە لەسەر سەرکەوتنی حکومەتی ئەمجارەی عێراق کراوە. چاوەڕوانییەکان بە ئەندازەیەک گەورەن کە سەرۆک #نێچیرڤان بارزانی# کابینەی تازە وەک یەکێک لە کۆتا دەرفەتەکان دەبینێت بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ (دیداری مێری، نۆڤەمبەری 2022). هۆکاری ئه و چاوەڕوانییانە دیارن: زەوینەی ئابووری و سیاسی ئێستای عێراق گونجاون بۆ چارەی سێ ئاڵنگارییە سەرەکییەکەی بەردەم دەوڵەتی عێراق کە بریتین لە: گەندەڵی رێکخراو، بەریەککەوتنی بەردەوامی هێزە سیاسییەکان و کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر (عەرەب سەنتەر دی سی، دیسەمبەری 2022).

ئەگەری زۆری سەرکەوتنی حکومەتی نوێ، لە راستیدا بۆ بەهێزیی کابینەی دەستبەکاربوو ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ شێوازی دابەشکردنی هێز لەسەر ئاستی باڵا و نێوان حیزبە سیاسییەکانی عێراق دەگەڕێتەوە که وای کردووە سەرجەم هێزەکان (جگە لە سەدر) پێکەوە دەست بەو‌ بەرژەوەندییە گەورانەوە بگرن کە حکومەتی تازە بۆیان ئیدارە دەدات. هەر بۆیەشە‌ لایەنە عێراقییەکان بەرژەوەندیی خۆیان لە پاڵپشتیی حکومەتدا دەبیننەوە و له و رێگەیەوە لە ماوەی حوکمڕانیی سوودانیدا جۆرێک لە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتەکەدا دەستەبەر دەبێت. ئەمە وا دەکات دەستی حکومەت لە بووژاندنەوەی بازاڕی کاردا زۆر کراوەتر بێت، بە تایبەت بەهۆی ئه و نزیکەی 600 ملیار دۆلار‌ نەختینەیەی کە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا وەک بودجەی گشتی لەبەر دەستی حکومەتدا دەبێت. گەشەی ئابووری لە کۆتایی ساڵی 2022 نزیکەی 9%ە (بانکی جیهانی، نۆڤەمبەری 2022).

لە راستیدا دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەستەبەری بەرژەوەندیی هێزە سیاسییەکانی عێراقی کردووە: لە 21 پۆستی وەزاریی حکومەتی نوێ، 10 پۆست بۆ بەرەی شیعە چووە، لە ناویاندا وەزارەتی نەوت کە شاڕەگی ئابووریی عێراقە (بەربژێری مالیکی)، هەروەها سەرکردایەتیی پارچەیەکی گەورەی دەزگا گرنگە ئەمنییەکان (بەربژێری عەسایب و کەتائیب). هاوکات هەر لە بەرەی شیعەدا هاوپەیمانیی فەتح توانیویەتی پاڵپشتیی دارایی گەورە و دامەزراوەیی بۆ حەشد وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی دەوڵەت دەستەبەر بکات.

بەرەی سوننە لە دابەشکردنی دەسەڵاتدا شەش کورسیی بەرکەوتووە، لە نێویاندا وەزارەتی بەرگری (بەربژێری عەزم) کە بە دڵنیاییەوە بۆ سوننە گرنگییەکی تاکتیکی و خۆپارێزیی گەورەی هەیه، وەزارەتی گەورەی پیشەسازی (بەربژێری حەلبووسی)‌.‌ هاوکات ئه و داوایەشیان لێ وەرگیراوە کە کار بۆ دوورخستنەوەی حەشد لە ناوچە سوننەکاندا بکرێت.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ یەکەمجار حکومەتی فیدراڵ بە نووسراو رێککەوتنێکی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا واژۆ کردووە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان، لەوانە: رێککەوتن لەسەر یاسای گرنگی نەوت و گاز (لە ماوەی شەش مانگی یەکەمدا)، 14%ی بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی (دەوروبەری 18 ملیار دۆلاری ساڵانە)، هەروەها جێبەجێکردنی رێککەوتنی #شنگال#.

سوودانی دەبێت زۆر وریا بێت لە مامەڵە لەگەڵ سەرجەم هێز و سەرکردە دەستڕۆیشتووەکانی ناو ئه و هاوپەیمانییە زۆر لەرزۆکەدا. مەرجی سەرکەوتنی بەرنامە‌ی حکومەت راستەوخۆ بەستراوەتەوە بەوەوە‌ کە پێشێلی بەرژەوەندییە گەورەکانی ئه و لایەنانە نەکات. بە دڵنیاییەوە، فاکتەری سەرەکی کە سەقامگیری به و هاوپەیمانییه دەدات (کە سەقامگیریی عێراقی پێوە بەندە)، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئه و لایەنانەیە.

