کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,803
وێنە
  123,936
پەرتوک PDF
  22,082
فایلێن پەیوەندیدار
  125,651
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,187
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,121
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   رێژە 
273,542
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
وزە شارستانییەتی خۆراوا دەخاتە ژێر پرسیارەوە
پول: کورتەباس
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
وزە شارستانییەتی خۆراوا دەخاتە ژێر پرسیارەوە
وزە شارستانییەتی خۆراوا دەخاتە ژێر پرسیارەوە
ناونیشانی بابەت: وزە شارستانییەتی خۆراوا دەخاتە ژێر پرسیارەوە
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

“وزە شارستانییەتی خۆراوا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئەم ڕووداوانە چۆن کاریگەریی ئەخەنە سەر هەرێمی کوردستان؟”
من پێش ئەوەی وەک توێژەرێک بجوڵێمەوە، نوێنەری داتاکانی بەردەست و کەرەستە تیۆرییەکان بم، بۆ دەستنیشانکردنی جۆر و شێوازی پەیوەندییەکانی هێز، “کوردم”. ئەمەش تاڕادەیەک یەکانگیر ناوەستێت، بەڵام لە جیهانێکی وا ترسناکدا، سەلامەتی، بەرز-ڕاگرتنی کوردستان و دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی لە هەر پیشەگەرییەک لە پێشترە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کاری گەورەی بۆ کورد کردووە لە ناوچەکەدا. لە میانەی ڕووخانی دیواری بەرلین و کۆتایی هاتنی جەنگی سارد و جەنگی کەنداوەوە، سیستەمی جیهانی نوێ بۆ کورد کەمی نەکردووە؛ ناوچەی دژە فڕینیان دوای ئەنفالەکان دیاریکرد، هەرێمی کوردستان وەک دیاردەیەکی مێژوویی لەناو نەزمی نوێی سیستەمی نێودەوڵەتی دا بەشێوەی دانپیانراو لە دایک بوو. شەڕی ناوخۆی کورد دەرهاویشتەی شەڕی ئێران-ئێراقی زیاتر پێوە دیاربوو، کەچی ئەمریکا نێو بژیوانی کردن و کۆتایی پێهێنا، سەدام حسێنی دیکتاتۆریان لە ئێراق ڕووخاند، کورد بوو بە فەرمانڕەوای #کەرکووک#، دەستوورێکیان بە قازانجی کورد لە ئێراق نووسییەوە. کورد بوون بە سەرۆک کۆماری ئێراق و وەزیری دەرەوە، خۆراوا بە دەیان ملیار دۆلار فەندی هەزاران ڕێکخراوی جیاجیان کرد لە بواری جیاجیادا، بە هەزاران هەزار کورد چوونە زانکۆکانی ئەمریکا و ئەوروپا خوێندنیان تەواوکرد، لەشەڕی #داعش# و دژەتیرۆردا لە زەوی و ئاسمانەوە هاوپەیمانان هاوکار بوون، لە ڕۆژاوای کوردستان، ئەگەر ئیدارەی ئەمریکا نەبوایە بە شەوو ڕۆژێک ئێران و تورکیا خاکەکەشیان داگیر ئەکرد و خەڵکەکەشیان ئەکوشت. بە ئێستاشەوە ئەمریکا و ئەڵمانیا هاوکاری ماددی و لۆجیستی هێزی پێشمەرگە ئەکەن، چەندین جار کورد چوونە کۆشکی سپی و بە ملیۆنەها هەواڵ و ڕاپۆرت و هاشتاگ لە میدیای جیهانی دا لەسەر کورد و کوردستان بڵاوکرایەوە. بە دەیان سەرۆک و سەرکردەی خۆراوا پەیام و نامەی پاڵپشتییان بۆ کورد ناردووەو (ئەنێرن) .
