بە سەرپەرشتیی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە، حەوت پڕۆژەی خزمەتگوزاریی درووستکردن و نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقام و درووستکردنی ئاوەرۆ لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی شارۆچکەکەش لە قۆناخی جێبەجێکردندان و بە تەواوبوونیان ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرزتر دەبێتەوە.
- پڕۆژەی دانانی قاڵبی کربستوون و درووستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە پێش مزگەوتی برایان بە گوژمەی 80 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و 90٪ی کارەکانی تەواو بووە.
- پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەمی شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ گوژمەی دوو ملیار و 536 ملیۆن و 676 هەزار دینار، جێبەجێ دەکرێت و 55٪ی کارەکانی تەواو بووە.
- پڕۆژەی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان بە گوژمەی 631 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و 37٪ی کارەکانی تەواو بووە.
- پڕۆژەی درووستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی 930 ملیۆن و 655 هەزار دینار، جێبەجێ دەکرێت و 70٪ی کارەکانی تەواو بووە.
- پڕۆژەی درووستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ڕاپەڕین بە گوژمەی 70 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و 40٪ی کارەکانی تەواو بووە.
- پڕۆژەی درووستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی ملیارێک دینار، جێبەجێ دەکرێت.
- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە بە گوژمەی 79 ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت و 80٪ی کارەکانی تەواو بووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 839 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!