کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  587,229
وێنە
  124,625
پەرتوک PDF
  22,130
فایلێن پەیوەندیدار
  126,973
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,688
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,893
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,781
عربي - Arabic 
44,355
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,813
فارسی - Farsi 
15,977
English - English 
8,539
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
80
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,240
جهـ 
835
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
41
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
865
شەهیدان 
2,719
کۆمکوژی 
7,195
بەلگەنامە 
74
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
165
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,508
PDF 
34,784
MP4 
4,044
IMG 
235,392
∑   رێژە 
275,728
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
14ی تەمموز وەچەرخانێک لە مێژووی گەلانی ئێراق
پول: کورتەباس
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
14ی تەمموز وەچەرخانێک لە مێژووی گەلانی ئێراق
14ی تەمموز وەچەرخانێک لە مێژووی گەلانی ئێراق
14ی تەمموز وەچەرخانێک لە مێژووی گەلانی ئێراق
ئامادەکردنی: #محەمەد ئەحمەد عەبدولواحید#

لە سەرەتای دەستپێکی ژیان لەسەر ئەو گۆی زەوییە، ژیان لە گۆڕانکاری بەردەوامبوون و بەرەوپێشەوەچووندایە لە سەرجەم بوارەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و …… بە ڕەهەند و بیروبۆچوونی جیاجیا، بە بەریەککەوتن و ململانێ و هەڵشاخانی هاودژەکان، ڕا و بۆچوونەکان یەکانگیر نابن و دژە یەکن، گەر وانەبێت ئەوا ژیان (کات) وەک گۆمێکی گەنیوی تەنراو بە مێش و مەگەز و جانەوەری زیانبەخشی لێدێ، هەرکاتێک بەردێک بخرێتە گۆمەکە، شەپۆل دەدات جوولەیەکی بازنەیی داخراوی سەرسووڕهێنەر درووستدەکات!
ململانێکانی بە ژیانبوون لە پێناو مانەوە، گەلێجار بەریەککەوتنەکان خوێناوین و کاولکاری و هۆڤیین. مێژوو لە هەموو سەردەمەکان، کار و کاردانەوەیە، هۆ و ئەنجامە، وەک کاکڵەی گوێز، بە پیوازێکی سپیکراو دەرهاویشتەکان، دوای شەن و کەو کردن و تەتەڵە کردنیان دەخاتە ڕوو، ئەکادیمیستەکان، شارەزایان، دەکەونە خۆ بۆ پێداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەرێنی و نەرێنی و مەرجیش نییە وەک زانست بۆیدەچێ، هەموو جوولەکان وەک هێڵێکی ڕاست و بێ پێچانەوە بە دوو خاڵەکە بگەن.

مێژوو تەژییە لە هەڵکشان و داکشان، سیخناخ لە کوشتن و سزادان و وێرانکاری، هاو تەریب لە جوانکاری، بنیاتنان، گەشەکردن، پێشکەوتن و ئاوەدانکاری.
نیرۆی پێنجەم ئیمپڕاتۆڕە بە ناوبانگەکەی ڕۆما 15-12-37-09-06-68، بەشی هەرە زۆری ڕۆمای سووتاند، لە بەردەم کارەساتی هاڵاو و کڵپە و بڵێسەی ئاگر، هاوار و فیغانی قوربانییەکان و قرچ و هۆڕی لاشەکان، لە قوللەیەکی بەرز، بەرانبەر ئەم دیمەنە سامناک و ناخهەژێنە، لە لووتکەی مەستیداربوو، گیتاری دەژەنی، هەڵبەستەکانی هۆمیرۆسی گەورە شاعیری گریکی لە مەڕ سووتانی تەڕوادەی بە گۆرانی دەگێڕایەوە.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مێژووەک پڕاوپڕ لە کوشتوبڕی، توندوتیژی، قەیران، دۆگماتیزی (قاڵبگەرایی) ، باڵادەستی نەتەوەگەرایی، ئایینگەرایی و ……. .
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم 28-07-1914-11-11-1918، باڵادەستی ئینگلیزەکان لە ڕووی سەربازی و بازرگانی و بەرفراوانی داگیرکاری، لەگەڵ فەڕەنسا و پاڵپشتی سەرمایەداری جیهانی، دابەشکردنی میراتی پیاوە نەخۆشەکە (ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی) ، دەرفەتێکی لەبار و هەڵێکی زێڕین بوو بۆ درووستکردنی ئەو قەوارانەی کە تا ئێستا لە ئارادایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی جوگرافیاوە .

