ناونیشانی بابەت: کەڕووی زێ چییە؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
هەوکردنی زێ بەهۆی کەڕووەوە، کە ئەم کەڕووە بە ڕێژەیەکی کەم و ئاسایی لە زێدا هەیە بەڵام لە کاتی کەمبوونەوەی بەرگری جەستەی خانمەکە بە هەر هۆکارێک بێت زیاد دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردن لەوانە:-
1. خانمانی دووگیان.
2. هەبوونی شەکرە و بەباشی کۆنتڕۆڵ نەکردنی شەکرەکەی.
3. بەکارهێنانی حەبی مەنع
4. بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان (antibiotic) .
5. کەمبوونەوەی بەرگری بە هەر هۆکارێکی دیکە وەک ئایدز و بەکارهێنانی چارەسەری کیمیای.
=KTML_Bold=لە نیشانەکانی هەوکردنی زێ بەهۆی کەڕووەوە:-=KTML_End=
1. هەبوونی دەردراوێکی خەستی سپی کە بۆنێکی ناخۆشی هەیە.
2. خوران و سووربوونەوە.
3. هەبوونی ئازار لەکاتی میزکردن.
=KTML_Bold=ڕێگاکانی خۆپاراستن بریتین لە:-=KTML_End=
1. بەکارنەهێنانی جلی ژێرەوەی تەسک.
2. پاک ڕاگرتن و وشک ڕاگرتنی ئەو ناوچەیە.
3. کەمتر خواردنی شیرینی.
لە کاتی هەبوونی نیشانەکان پێویستە سەردانی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,236 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!