کورد وەکوو خەڵک، دامودەزگا و سیستەم خۆی بۆ خۆی بە باشی لە جیهانی مۆدێرن تێنەگەیشتووە، کە کاری تیادا بکات، لەجیاتی ئەوە بەرد ئەگرێتە مۆدێرنیتە و جیهانی مۆدێرن، ئۆباڵی مەینەتییەکانی خۆی ئەخاتە ئەستۆی ئەو جیهانەی کە هەر کەرەستەیەکی بۆ ئاسانکاری مرۆڤ فەراهەمکردووە، ئێمە کە نەمانتوانی “هێز” بناسین و شێوازی دابەشبوونی پەیوەندییەکانی هێز بخوێنینەوە، لە پەیوەندییە گشتییەکان و گرووپەکانی بەرژەوەندی و لۆبی کردن دا کۆڵەوار بوین، لە چییەتی شتەکان و بەکارهێنانیان نەگەیشتین، ئەوکاتە تاکە ڕاسپاردە بۆ “کورد” هەر ئەوەیە، لەکاتێکدا دونیا خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە گەورەکانی ئەم هەسارەیە لە ڕێگەی سەدان دامودەزگا و ناوەندی توێژینەوەوە ئامادە ئەکات، کوردیش تێبگات کە بەشێکە لەم هەسارەیە، کە گرفتەکانی تێکچونی کەشوهەوا، قەیرانی هەڵاوسانی ئابووری و هەڵکشانی ناکۆکییە جیۆپۆڵەتیکییەکان بە یەکەوە هەڕەشەی گەورەن و، خۆی بۆ ئامادەبکات. جەنگەکە، باهۆزەکە سەرشێتانە هەڵیکردووە، پێ ناچێت ئەوروپای دۆست شتێکی بۆ کورد پێ بکرێت (مەگەر خۆی) . لە بەرەبەیانی 24 ی شوباتی 2022 ەوە تارمایی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا هەموو جیهانی تەنیوەتەوە. وا دەرناکەوێت لەسەرەتاوە تا ئێستا لە تاکە یەک ڕووبەردا خۆراوا خاڵێکی بەهێزی تۆمار کردبێت، بەڵکوو هەموو ئاماژەکان وەهان، کە بلۆکی چین و ڕووسیا زۆرترین یان “هەموو گۆڵەکانیان” تۆمارکردووە:-
یەکەم: ڕووسیا دەستی بەسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیادا گرت لە ئۆکراینا، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی هەموو کیشوەری ئەوروپایە، لەمەش زیاتر لە 5 ی ئۆکتۆبەری 2022 دا ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا مەرسوومێکی سەرۆکایەتی واژوو کرد و بە گوێرەی مەرسوومەکە، وێستگەی ناوەکی زاپۆریژیا موڵکی ڕووسیایە.
دووەم: ڕووسیا هەر لە (2014) ەوە دەستی بەسەر دوورگەی قرم “کەریمیا” دا گرتو لە باکووری دەریای ڕەش، دوورگەکە یەکێک لە مینا ستراتیجییەکان “مینای سیفاستۆبول” ی لە ئەستۆدایە. کە ئێستا بنکەیەکی گەورەی سەربازیی و ئوستوڵی ڕووسیایە. ئەمەش وا دەکات لە ئاوەکانی خوارەوە هیچ هاریکارییەک نەگاتە هێزەکانی هاوپەیمانان.
سێیەم: ڕووسیا توانی سەرکەتوو بێت لە سەپاندنی فرۆشتنی گازی سرووشتی بە ڕۆبڵی ڕووسی، نەک بە دۆلار.
چوارەم: هەموو تەمەنی یۆرۆ (30) ساڵە ئاوها ئاستی نزمی تۆمار نە کردووە، بەهۆی قەیرانی وزە و هەڵاوسانی بازاڕ و بەردەوامی جەنگی ڕووسیاو ئۆکرایناوە.
پێنجەم: جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و پرسی گازی سرووشتی بە تەواوی شارستانییەتی ئەوروپا و خۆراوای خستە ژێر پرسیارەوە. بە ملێونەها باڵەخانەی بەرز بە داهاتی خۆرهەڵات بەرزکراونەتەوە و بە نەوت و گازی ئاسیا ئیش ئەکەن و ڕووناکیان هەیە، ئەوەتا لەدوای کاتژمێر 11 ی شەو ڕووناکییەکانی بورجی ئیڤڵ ئەکوژێننەوە.
شەشەم: لە ڕووی تیۆرییەوە گوتیان جیۆپۆلەتیک لە بازاڕ گرنگترە.
حەوتەم: لە ساڵی 1990 ەوە، لە دوای جەنگی کەنداوی دووەم دەستاو دەستکردنی ئیمپریالیزم کرا، بەریتانیا ناوچەکەی ڕادەستی ئەمریکا کرد، ئەو چرکەساتەی جۆرج بۆشی باوک ناوی ناوە “سیستەمی جیهانی نوێ- النظام العالمي الجدید”، تا تەمموزی 2022 کە “جۆبایدن” سەرۆکی ئەمریکا سەردانی کەنداوی کرد، بە دەیان شێوە خۆراوا و ئەمریکا ئامادەگییان لە ناوچەکە هەیە، کەچی (ڕووسیا و چین و ئێران) بێ ئەوەی یەک دۆلار خەرج بکەن بوونێکی زۆر زیاتریان لە تەواوی کەنداوی عەرەبی هەیە بە ئێراقیشەوە.