ئێراقی (میزوپۆتامیای نێوان هەردوو ڕوبارەکە) ، یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پێگەیەکی گرنگ و ستراتیژی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو، جگە لە ڕووی جوگرافییەکەیی، مێژووەکەی هەزاران ساڵ ناوەندی هەموو جیهان بووە، خاوەنی شارستانییەت و پێشەنگ و سەرمەشقی نووسین، ئایین، دەوڵەتداری، یاسا و زانست و …….. بووە. جگە لە سامانە سرووشتییەکانی لە نەوت و کانزا و ….. گرنگییەکی زۆری بۆ بەریتانییەکان بۆ داگیرکردنی هەبوو. خۆشیان شا فەیسەڵی کوڕی شەریف حسێنی یەکەمیان لە بنەماڵەی هاشمی لە 23-08-1921 لەسەر تەختی پاشایەتی بۆ دانا کە پێشەنگبوون لە هاوکاری ئینگلیزەکان، دواتر لە 19-10-1922 یەکەم ئەنجوومەنی وەزیران دەستبەکار بوو .

هەر لە سەرەتاوە، ئینگلیزەکان سیاسەتی بە هیندیکردنی ئێراقیان پیادە دەکرد لە بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان، دەستگرتن بەسەر سامانی ئێراق، دەستبەسەراگرتنی دەرەبەگەکان بەسەر زەویوزار، بێکاری، نەخوێندەواری، کۆچی بەلێشاو بۆ شارەکان، هەژاری ……..، هۆکارگەلێکن بۆ دابەشبوونی گەلانی ئێراق بەسەر دوو بەرەی نیشتمانی و هاو ئاوازەکانی داگیرکەر، کۆمەڵێک بزووتنەوە و ڕاپەڕین و ناڕەزایی لێکەوتەوە، شۆڕشی 1920 کە بەشی زۆری چین و توێژەکان بەشداری بەرچاویان هەبوو، دامرکاندنەوەی بزووتنەوە چەکدارییەکەی ڕەشید عالی گەیلانی و چوار عەقیدەکە لە مایسی 1941، کە لە سێدارە دران و دوورخستنەوەی ئەفسەرە نیشتمانپەروەرەکان و لاوازکردنی سوپا و …… ی بەدوا داهات، شکستی عەرەبەکان لە شەڕی فەلەستین 1948، کارتێکردنی بزووتنەوەی ئەفسەرە ئازادیخوازەکانی میسر لە 23-07-1952، هێرشە سێقۆڵییەکەی ئیسڕائیل، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر میسر لەسەرخۆماڵیکردنی کەنداوی سوێس 1956، پەیمانی بەغدای نێوان (بەریتانیا، ئێراق، ئێران، تورکیا، پاکستان) لە 24-02-1955، کە لەڕاستیدا هەماهەنگی بوو دژی هەژموونی یەکێتی سۆڤیەت و بیری مارکسییەت، هەروەها بەربەست درووستکردن بەرانبەر بزاڤی ڕزگاری کورد و ئێراقیشی کۆت و بەندکرد لە سەربەخۆیی، سامان و بڕیاری سیاسی، ڕاپەڕینی کانوونی 1948 کە کۆتایی بە پەیمانی پۆرتسمۆس هێنا 15-01-1948، کودەتای بەکر سدقی 1936، ڕاپەڕینەکانی 1952، 1954، 1956، پەیمانەکانی 1922، 1926، 1930، 1948، کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و بەستنەوەی ئێراق بە بلۆکی ئستەرلینی، کە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی بەدواوە.