هاوکات، ئەگەر هێزە سیاسییەکان بەربەست بۆ حکومەت دروست نەکەن، سەرۆکوەزیرانی تازەی عێراق دەتوانێت لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا (ئەگەر هەڵبژاردنی نوێ نەکرێت) کۆمەڵێک دەستکەوتی گرنگ بۆ وڵاتەکە جێگیر بکات، بە تایبەتی لە کەرتی خزمەتگوزاریی گشتی و کاراکردنی دەزگاکانی حکومەت. سوودانی لە بەرنامەی کاری حکومەتدا کۆمەڵێک بەڵێنی داون، لەوانە: بەرزکردنەوەی گەشەی ئابووری، دروستکردنی دەرفەتی کار، ژیاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و لە هەموو ئەوانە گرنگتر بەرەنگاریی گەندەڵی لە دەزگاکانی حکومەتدا. ئه و هەروەها بەڵێنی داوە کە لە کۆتایی ئه و چوار ساڵەدا وابەستەیی بودجەی وڵات بە داهاتی نەوت له 90%وە بۆ 80% دابەزێنێت.

ئەگەر هەنگاو بەره و چارەکردنی ئه و سێ پرسە سەرەکییە نەنرێت، درەنگ یان زوو ناسەقامگیریی سیاسی و دواتریش ناسەقامگیریی ئەمنی و ئابووری ئەمجارە بەرۆکی عێراقێک دەگرنەوە کە دوای کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا، چیتر توانای پاراستنی سەروەریی لەرزۆکی خۆی لە بەرانبەر بە زلهێزە دەرەکییەکاندا نەماوە. ئەمە راستییەکی ترسناکە‌ کە سەرکردە باڵاکانی عێراق درەنگ‌ پەییان پێ برد‌، بۆیە لە بەرژەوەندیی خۆیانی دەبینن کە حکومەتی تازە دەستی کراوە بێت و بە پێچەوانەی حکومەتی پێشوو پاڵپشتی دەکەن.

هاوکات، ئەگەر حکومەتی تازه، سەرباری ئه و دۆخە ئابوورییە گەشەی کە هەیە،‌ ستراتیژێک بۆ مامەڵە لەگەڵ ئه و سێ پرسە سەرەکییەدا نەدۆزێتەوە، زەوینەکان زۆر ئامادەن بۆ ئەوەی عێراق بەره و ئه و چارەنووسە ببەن کە بەرۆکی دوو بەشەکەی دیکەی ناوچەی شامی - سووریا و لوبنان - گرتووەتەوە. بە واتایەکی روونتر، ئەگەر عێراق رێگە بۆ چارەی ئه و سێ پرسە دانەنێت، دەوڵەتی عێراق هاوشێوەی دەوڵەتانی لوبنان و سووریا، بەسەر ناوچەی هەژموونی سەربازی و سیاسیی زلهێزانی هەرێمی و جیهانیدا دابەش دەبێت و سەروەرییەکی ئەوتۆی بۆ نامێنێتەوە (فابریس بلانش، نۆڤەمبەری 2022). هەڕەشەی بەردەوامی زلهێزانی ناوچەیی بۆ لەشکرکێشی بۆ ناو عێراق بە پاساوی جیاواز (پەکەکە، حدک و کۆمەڵە)، مانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە عێراقدا ئاماژەی روونن به و ئاراستەیەدا.

لە راستیدا، هەستکردن به و مەترسییە گەورانە بوو کە لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر بەهێزەوە هانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیدا بانگەشه و کار‌ بۆ روانگەیەکی هاوبەشی عێراقی و گرێبەستێکی نیشتمانی لە نێوان سەرجەم لایەنە عێراقییەکاندا بکات بە هەر‌ێمی کوردستانیشەوە. کە ساڵێک بەر لە ئێستا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی زنجیرە کۆبوونەوەکانی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق دەستپێکرد، کەم چاودێری سیاسی له و باوەڕەدا بوون کە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بتوانن لەسەر کێشەکانیان بگەنە رێککەو‌تنێکی نیشتمانی. لە خراپترین دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراقی دوای کۆرۆنادا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی باوەڕی هەبوو کە هەم ئاسۆ ئابوورییەکانی وڵات و هەم مەترسییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەتوانن ببن بە هۆکاری بەهێز بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان، لەسەر بەرژەوەندیی هاوبەشی سەرجەم گەلانی عێراق و رێگری لە هەڕەشە دەرەکییەکان رێکبکەون.

هەر له و سۆنگەیەشەوە بوو کە بە راشکاویی دەستپێشخەریی کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە نەک هەر تاکلایەنانە متمانە ببەخشێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی تازە لە نێوان هەولێر و بەغدا (کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی، #دهۆک#، نۆڤەمبەری 2021)، بەڵکو ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆمەک و ناوبژیوانی نێوان لایەنە عێراقییەکان راگەیاند.

