کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
فەرهەنگ نامەیا کوردیپێدیا 🆕
هەڤپشکێن مە
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  598,851
وێنە
  126,347
پەرتوک PDF
  22,353
فایلێن پەیوەندیدار
  132,383
ڤیدیۆ
  2,205
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
321,885
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,556
هەورامی - Kurdish Hawrami 
68,081
عربي - Arabic 
46,335
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,752
فارسی - Farsi 
17,345
English - English 
8,608
Türkçe - Turkish 
3,887
Deutsch - German 
2,054
لوڕی - Kurdish Luri  
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
365
Nederlands - Dutch 
132
Zazakî - Kurdish Zazaki 
98
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
64
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
עברית - Hebrew 
23
中国的 - Chinese 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano  
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)  
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,995
جهـ 
876
پارت و رێکخراو 
67
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
55
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
687
کارێن هونەری 
89
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
916
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,397
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
916
شەهیدان 
3,162
کۆمکوژی 
7,677
بەلگەنامە 
81
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
167
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
2,534
PDF 
35,166
MP4 
4,307
IMG 
241,025
∑   هەمی 
283,032
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
4 مانگ بە ملیارێک دۆلار
پول: کورتەباس
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Cebuano - Cebuano0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
4 مانگ بە ملیارێک دۆلار
4 مانگ بە ملیارێک دۆلار
ناونیشانی بابەت: 4 مانگ بە ملیارێک دۆلار
ناوی نووسەر: #هێڤیدار ئەحمەد#
#21-05-2019#
لوقمانی حەکیم لەسەر قەرز دەڵێت بەردم گواستووەتەوە، ئاسنم هەڵگرتووە، بەڵام هیچ شتێک هێندەی قەرز قوورس نەبووە، ڕەنگە بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# لە هەمووان زیاتر لە مانای ئەم ڕستەیە بگات کاتێک بە قەرز توانی ئەم هەرێمە لە داڕووخان ڕزگار بکات. ئێستاش پێش ئەوەی کابینەکە ڕادەست بکات، زۆرترین قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەداتەوە.
$چەند قەرز هەیە و چۆن دەدرێتەوە$
کاتێک نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئێراق بە پێشنیاری هەندێک کەس مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانی لە مانگی شوباتی 2014 بڕی بۆ ئەوەی خەڵک دژی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕاپەڕن، نێچیرڤان بارزانی ئەو کات باش لەبیرمە یەک بەڵێنی دا، ئەویش ئەوە بوو کە پیلانەکە سەرناگرێ، هەرچەندە بەدیلەکە (پاشەکەوت و وەرگرتنی قەرز) ، بەدیلێکی قوورس بوو، بەڵام سەرەنجام قەوارەی هەرێمی کوردستان مایەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو هەنگاوی زۆر ناخۆشی گرتەبەر، یەکەم: پاشەکەوتی مووچە کە سەرەتا 53% لە مووچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کرا و ئێستا نزیکەی (10 ملیار دۆلار) لەسەر حکومەت کەوتووە. دووەم: وەرگرتنی قەرز بوو لە کۆمپانیا و بانکەکانی نێو هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا، ئەویش 10 ملیار دۆلار بوو. شتی باش لەو دوو قەرزە، هەم پاشەکەوت و هەم قەرزی دیکە، ئەوەیە کە سوودی بانکیی لەسەر نەبووە.
$قەرزەکان چۆن دەدرێنەوە؟$
حکومەتی هەرێمی کوردستان 260 ملیۆن دۆلار قەرزداری بانکەکانی نێو هەرێمی کوردستانە. پلانی حکومەت بۆ دانەوەی قەرزی بانکەکان ئەوەیە تاوەکوو ساڵی 2022 ئەم قەرزە سفر بکرێتەوە، ئەویش بۆ هەر مانگێگ 10 ملیۆن دۆلار دەداتەوە.
قەرزی کۆمپانیاکانیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی قەیرانەکە قەرزی داوەتەوە و لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا دوو ملیار دۆلار قەرزی داوەتەوە.
بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانەوەی قەرزی تورکیا کە لە گەرمەی قەیرانی داراییدا بۆ مووچە و خەرجیی شەڕی #داعش# وەریگرتبوو، لە مانگی تەمووزی داهاتوو تەواوی ئەو قەرزە دەدرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە وەک بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بە منی وت بە تێکڕا هەموو مانگێ زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار، ئەو قەرزەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە دەدرێتەوە. واتە بەو شێوەیە هەر چوار مانگ یەک ملیار دۆلار قەرز دەدرێتەوە.
