کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,656
وێنە
  124,511
پەرتوک PDF
  22,123
فایلێن پەیوەندیدار
  126,678
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئەو وەزیرەی هەدەپە کە چووە ریزەکانی جەهەپە: جەهەپە پرسی کورد لە دەستووردا جێدەکاتەوە
پول: کورتەباس
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
موسلوم دۆغان
موسلوم دۆغان
سیاسەتڤانی کورد موسلوم دۆغان کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی #هەدەپە# یە، پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد و لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕووداو هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

موسلوم دۆغان ڕەخنە لە سیاسەتی دەم پارتی دەگرێت و دەڵێت نابێت لە دیالێکتی ڕابردوودا گیر ببیت، بەڵکوو دەبێت ڕابردوو بە باشی بخوێنیتەوە. دەبێت مێژووی ڕابردوو بە فەلسەفەکەیەوە شیکار بکەیت، چونکە ئەگەر لەوێ گیربخۆن، ناتوانن داهاتوو بچنن. بەڵام ڕابردوو بۆ بوونیاتنانی داهاتوو زۆر گرنگە. یەکێک لەو هەڵانەی ئێمە کردمان ئەوەبوو لە ڕابردوودا گیرمان خوارد. بەردەوام سەرقاڵی سیستم بووین.

ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن؛ جەهەپە لە هەڵبژاردنی 2028ی پەڕڵەمانی تورکیا دەسەڵات بگرێتەدەست، سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد لەلایەن ئەو حیزبەوە، موسلوم دۆغان دەڵێت لەو باوەڕەدام؛ جەهەپە لە بابەتی پێدانی مافی گەلان ڕۆڵێکی پێشڕەوانە دەبینێت و پرسی کوردیش لە دەستوورێکی دیموکراسی، یەکسانی، ئازادی و لە یەکسانی لە هاووڵاتیبووندا جێدەکاتەوە.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: ئەمە جێی هەڵوەستە و بیرکردنەوەیە کە دەبینین وەزیری هەدەپە چووەتە ڕیزەکانی جەهەپە! ئێوە چۆن گەیشتنە ئەو باوەڕەی پەیوەندی بە جەهەپەوە بکەن؟

موسلوم دۆغان: ڕاستییەکەی پڕۆسەی چوونم بۆ ڕیزەکانی جەهەپە دوورودرێژە. من کەسێکی خاوەن بیرۆکەی سۆشیاڵ دیموکراتم. کەسێکم لە شوێنێکدا تێکۆشان دەکەم بۆ ئەوەی سیاسەت بە هەموو ڕەهەندە دیموکراسییەکانییەوە بەدی بێت. لە بنەمادا تورکیا چەند کێشەیەکی گرنگی هەیە و لە سەرووی هەمووشیانەوە کێشەی کورد. خستنە بەر باسی ئەو کێشانە لە زەمینەیەکی بەرفراوانی سیاسیدا و بەرهەمهێنانی چارەسەر و پڕۆژە لە دیدی مندا وەکوو پێویستییەکی گرنگ درووستبوو. هەر بۆیە ئەوەم هەڵبژارد. دوای ئەوەی لە هەدەپە دەرچووم، لە پڕۆژەیەکی هەڵەدا شوێنم گرت. بێگومان بابەتی هەدەپە یان پارتێکی دیکە نییە و گرنگ ئەوەیە لە قۆناخی ئێستا چی دەکەین. درووستبوونی بەرەیەکی دیموکراسی لە وڵات گرنگە و زەمینەیەکی بەرفراوانی سیاسیش بۆ چارەسەری کێشەکان گرنگە. واتا لەسەرمانە سیاسەتی نوێ بەرهەمبهێنین. لەمڕووەوە پارتی گەلی کۆماری دامەزراوەیەکی گرنگ و ئەزموونێکی کەڵەکەبووی هەیە. هەروەها لەسەر ئاڕاستەیەکی سۆشیاڵ دیموکراتە، گۆڕانکاری و ڕیفۆرم دەکات. من وام بیرکردەوە کە دەکرێت بەشداری لەو پڕۆسەیەدا بکەم و چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی وڵاتیش لەگەڵ جەهەپە ئاسانترە.