ڕوانگە و نەخشەڕێگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشکاو و روونبوون: هەرێمی کوردستان ئامادەیە نەک هەر کار بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق بکات، بەڵکو لەوە زیاتر، هەرێمی کوردستان ئامادەیە ناسنامەی نەتەوەیی عێراق وەک ناسنامەی هاوبەشی گەلانی عێراق لەسەر زەمینی کوردستاندا وەک ناسنامەی نیشتمانیی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق (بە کوردیشەوە) بپارێزێت و پەرەپێبدات، جیاخوازی وەک ئامانجی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان سڕبکات، بە مەرجێک دەوڵەتی عێراق ببێتە دەوڵەتی هاوبەشی عەرەب و کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی وڵاتەکە، هەرێمی کوردستان لە ناو دەوڵەتی عێراقدا و بەپێی دەستوور سەروەریی نیشتمانی، نەتەوەیی، سیاسی، ئابووریی و سەربازیی پارێزراو بێت کە دواجار هەموو ئه و سەروەرییانە بۆ پاراستن و پەرەپێدانی سەروەریی دەوڵەتی عێراق کە دەوڵەتی هاوبەشی کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانە دەکەونە کار.

ئەم روانگەیە هەر لە سەرەتاوە سەرنجی سەرکردە عێراقییەکانی راکێشا تا ئه و شوێنەی کە یەکێک لە کاریگەرترین سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، سەدر، داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد ببێتە بەربژێری سەرجەم لایەنەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

له و جەمسەربەندییە ترسناکەی کە کەوتووەتە ناو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە، له و دۆخە پێشبینینەکراوەی کە ناوچەی شام و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێکەوتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باوەڕی نەگۆڕی بەوە هەیە کە بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناو و لەگەڵ عێراقدا زۆر باشتر دەپارێزرێن و پەرەیان پێ دەدرێت. هەر بۆیەشە بە بەردەوامی جەخت لە هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە هەم بۆ بەرەنگاریی سەرهەڵدانەوەی #داعش# و هەم بۆ بەرپەرچدانەوەی هەژموونی سەنگینی دەرەکی.

هۆکاری ئەم باوەڕە سیاسییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرایە: واقیعی ئێستای یاسا نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان لە ناو دەوڵەتی عێراقدا دەکەن و لەگەڵ دەستکاریکردنی ئه و سنوورە جیهانییانەدا نین کە بە گشتی دوای 1945 دانراون و ئەمریکا وەک بەشێک لە سیستمی نێودەوڵەتی دەیانپارێزت (دەیڤید رۆمانۆ، نۆڤەمبەری 2022). ئەمە بۆ هەرێمی کوردستان هەقیقەتێکی تاڵ بوو کە لە رووداوەکانی ئۆکتۆبەری کەرکووکدا بە روونییەکی راچڵەکێنەرەوە دەرکەوت.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە چەند ساڵی رابردوودا بە نیگەرانییەکی قووڵەوە سەیری پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە. ئه و زیاد لە جارێک هۆشداریی داوەتە بزووتنەوەی سیاسیی عێراق و کوردستان لە دۆخی نزیک لە هەڵدێری وڵاتەکە. ئه و نیگەرانی ئەوەیە کە داخوازییەکانی نەوەی نوێی عێراق کە لە ناڕەزایەتییەکانی تشرینی 2019دا گەیشتنە لووتکە، تا ئێستا ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە و لەگەڵ تێپەڕینی هەر رۆژێکدا زیاتر بارگاوی دەبن و ئەگەر بە هەند وەرنەگیرێن دەتوانن ئەمجارە زۆر تووندتر سەر هەڵبدەنەوە و وەک ئاگری ناو کا سەرانسەری عێراق بگرنەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە. هەر بۆیەشە بە بەردەوامی بە بیری نوخبەی سیاسیدا دەهێنێتەوە کە خەڵکی عێراق بە گشتی و نەوەی نوێ بە تایبەت شایستەی گوزەرانێکی باشترن. هەر له و روانگەیەشەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە بەردەوامی داوا دەکات سەرجەم هێزەکان و بە تایبەت سەدر کە پاڵپشتی ناڕەزایەتییەکان بوو، هەرچی زووترە بگەڕێنەوە ناو پرۆسەی سیاسییەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە قووڵی نیگەرانی هەڵوەشانەوەی سەروەریی عێراقە لەژێر هەژموونی زلهێزانی ناوچەکە. ئه و دەڵێت، لاوازبوونی سەروەریی عێراق نەک هەر بەهێزبوونی سەروەریی هەرێمی کوردستانی لێ ناکەوێتەوە، بەڵکو دروست بە پێچەوانەوە، لێکترازانی شیرازەی دەوڵەت لە عێراق زۆر خێرا و راستەوخۆ قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لەق دەکات، چونکە هەرێمی کوردستان رەوایەتی نێودەوڵەتیی خۆی لە دەستووری عێراق کە دەوڵەتی عێراق خاوەنداریەتی دەکات بە دەستهێناوە و بۆیە لاوازبوونی دەوڵەت، لاوازبوونی دەستوور و لاوازبوونی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستانی لێ دەکەوێتەوە و زەوینە بۆ هەژموونی ماڵوێرانکەری سەربازی و سیاسیی دەرەکی لەناو هەرێمی کوردستاندا زۆر زیاتر دەکات. هەر بۆیە لە پرسی کێشەکانی نێوان عێراق و کوردستاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگەشەی براوەی هاوبەش دەکات کە تێیدا هەردوولا براوە بن، پێکەوە سەروەریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە راست بکەنەوە و رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی تاڵی دەوڵەتانی تری ناوچەی شام لە عێراقدا بگرن، له و ناوەدا چارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بە کلیلی سەقامگیری و سەروەریی عێراق پێناسە دەکات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە نیگەرانییەکی یەکجار زۆرەوە سەیری رووداوە سیاسی و پێشهاتەکانی ناو هەرێمی کوردستان دەکات. ئه و نیگەرانی ئه و کەمتەرخەمییە ترسناکەی ناو بزووتنەوەی سیاسییە کە بانگەشەی زۆنی زەرد و سەوز دەکات بێئاگا لەوەی ئەگەر دوو ئیدارەیی رووبداتەوە، کۆی ئەزموونی دەستووریی هەرێمی کوردستان بەره و نەمان دەبات و یەکسان بە سفری دەکات.

پێداگریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرلەوەی پەیوەندیی بە بەرژەوەندیی ئه و دوو هێزە نیشتمانییەوە هەبێت، پەیوەندیی بە چارەنووسی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دانپێدانراوەوە هەیە. هەر رۆژێک کە بەسەر ناکۆکییەکانی ئه و دوو هێزەدا تێپەڕ دەبێت، هەر گرژییەکی نوێ کە لە نێوان ئه و دوو هێزەدا دروست دەبێت، مەترسیی هەژموونی وێرانکەری سەربازی و سیاسیی دەرەکی و هەڵوەشانەوەی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان زیاتر و زیاتر دەکات. هەر بۆیەشە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرباری گرژییە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم دواییانە، پێداگرە لە رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی و لە گوشارهێنان بۆ ئەو دوو هێزە نیشتمانییە به و ئاراستەیەدا سڵ ناکاتەوە.

مەترسیی جیددی لەسەر قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان هەیە (سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دیسەمبەری 2022)، هەروەک چۆن هەڕەشەی جیددی لەسەر سەروەریی دەوڵەتی عێراق هەیە. ئەم مەترسی و هەڕەشانە لێکەوتەی جەمسەربەندیی گرژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەردەمی ئێمەیە؛ هاوکات بەرهەمی ناڕاستەوخۆی چارەسەر نەبوونی کێشەکانی نێوان بەغدا و #هەولێر# لەسەر ئاستی عێراق و گرژبوونەوەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی کوردستانە.

ئەو کێشانە دەتوانن چارە بکرێن، بە مەرجێک روانگەیەکی هاوبەشی نیشتمانی لەسەر هەردوو ئاستدا هەبێت. رەنگە لە هیچ کاتێکی دیکەی دوای رووخانی سەدامەوە، عێراق و هەرێمی کوردستان بەو ئەندازەیە پێویستییان بە یەک نەبووبێت بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە گەورانەی کە دەتوانن سەقامگیریی هەردوولا بخەنە تەنگەژەی ماڵوێرانکەر و درێژخایەنەوە. هاوکات، رەنگە لە هیچ کاتێکی دیکەی دوای راپەڕینەوە پارتی و یەکێتی بۆ ئیدارەدانی لێکەوتەکانی باری شڵەژاوی ناوچەکە لەناو هەرێمی کوردستاندا، بە ئەندازەی ئێستا پێویستیان بە یەکتری نەبووبێت.

هەرێمی کوردستان دەتوانێ قەیرانی ئێستای ناو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وەک دەرفەتێک بۆ راستکردنەوەی پێگەی خۆی لە عێراقدا ببینێت؛ سەروەری بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و سەروەریی دەستووریی خۆی لەناو هەرێمدا جێگیرتر بکات. هەنگاوی مەزن و یەکەم لە رێککەوتنەوەی پارتی و یەکێتییەوە دەستپێدەکات. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 369 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 20-12-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-12-2022 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 16-09-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 16-09-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هومام تاهیر )ڤە: 16-09-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 369 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!