هەشتەم: شەڕەکە لە 24 شوباتی 2022 ەوە، ئەگەرچی زیانە مرۆییەکەی وایە بە دەیان هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون، بە هەزاران تانکی ڕووسی تێکشکێنراون، بەڵام بە ملێونەها ئەوروپی و ئۆکرانی لە شوێنی خۆیان هەڵکەنراون و دەربەدەر بوون، دەرگای بۆ کۆچی ملیۆنەها کەسی ئەملاولای دیکە کردەوە. خەرجی ئەم جەنگە بە زیاتر لە (3) تریلیۆن دۆلار لەسەر ئەمریکا و ئەوروپا کەوتووە. ئەوە بێجگە لەوەی، زۆر نییە پەتای کۆرۆناش چەندین تریلیۆن زیانی ئابووریی بە خۆراوا گەیاندووە.
نۆیەم: پۆتین 15% ی خاکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینای دابڕی و خستییە سەر وڵاتەکەی خۆی. بۆ ئەوەی هێڵی پێشەوەی جەنگ بن لەگەڵ دوژمنەکانی ڕووسیادا.
دەیەم: ئەو هەموو فشار و مانۆڕە جیاجیایانەی دیموکراتەکان بەگشتی و جۆبایدن کردی، بەتایبەت لەسەر ئۆپیک، هەموو فشاری ئەمریکا لەسەر ئەوە بوو کە ئۆپیک بڕی کەمتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوت دابنێت لە بڕیاری کەمکردنەوەی خستنەڕوودا، کەچی ئۆپیک لە 5ی ئۆکتۆبەری 2022 دا، بڕیاریدا بڕی خستنەڕووی نەوت بۆ (2) ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە کەم بکاتەوە، بۆ ئەوەی نرخ هەر بە بەرزی بمێنێتەوە. تەنانەت لە لۆکسبۆرگ هەمان ڕۆژ وەزیرانی دارایی هەموو وڵاتانی ئەوروپا کۆبوونەتەوە، بۆ چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ قەیرانەکان، بوونەتە سێ بەشەوە و نەگەیشتونەتە ئەنجام.
یانزەیەم: سەرەڕای کاریگەرییەکانی خۆراوا لە ڕووی میدیایی و کۆمینیوکەیشندا، پۆتین توانیتی ئەو پەیامە بگەیەنێت، کە ئەو هیچ ڕێگە چارەیەکی دیکەی نەبووەو نییە جگە لە هەڵگیرساندنی ئەم جەنگە، لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە، ئەو سیستمە نێودەوڵەتییە تاک جەمسەرییە بڕیاری دابوو کە ئاساییشی ڕووسیا بپارێزێت و دەستدرێژی نەکاتە سەر سنوورەکانی، ڕووسیاش بەو مەرجە دانی نا بە سیستەمی نوێی جیهانیدا. کەچی لە خوارەوە بۆ سەری سەرەوە دراوسێکانی ڕووسیایان کرد بە ئەندام لە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، لە خوارەوە بۆ سەرەوە، لە بن لووتی ڕووسیادا چەکی ئەتۆمی و مووشەکی دوورهاوێژیان جێگیر ئەکرد. ڕووسیا پێی وتن؛ هیچمان داوانەکردووە و دەستدرێژییش ناکەین، تەنیا ئاساییش و ئاساییشی خۆمانمان ئەوێت.
دوانزەیەم: ڕووسیا لەکاتێکدا تەنگی بە ناتۆ و ئەمریکا هەڵچنیوە، کە هەم زستانێکی سەختە، هەم هەڵبژاردن لە ئەمریکا لە ڕێگایە کە بە زیانی دیموکراتەکان و بایدن ئەشکێتەوە. جگە لەوەی هەر لە بەرەی ڕووسیاو ئێرانەوە لە ڕێگەی حیزبوڵڵای لوبنانەوە، هێرشی درۆنی ئەکرێتە سەر کێڵگەی گازیی “کاریش-Karish” لە ئیسرائیل و، کابینەی حکومیی ئیسرائیلیش بەشێوەی کاربەڕێکەر بە سەرۆکایەتی “یائیر لاپید” لە بەردەم هەڵبژاردن و مملانێی نێوخۆییدایە. هەروەک هێرشەکانی ئێران بۆ سەر #هەولێر#ی پایتەختی کوردستان بەبێ ئاگاداری ڕووسیا نەبووە.