ڕووداو: بەشێک لە سیاسەتڤان و شرۆڤەکاران باس لە بەهێزبوونی جەهەپە دەکەن و پێیانوایە لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانیی 2028 دەسەڵات وەردەگرێت. ئایا ئێوە پشتئەستوور بەمە ئەو هەنگاوەتاننا؟ بۆ نموونە بۆچی جەهەپەتان بە باش دانا؟

موسلوم دۆغان: هەڵبژاردنی جەهەپە، هەروەک باسمکرد بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو پارتە هەوڵدەدات بە جەماوەرێکی فراوان و ئایدۆلۆژیایەکی سۆشیاڵ دیموکرات و لە ڕێی پێکهاتەیەکی دامەزراوەیی خۆی بەهێز بکات. جگە لەوەش لەو باوەڕەدام سیاسەتکردن لە دامەزراوەیەک کە ڕێگەیەکی باشی بڕیوە، درووستترە. کارکردن لەسەر کێشەکانی وڵات لە فراوانترین پانتایی و درووستکردنی زەمینەی فراوان بۆ چارەسەر، پڕۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکان ئاسانتر دەکات. لەڕووی بەهاکانی کۆمارەوە دامەزراوەیەکی گرنگە. پێشموایە چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێو پارتێک کە لەسەر هێڵی سۆشیاڵ دیموکراتە و داکۆکی لە ئازادی و دیموکراسی دەکات، ئاسانترە. پێویستە لە بەرەیەکی فراواندا تێکۆشان بکرێت نەوەک لە بەرەیەکی تەسک و سنووردار. بینیمان کە زەمینەی بەرتەسککراو هیچ چارەسەرێکی نەهێنا. ئەو سیاسەت و پراتیکەی 40 ساڵە هەیە، جگە لەوەی هیچ چارەسەرێکی بۆ بابەتەکان نەکرد، دۆخێکی بێ چارەیی درووستکرد. بەمجۆرە جەهەپەم وەکوو ناوەندێک و دامەزراوەیەکی گرنگی سیاسەت و تیکۆشان هەڵبژاردن.

ڕووداو: ئێوە سیاسەتڤانێکن کە زۆر گرنگی بە پرسی کورد دەدەن. ڕاستە ئێستا جەهەپە لە بابەتی پرسی کورددا هەڵوێست و هەنگاوی ئەرێنیی هەن، بەڵام چۆن قایل و دڵنیابوون لەسەر ئەوەی جەهەپەش لە ئەگەری وەرگرتنی دەسەڵاتدا بەردەوام دەبێت؟ بێگومان ئێوە دوای لێکدانەوەی ئەمانە هەنگاوتان ناوە. چۆن دڵنیان لەوەی دۆخێکی هاوشێوەی پڕۆسەی چارەسەری ڕوونادات؟

موسلوم دۆغان: ئەو پارتە سیاسییانەی چارەسەرکردنی پرسی کوردیان خستووەتە بەرنامە، لە جیۆپۆڵەتیکی وڵاتەکەمان تێنەگەیشتوون. بەداخەوە کە زەمینەیەکی سیاسیی بەرتەسک دیاریکراوە و سیاسەتێکی بەرتەسک دەکرێت. بەداخەوە ئەو نادیارییە لە سیاسەت لە جیهان، بەتایبەتیش لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەدەر لەوەی هیچ چارەسەرێکی نەهێناوە، بگرە دۆخێکی بێ چارەییشی درووستکردووە. لەو باوەڕەدام جەهەپە لە بابەتی پێدانی مافی گەلان ڕۆڵێکی پێشڕەوانە دەبینێت و پرسی کوردیش لە دەستوورێکی دیموکراسی، یەکسانی، ئازادی و لە یەکسانی لە هاووڵاتیبووندا جێدەکاتەوە. جەهەپە پارتێکی سۆشیاڵ دیموکراتە و پێشڕەوبوونیشی لە چارەسەری بابەتەکە ئاسانکاری دەکات. هەروەها لە دیاریکردنی ڕۆژەڤی وڵاتیشدا ڕۆڵی باشی هەیە. سیاسەتی ئەم دواییەی جەهەپە لە دانووستاندن و دیالۆگ نەرمبوونێکی سیاسیی لە وڵاتدا درووستکردووە کە من ئەمە بە گرنگ دەزانم. ئایا ئێمە چۆن چارەسەری پرسی خۆمان دەکەین؟ ئایا لە ڕێی دەستوورێکی ئازادیخواز چارەسەری دەکەین؟ یان دەستوورێک کە باس لە یەکسانیی هاووڵاتیبوون دەکات؟ ئێمە لە قۆناخێکداین کە گەنگەشەی تەواوی ئەمانەی تێدا دەکرێت. گرنگترین بەرهەمی ئەو قۆناخەش وەکوو دامەزراوەی سیاسی، جەهەپەیە. دەمەوێت بڵێم کە لەو باوەڕەدام جەهەپە ئەمە دەخاتە بەرنامەی خۆی. لەو باوەڕەشدام تورکیا لە دووەمین سەد ساڵیدا دەبێتە وڵاتێکی دیموکراسیتر و ئازادتر.