ئەگەر بەپێی ڕێککەوتن بەغدا بەردەوام بێ لە ناردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی بەغدا دەینێرێ لە کۆی 881 ملیار دینار، مانگانە (453 ملیار دینارە) ، دەکاتە 59%ی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێ لە مەسەلەی دامەزراندن و ژمارەی زۆری فەرمانبەر و مووچەخۆر لە دنیادا وێنەی نییە. 68%ی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەیە. پێویستە ئەمە لە پڕۆژەی چاکسازیدا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە و بەرانبەر ئەوە، حکومەت دەرفەتی کار لە کەرتی تایبەتدا درووست بکات. دەبێت کەرتی تایبەت بەشێوەیەک کارا بکرێت خەڵک بە ئاستەم چاوی لە دامەزراندن بێت.
شتێکی دیکە کە لە مەسەلەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و لە دنیادا وێنەی نییە، مەسەلەی دەرماڵەیە، بۆ نموونە ئەگەر فەرمانبەرێک 100 دنیار مووچەی بێ، 57 دیناری دەرماڵەیە و 43 دنیار مووچەی بنەڕەتییە!
$بایۆمەتری دۆلارێکی نەگەڕاندەوە$
لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەنای بۆ سیستەمی (بایۆمەتری) برد، خەڵک هەندێک ئومێدیان بۆ گەڕایەوە کە ئەم سیستەمە هەرچی بندیوار و سەردیوار هەیە ئاشکرای دەکات و پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەم ڕێکارە یەک دیناریشی نەگەڕاندەوە. ئەوەتا پێش هەنگاوی حکومەت بۆ پاشەکەوتی مووچە و دواتر کە نەما حکومەت هەمان پارە دەداتە مووچەخۆران، ئەدی کوا بەرهەمی بایۆمەتری!
لە بایۆمەتریدا ئاشکرا بوو کە فەرمانبەری وا هەیە زیاتر لە 4 مووچەی هەیە، بەڵام هیچ ڕێکارێک بۆ ڕاگرتنی نەگیراوەتە بەر. وابزانم جگە لە زیادکردنی خەرجی لەسەر حکومەت، تاوەکوو ئێستا ئەو بایۆمەترییە هیچی بۆ حکومەت نەگەڕاندووەتەوە.
$سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە$
360 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
453 ملیار دینار لە بەغداوە دێت
61 ملیار دینار #وەزارەتی دارایی# و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
22 ملیار دینار لەلایەن ئەمریکاوە دەدرێ بۆ هێزی پێشمەرگە
سەرجەمی دەکاتە 896 ملیار دنیار، حکومەتی هەرێمی کوردستان 881 ملیاری دەداتە مووچە، خەرجیی مانگانەی حکومەت بۆ دامەزراوەکان و کڕینی دەرمان و پێداویستی قوتابخانە و پڕۆژە و... هتد.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی (سیاسی) نێوان #هەولێر# و بەغدا، حکومەتی ئێراق مانگانە 68 ملیار دینار وەکوو مووچە بۆ پێشمەرگە خەرج دەکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو پارەیە لە 2019 دا نەگەیشتووە، گریمان گەیشت و وەک دەڵێن بەغدا مووچەی 4 مانگی پێشمەرگە پێکەوە دەنێرێ. ئێستا ئەگەر بینێرێ دەبێتە 5 مانگ. بەڵام لە ئەسڵدا مووچەی پێشمەرگە بە یەکەکانی حەفتا و هەشتاوە مانگانە 140 ملیار دینارە. واتە ئەوەی بەغدا ئەگەر بینێرێت بۆ پێشمەرگە 72 ملیار دیناری کەمە.
بۆ 2020 پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی تۆکمەتر لەگەڵ ئێراق واژۆ بکات بۆ دەستەبەرکردنی شایستەی دارایی زیاتری هەرێمی کوردستان. بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کاتێک کابینەی هەشتەمی گرتە دەست، قەیران دوای قەیران بەرۆکی حکومەتەکەی گرت، ئێستاش نەخشەڕێگای داناوە بۆ نەهێشتنی شوێنەوارەکانی ئەو قەیرانانە. حکومەتی داهاتوو دیسان هەر لە دەستی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا دەبێت، بەڕێز #مەسرور بارزانی# سەرۆکایەتی ئەو حکومەتە دەکات و سەرەتای کارکردنی حکومەتی داهاتوو، هەنگاوی تەواوکاری کابینەی هەشتەم دەهاوێژێت کە چاکسازییە و ئەمە ئێستا پێش هەموو لایەنێک خواستی پارتی و پارتییەکانە و قسەیەک هەیە دەڵێت ئەوەی لەسەر بیر بێ، دەبێت بە تەدبیر بێ. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,435 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 21-05-2019
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-05-2019 (7 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئامار
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیرهـ.ت.) ل: 30-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆییش.ئـ.) ل : 30-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( کشمیر کەریمک.ک.)ڤە: 18-01-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,435 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
زێدە

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.422 چرکە!