سیانزەیەم: لەگەڵ گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و کەمبوونەوەی گازی سرووشتی و نەوت، بە هەزاران کارگە لە ئەوروپا داخراون. ئەمەش وایکردووە کاڵای ئەوروپی گرانتر بێت و کاڵای چینی بە هەرزان بازاڕەکانی خۆراوا بتەنێت.
=KTML_Bold=“سەرئەنجام و گفتوگۆ”=KTML_End=
بەپێی تیۆرەی “ڕیالیزم” لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، هەڕەشەکان لەدەرەوە دێن، کاتێک دەوڵەت -هەرێم یاخود کیانی نیشتمانی (هێز-Power) ی کەم ئەبێتەوەو (هەیبەت-Prestige ی نامێنێت، ئەوە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە ئەمنی و سەربازییانەوەیە کە لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتییدا دێنە ئاراوە.
لەبەر ڕۆشنایی ئەو تێکستانەی سەرەوەدا؛ چاوەڕوان ئەکرێت ئیدارەی بایدن و کابینەی نوێی شانشینی بەریتانیا بەسەرۆکایەتی “لیز ترەس” چەندین سیناریۆ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بخەنە مەیدانەکەوە، لەسەر ئاستی جیاجیا. یەکێک لەوانە لە (ئێراق و ئێران) و ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست “مێدیتریانە-Mediterranean” دا ڕووبەڕووی مەترسییەکان ئەبنەوەو بەدوای دەرفەتەکاندا ئەگەڕێن:-
٭ لە ئێران، نا سەقامگیریی و ناڕەزایەتییەکان بەردەوام ئەبن.
٭ لە ئێراق، ڕۆڵی سەدرییەکان زیاتر ئەبێت.
٭ لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاستیش، گازی سرووشتی قوبرس و ئیسرائیل و میسر پەرەی پێ ئەدرێت، بە بۆڕییە (1900) کیلۆمەترییەکەدا دەچێتە یۆنان.
٭ هەر جموجوڵێکی هەرێمی کوردستانیش بەبێ لۆبی کردنی بەهێز لەدەرەوە، بە بێ بوونیادنانی خێرای ژێرخانێکی ئابووریی و سەربازیی، بە بێ یەکڕیزی و لێک تێگەیشتنی ناوخۆیی و وانە وەرگرتن لە هەڵەکانی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان ئەخاتە بەردەم مەترسی گەورە، چونکە دەمێکە ئێران و تورکیا پێکەوەو بە جیاجیاش ئەیانەوێت کورد لە پرسی وزە دوور بخەنەوە.
٭ لە حاڵەتی ناسەقامگیریی باڵانسی هێزدا، برۆکەرەکان “دەستگێڕە سیاسی و بازرگانەکان”ن. لە کەنداو بن، یان نێردەکانی ئەمریکا، یاخود کەسانی باڵادەستی کورد خۆی بن لە بەغدا ئامادەن دۆسیەی کورد بکەن بە قوربانی بەرژەوەندیی تایبەتی خودی خۆیان، ئەوانە دەستگێڕن، خاوەنی پرس و ناسنامەی دیاریکراو نیین.
٭ لە باری ئێستادا (60%) هێڵی بۆڕی کوردستان و بەبازاڕکردنی نەوتەکەی لەلای کۆمپانیای ڕۆس نەفتە، (53%) کێڵگە نەوتییەکانی ئێراق کۆمپانیا چینیەکان بەڕێوەی ئەبەن، ڕۆژانەش چین (1) ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێراق بۆ خۆی هەڵ ئەگرێتەوە، کە ئەکاتە نزیکەی (40%) ی نەوتی ێراق، چینیەکان مۆڵەتی پەرەپێدانی “پاڵێوگەی فاو”یان لە بەسرە بە (7) ملیار دۆلار لە ساڵی (2021) دا وەرگرتووە. هەرچی ئێرانیشە بوونێکی سەربازیی و سیاسیی زۆر بەهێزی لە ئێراق هەیە. ئەم زانیاری و ئاماژانە نیشانی ئەدەن کورد پێویستی بە بوونێکی بەهێز هەیە لە بەغدا، لە ڕێگەی تیمێکی بەهێز و متمانە پێکراوە وە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 822 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2023 (2 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 11-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 11-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 11-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 822 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!