ڕووداو: چەند جارێک بیستمان و بڵاوبووەوە کە بەڕێز موسلوم دۆغان پارتی سیاسی دادەمەزرێنێت. بەڵام ئەوەتا دواجار هیچ پارتێکتان دانەمەزراند. ئایا هەوڵێک هەبوو و بە ئەنجام نەگەیشت؟ یاخود هەنگاوتان نا و پەشیمان بوونەتەوە؟

موسلوم دۆغان: بابەتی دامەزراندنی پارت، لەبەر ئەوەی ڕووبەڕووی ئەزموونێکی خراپ بووم، بووەتە بابەتێک کە بیری لێ ناکەمەوە. دامەزراندنی پارت لە نزیکەوە پەیوەندیدارە بە درووستکردنی ئەلگۆریزمێکی نوێ. پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی ئەلگۆریزمێکی نوێ درووستدەکەیت. بۆ نموونە دەبێت چاودێریی هەلومەرجە سیاسییەکان بکەیت. ئەمە کارێکی سەختە و ئاسان نییە. بەڕای من پێویستیش نییە، چونکە لە تورکیادا ئەوەی من بیزانم 127 پارتی سیاسی هەیە. ژمارە پارتە سیاسییەکانی پەڕڵەمان دیارە چەندە. گرنگ سەرنجدانی درووستە لەسەر چارەسەری کێشەکانی وڵات، هەروەها خوێندنەوەی کۆمەڵگەیە بە درووستی و تێکەڵکردنییەتی بە بەرژەوەندیی گشتی، ئەمە لای ئێمە پرەنسیپە. ئەمڕۆ لە تورکیادا بەرژەوەندیی هاوبەش دەبێت یەکسان بێت بە درووستکردنی وڵاتێکی دیموکراسی و بەهێزکردنی پێکەوەژیان. هەروەها دەبێت لەنێوبردنی ئەو نایەکسانییە بێت کە لەنێوانماندا درووست بووە. لەم نێوەندەدا بەشێک لە هاوڕێیانمان لە هەوڵی دامەزراندنی پارتێکی سیاسین و دیدار و کۆبوونەوەشمان کرد. من ئەم بیرۆکانەم پێگەیاندن و پێموتن کە پێویست نییە. تەواوی ئەو ئەزموونە خراپەی خۆمم بۆ باسکردن کە لەم بابەتەدا هەمە. چونکە پارتی سیاسی ئیرادەیەکی بەهێزە و بەهای بەرزی سیاسی لەخۆدەگرێت. لەوانەیە یەکخستنی تەواوی ئیرادەکان و دانانی پلانی پارتێکی نوێ ئاسان ببینرێت، بەڵام لە تورکیادا ئەمە یەکێک لە کارە سەختەکانە.