داهات ……..، لە ڕێگای مۆرکردنی ئەو هەموو ڕێککەوتن و هاوپەیمانێتییە، بەریتانیا و ئەمریکای هاوپەیمانی، کە لە دوای جەنگی جێهانی دووەم هاتە ناو هاوکێشەکەوە، بیریان لەوە دەکردەوە ئێراق بەتەواوی بلکێنن بە بەریتانیا وەک وڵاتانی کۆمۆنوێڵس و بیکەن بە گۆڕەپانێکی ستراتیژی دوای شەڕی سارد و بەهێزکردنی پێگەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاوانی سەرچاوەکانی نەوت، چەسپاندنی سیستەمی سەرمایەداری، دەوڵەتگەرای قەوارەپارێز و …….. بکەن.
دوو بەرەی بەهێز درووستبوون، بەرەی دەسەڵات و بەرەی وڵاتپارێزی ڕۆشنبیران و تێکۆشەران کە خاوەندارێتی لە خاک و نیشتمان و ڕابەرایەتی ناڕەزایەتییەکانی دەکرد لە سەرجەم چین و توێژەکانی گەلانی ئێراق، دەسەڵاتیش درێغی نەکرد لە لەسێدارەدان، زیندانیکردن، ڕاونان، دوورخستنەوە و ……. ، بە تایبەتیش لەسێدارەدانی سەرکردەکانی حزبی شیوعی کە پێشەنگبوون لە بەرەنگاربوونەوە و قوربانیدان .
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نارەزایەتییەکان لە هەڵکشاندابوو، تەنگی بە هاووڵاتی هەڵچنیبوو، ئەفسەرە ئازادیخوازەکان لە بەرەبەیانی 14-07-1958، کودەتایان بەسەر دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئینگلیز و هاوپەیمانەکانیدا کرد و دەسەڵاتی ستەم و زۆرداری پادشایەتییان لە ڕەگوڕیشەوە ڕاماڵی و کۆتاییپێهات .
ئازادبوونی ئێراق لەژێر دەسەڵات و هەژموونی ڕۆژاواییەکان، سەرەتا ئەم هەواڵە شۆکهێنەر بوو بۆ سەرمایەداری جیهانی بەتایبەتیی ئەمریکا و بەریتانیا، کە تاکە بزووتنەوە بوو سەربەخۆ و نیشتمانی و دەستی دەرەکی لە پشتنەبوو . کەوتنە بارێکی دەروونی هەڵچوون، دویت ئایزنهاوەر (14-10-1890-28-03-1969) سی و چوارەمین سەرۆکی ئەمریکا باسی لەو دۆخە نوێیە دەکات کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتۆتە کایەوە و دەڵێت: (ئەگەر وەڵامی توندی قاسم نەدرێتەوە، ئەوا تەواوی دەسەڵاتی ڕۆژاوا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو دەچێت !) ، هەر بۆیەش زوو کەوتنەخۆ، ئەمریکا هێزی مارێنزی لە لوبنان و بەریتانیاش هێزی پیادەی لە ئوردن بڵاوە پێکرد!
شۆڕش، وەک سیاسەتوانان بۆیدەچن و لە سەربازیش کودەتا کە لە وشەی فەڕەنسی (coup d’état) هاتووە، کوردییەکەی (وەچەرخان) ە لە زمانی فەڕەنسی هاتۆتە ناو زمانی فارسی و دواتر بۆ ناو زمانی کوردی، بۆ هەر سەرهەڵدان، شۆڕش ، بزووتنەوە، کودەتا و ….. ێک، پێویستی بە بەرنامە، هزر، نەخشەیەکی پتەو و توکمە هەیە لە گەلەوە بۆ گەل دەبێت، ئەگەر واشنەبێت هیچ ئومێدێکی لەسەر هەڵناچنرێت.

