لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق لەژێر چاودێری (د. عەقیل مفتن) سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق و بە ئامادەبوونی خاتوو #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# خانمی یەکەمی ئێراق، #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، د. #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی حکومی و وەرزشی دووەمین ڤێستیڤاڵی ئۆڵۆمپیادی ژنان لەنێو هۆڵی داخراوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە هاوکاری یانەی میواندار بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڤێستیڤاڵەکە بە مارشی نیشتمانی ئێراق و کوردستان و پاشان خوێندنی سوورەتی فاتیحە بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئێراق و کوردستان بوو، پاشان وتاری هەریەک لە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق و (د. بەیدا گەیلانی) سەرۆکی لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز خونێدرایەوە و دواتر بە کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆری وەرزشی ڤێستیڤاڵەکە دەستی پێ کردوو هەروەک لە یاریگەی ئەسپسواری گاردینیا و بە چەند نمایشێکی ناوازەی ئەسپسواران لە تەمەنە جیاوازەکان کۆتایی بە کارەکانی دووەمین ڤێستیڤاڵی ئۆڵۆمپیادی وەرزشی خانمان لە شاری #سلێمانی# هات.
سەبارەت بە ئەنجام دانی دووەم ڤێستیڤاڵی ئۆڵۆمپیادی ژنان کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو خاتوو #لەیلا محەمەد ئەمین# جێگری سەرۆکی لیژنەی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق بۆ سایتی فەرمی پێشمەرگە سپۆرتی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە وتی، دەمەوێت جوانییەکانی شاری سلێمانی و پیێشکەوتنی وەرزش لەو شارە پیشان بدەم و هەروەک بە گرنگیشی دەزانم ئەم جۆرە چالاکییە گرنگانە بەردەوامی پێبدەین.
لە درێژەی لێدوانەکەی ئاماژەی بەوەشکرد کە من وەک ئەندامێکی کورد لە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق خزمەت بە سەرجەم شارەکان دەکەم و هەوڵەکانیشمان بۆ ئەوە دەبێت چۆن شاری سلێمانی میوانداری ئەو ڤێستیڤاڵە قەشەنگەی کرد بە هەمان شێوە لە شارەکانی #هەولێر# و #دهۆک# و تەواوی شارەکانی ئێراق ئەنجام بدرێت ئامادەسازی بۆ بکرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 956 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!