ڕووداو: بێگومان سیاسەتڤانی کورد لەنێو جەهەپە هەن. ئەگەر بە نموونە بیڵێین بەڕێز تانڕیکوڵو و زۆری دیکە لە جەهەپەدا کە زۆر چالاکانە کاردەکەن. ئێوە چوونە ڕیزەکانی جەهەپە، ئایا هیچ پۆستێک یان ئەرکێک بە ئێوە دراوە، یان بوونەتە ئەندامێکی ئاسایی؟

موسلوم دۆغان: جیا لە چاودێریکردنی تاک بە تاکی کەسایەتییەکانی نێو جەهەپە، پێویستە سەیری ئەوە بکرێت کە هاوڕێیانی ئەوێ لەسەر چ بنەمایەک سیاسەت دەکەن. جەهەپە پارتێکی کوتلەییە و جەماوەرێکی بەرفراوانی هەیە. باوەشێنەیەکی کراوەیە و بیروبۆچوونی جیاوازی لەخۆیدا کۆکردووەتەوە. لەوێدا هێڵێکی سۆشیاڵ دیموکرات هەیە. ئامانجێکی نوێبوونەوە و گۆڕانی خستووەتە بەردەم کە ئەمە هیوابەخشە. لێرەدا زۆر گرنگە کاتێک دەبینین کەسانێکی پرۆفایل جیاواز دەیانەوێت کاری سیاسیی جددی بکەن. من دەبینم ئەو هاوڕێیانەی باست کردن، کاری زۆر ئەرێنی دەکەن. ئەمەش بۆ من زۆر گرنگە. بە گشتی ئەوەی لێرەدا گرنگە، درووستکردنی بەڵگەنامەی سیاسییە لە بەرژەوەندیی داهاتووی کۆمەڵگە و وڵات. ئەمە وادەکات سیستمێک درووستبێت. لەمڕووەوە ئامانجمە کەڵک لە ئەزموونی هاوڕێیان وەربگرم. بەتایبەتیی لە زانیاری و ئەزموونی پارتەکە و درووستکردنی بەڵگەنامەی سیاسی. بێگومان ئەمە لەبارەی دیسپلینی پارتەکەش گرنگە.

ڕووداو: بێگومان ئێستا ئەم هەنگاوەی ئێوە بۆ دەم پارتی جێی هەڵوەستەیە. بەتایبەتیی کە ئێوە پێتانوایە ئیدی ناتوانن لە چوارچێوەی دەم پارتی سیاسەت بکەن. ئەم هەڵوێستەتان لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ بۆچی ئەم تێڕوانینەتان لەسەر دەم پارتی هەیە؟

موسلوم دۆغان: ئەو پێکهاتە سیاسییانەی لە جیۆپۆلیتیکی ئەم وڵاتەی لێی دەژین تێناگەن و ناتوانن کۆمەڵگە بخوێننەوە و هەر لە دیالێکی ڕابردوودا جێماون، پێم وایە سوودیان بۆ هیچ کەسێک نەبووە و ناشبێت. نابێت لە دیالێکتی ڕابردوودا گیر ببیت، بەڵکوو دەبێت ڕابردوو بە باشی بخوێنیتەوە. دەبێت مێژووی ڕابردوو بە فەلسەفەکەیەوە شیکار بکەیت. چونکە ئەگەر لەوێ گیر بخۆن، ناتوانن داهاتوو بچنن. بەڵام ڕابردوو بۆ بوونیاتنانی داهاتوو زۆر گرنگە. یەکێک لەو هەڵانەی ئێمە کردمان ئەوەبوو لە ڕابردوودا گیرمان خوارد. بەردەوام سەرقاڵی سیستم بووین. بێگومان ئامانجی بنەڕەتیمان ئەوەیە سیستم بە دیموکراسی بکرێت و لەسەر هێڵێکی یەکسانی دیموکراسیدا جێگیر بکرێت. هەر بۆیە پێویستە گۆڕەپانی تێکۆشان بەرفراوانتر بێت. چونکە لە گۆڕەپانی تەنگدا سیاسەت ناکرێت.

