لە ڕاپۆرتێکدا ڕابیتەکە نووسیویەتى: وشکبوونەوەی دەم ڕەنگە لە ئەنجامی کاریگەریی لاوەکیی هەندێک دەرمان بێت وەک دەرمانی بەرزی فشاری خوێن، دەرمانی سەرئێشە، دژە هیستامین، دەرمانی چارەسەری دەروونیی، هێورکەرەوەکان، هیپنۆتیک، جگە لە چارەسەری تیشکیی بۆ وەرەمەکانی سەر و گەردن، کە زیان بە لیکەڕژێنەکان دەگەیەنن.
ڕابیتەکە دەشڵێت:وشکبوونەوەی دەم ئەگەری کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پوک زیاد دەکات، کە مەترسیی لەسەرکەوتن و لەدەستدانی ددانەکان درووستدەکات، لە سەرەتادا دەتوانرێت لە ڕێگەی هاندانی دەردانی لیک بەخواردنەوەی شلەی زۆر، جوینی خۆراک بەباشی، جوینی بنێشت و وازهێنان لە جگەرەکێشان، بەرەنگاری ئەو حاڵەتە تەندوروستییە ببینەوە.
لە کۆتاییدا ڕابیتەکە جەختیکردۆتەوە لەسەر پێویستی ڕاوێژکردن بەپزیشک، ئەگەر ئەو ڕێکارانە لە چارەسەرکردنی وشکبوونی دەمدا سەرکەوتونەبوون، بەتایبەتی ئەگەر ئەو وشکبوونە نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بێت وەک ئاوسانی لیکەڕژێنەکان، بوونی بۆنی ناخۆشی دەم، گۆڕانی خێرای تامی ناودەم، ئەوە جگە لەسەختی قوتدان و قسەکردن و خوێنبەربوونی پوک. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,237 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!