هەر لە سەرەتاوە، هەرچی پەیمان و ڕێککەوتنی ئاشکرا و ژێربەژێری هەبوو هەڵوەشێنرایەوە (پەیمانی بەغدا) و، پیادەکردنی سیاسەتی بێلایەنی، دانانی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرچوون لە بلۆکی ئستەرلینی، گۆڕانکاری ڕەگوڕیشەیی ڕاستەقینە لە سیاسەت، ژیانی خەڵک، کەرتی پەروەردە، تەندرووستی، چاکسازی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ئازادی ڕادەربڕین و پێکهێنانی سەندیکا، خزمەتگوزاری، نیشتەجێبوون، ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی، یاسای چاککردنی کشتوکاڵ و لەناوبردنی سیستەمی فیوداڵی (دەرەبەگایەتی) ، گەڕانەوەی ڕۆڵی بەرچاوی ژن و یەکسانی لەناو کۆمەڵگە (یاسای باری کەسێتی) ، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هەژاری و بێکاری، بەرنامەیەکی نیشتمانی یەکانگیر لە خۆماڵکردنی نەوت و بەرزکردنەوەی داهاتی نیشتمانی و …….، دەستنیشانکردنی مافی گەلی کورد بۆ یەکەمجار لە مادە سێی دەستووری ئێراق کە لە سەردەمی پاشایەتی بێبەشکرابوو، داننان بە مافی گەلی کورد زۆر گرنگبوو لەناو کەڵپەی گورگە هارەکانی ناسیۆناڵێستی عەرەب و تا ئەمڕۆش کاردانەوەی ماوە، بەڵام بە داخەوە هەر لەو کاتییە و بەناو سیاسەتوانە ناسیۆنالیستە توندڕۆکانی کورد بە فیتی دەرەکی نەیانتوانی ئەو هەڵە زێڕینە بقۆزنەوە و لە سیاسەتیشدا دەرفەت کچی هەورە تریشقەیە و بوونە داردەستی داگیرکەران و جێبەجێکردن و تپەڕاندنی ئەجیندای هەواڵگری هەرێمایەتی کە تاکوو ئێستا باجەکەیدەدەن و خوێن لە جەستەیا دەچۆڕێ، ماڵوێرانیان بۆ گەلانی ئێراق بە گشتی و کورد بە تایبەتیی هێنا، ڕۆژبەڕۆژیش خراپتر دەبێت، قوربانیانیش کەسانی وڵاتپارێز و ڕۆشنبیرن، وەک چۆن ڕاپەڕین لەباربردرا.
وەک کۆمۆنەی پاریس، شۆڕشی 14ی گەلاوێژ، سپێدەکەی درێژخایەننەبوو، خۆرەکەی لە ئاوابوونبوو، هەر لە یەکەم چەخماخەی شۆڕش، هەواڵگری هەرێمی و نێودەوڵەتی ئینگلیز، CIA، مۆساد، میت، ساواک، ناسیۆنالیستە عەرەب و کوردە توندڕۆکان، بەعسە شۆڤێنییەکان، کۆنەپەرستان و ……… ، کەوتنە وێزەی و پلان و نەخشە دانان بۆ لەبار بردنی بۆیە لە 08-02-1963 ئێراقیان نوقمی دەریای خوێنکرد.
گەلانی ئێراق، تاکە هەڵێکی زێڕین بوو لە دەستیاندا، ئەوەی سەلماند کە هیچ شۆڕشێک سەرکەوتن بەدەستناهێنێت، ئەگەر بە دەستێکی پۆلایین لە کۆنەپەرستی و سەرمایەداری نەدرێ و سیستەمەکەیان لە ڕەگەوە هەڵنەتێنکرێت، سیستەمێکی مۆدێڕنەتی دیموکراتیک لە پێکەوە ژیان، یەکسانی، کاری هاوبەش، دادی کۆمەڵایەتی، ئازادی و ……. نەچەسپێنێ.
مێژوویەکی پاک و بێگەرد، ئەو مێژووەش هەرگیز نامرێت. [1]

*سوود لە google و هەندێک سەرچاوەی مێژوویی وەرگیراوە
12-08-2023

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 776 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-08-2023 (3 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 16-12-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 17-12-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( کشمیر کەریم )ڤە: 15-10-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 776 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.203 چرکە!