سیاسەت دەبێت ئامانجێک بێت بۆ گەیشتن بە فراوانترین چینەکانی کۆمەڵگە و خزمەتی بەرژەوەندی و بەها هاوبەشەکان بکات. ئەمڕۆ ئامانج درووستکردنی کۆمەڵگەی تورکیایە. پێویستە ئەوە بکرێتە ئامانج کە ئەو مرۆڤانەی لە نەتەوە، پێکهاتە و باوەڕی جیاوازن، بە شێوەیەکی یەکسان بژین. ئەمە دیدگەیەکە جیهانی هاوچەرخ زۆرترین گرنگیی پێدەدات. دەکرێت پارادیگماکان ڕاست بن. ئەگەر ئێوە پارادیگماکان بە درووستی نەخوێننەوە، ناتوانن سیاسەتی درووست بکەن. کاتێک ناتوانن جیۆپۆلیتیک و کۆمەڵناسییەکەی بە درووستی بخوێننەوە، ناتوانن بە ڕاست و درووستی سیاسەت بکەن. من ڕێزم بۆ دامەزراوە و پێکهاتە سیاسییەکانی دیکە هەیە. ڕێزم بۆ ئەزموونیشیان هەیە. بە هیچ جۆرێک بێڕێزی بە تێکۆشان و ئایدۆلۆژیای تێکۆشانی هیچیان ناکەم. بەو دامەزراوەیەشەوە کە من لێوەی هاتووم. ئەوە گۆڕەپانی تێکۆشانە کە ئێمە هەڵمانبژاردووە، دیموکراسی و ئاشتەواییە کە بناخەکەی یەکسانی و بوونیاتنانەوەی داهاتووە. من، دەزانم لە زۆر وڵاتدا و لە چوارچێوەی تێکۆشانی دیموکراسیانە کێشەی زۆر چارەسەرکرا. وڵاتانی ئەوروپا نموونەی ئەمەن. ئەگەر لە وڵاتی ئێمەدا دەستوورێکی یەکسان، دیموکراسی و ئازادیخواز وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت، هیچ کێشەیەک نامێنێت. بەتایبەتیی لەڕووی بیروباوەڕ و نەژادەوە. من لەگەڵ ئەوەدا نیم بە تەنیا سیاسەت لەسەر بنەمای نەژاد و بیروباوەڕ بکرێت. ڕاستە دەکرێت تۆ ئەمە بکەیتە بناخەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام دەبینیت کە ئەو جۆرە سیاسەتە خزمەت بە وڵات ناکات. گرنگ ئەوەیە کەڵک و بەرژەوەندیی تایبەت بخەیتەڕوو، سیاسەت پێویستی بەمەیە. من دەمەوێت ئەمە بکەم، بە هیچ جۆرێک هیچ کەسێکم نەکردووەتە ئامانج. گرفتیشم لەگەڵ هیچ پێکهاتەیەکی سیاسیدا نییە. پێویستە تێکۆشانی سیاسیی من بەمجۆرە هەڵبسەنگێندرێت.

موسلوم دۆغان کێیە؟

ناوی تەواوی موسلوم دۆغانە، کوردە و ساڵی 1959 لە شارۆچکەی دیڤریخی لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان لەدایکبووە. نزیکەی 60 ساڵە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەژی. خوێندنی باڵای لە ئەندازیاریی نەخشەدانان لە زانکۆی سەلجووقی پارێزگای کۆنیا تەواوکردووە.
دۆغان یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە).

لە خولەکانی 25 و 26ی پەڕڵەمانی تورکیادا پەڕڵەمانتاری هەدەپە بوو لە بازنەی ئیزمیر، لە 63یەمین کابینەی حکومەتی تورکیا کرایە وەزیری گەشەپێدان. ساڵی 2018 دەستی لە هەدەپە کێشایەوە. دواتر بووە سکرتێری گشتیی پارتی دەنگی تورکیا کە ئایهان بیلگەن سەرۆکی بوو.

ڕۆژی 25-6-2024 بە فەرمی پەیوەندیی بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد و لەلایەن ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتەکەوە پێشوازیی لێکرا.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 556 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 27-06-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2024 (2 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 02-07-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 02-07-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 02-07-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 556 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.117 KB 02-07-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.172 چرکە!