کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  587,056
وێنە
  124,611
پەرتوک PDF
  22,130
فایلێن پەیوەندیدار
  126,957
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,688
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,893
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,781
عربي - Arabic 
44,355
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,813
فارسی - Farsi 
15,977
English - English 
8,539
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
80
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,240
جهـ 
835
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
41
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
865
شەهیدان 
2,719
کۆمکوژی 
7,195
بەلگەنامە 
74
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
165
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,508
PDF 
34,784
MP4 
4,044
IMG 
235,392
∑   رێژە 
275,728
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
بەرپرسیارێتیی کورد لە بەرانبەر تەعریبدا
پول: کورتەباس
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەرپرسیارێتیی کورد لە بەرانبەر تەعریبدا
بەرپرسیارێتیی کورد لە بەرانبەر تەعریبدا
$بەرپرسیارێتیی کورد لەبەرانبەر تەعریبدا$
#عارف قوربانی#
ئەگەر زۆر نەگەڕێینەوە بۆ ناو قووڵایی مێژووی سەرهەڵدانی تەعریب و لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراقی عەرەبییەوە بکەین بە دەستپێک بۆ مێژووی نوێی تەعریب، واتا ساڵی 1925 بکەین بە خاڵێک بۆ بەراوردی بەڕێوەچوونی پڕۆسە‌ی بەعەرەبکردن و هەوڵەکانی کورد لە بەرەنگاربوونەوەی تا ئێستا، دەتوانین بڵێن لەم نەوەت و حەوت ساڵەدا کە ئەم بەشەی کوردستان خراوەتە ژێردەستی حوکمڕانی عەرەبەکانەوە، لە و ساتەوە تا ئێستا، هیچ کات بە ئەندازەی ئەم سێ‌ چوار ساڵەی ڕابردوو کورد بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبووە لە ‌بەرانبەر ئەو پڕۆسە‌ی داگیرکاری و تەعریبەی لە ناوچە کوردستانییەکانی ژێر قەڵەمڕەوی بەغدا بەڕێوە دەچێت.
ئەوەی لە مێژوودا بۆمان تۆمار کراوە وەک دەستپێکی کرداریی ئەم قۆناخەی تەعریب دوای بڕیاری عوسبەت ئومەم بە لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراقەوە، بە دوو ساڵ دوای ئەم پڕۆسە‌ی پێکەوە لکاندنە، بەهۆی دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک، لە ساڵی 1927وە بە بڕیاری ئیداری حکومەتی ناوەندی دەستی بەهێنانی عەرەب کردووە بۆ کەرکووک. هەروەها ئەوەی مێژوو وەک هەوڵی ڕێگریی و بەگژداچوونەوەی کورد بۆ ئەم سیاسەتەی دەوڵەت تۆماری کردووە، لەکاتی هاتنی مەلیکی ئێراق بۆ کەرکووک محەمەد سەعید جاف وەک یەکەم ئاماژەی نییەتی داگیرکاری و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیا ڕووبەڕووی مەلیک بووەتەوە. لە ساڵی 1929 لەلایەن شەش نوێنەری کوردەوە یاداشتێک بەناوی گەلی کوردستانەوە پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی ئێراق کراوە، ساڵی 1930 محەمەد ئەمین زەکی بەگ یاداشتێکی بە داتا و ئاماری بەراوردکاری ئەو چوار ساڵە بۆ سەلماندنی پڕۆسە‌ی تەعریب داوەتە مەلیکی ئێراق. ئەم سێ‌ هەوڵەش وەک دەستپێکی خەباتی کورد و بەرەنگاربوونەوەی کورد دژ بە تەعریب تۆمار کراوە.
بە درێژایی ئەو ماوەیە تا بەرپاکردنی خەباتی چەکداری کورد، بە ڕێگەی پێشکێشکردنی یاداشت لەلایەن نوێنەرەکانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران، یا ئەو کوردانەی پۆست و پێگەیان هەبووە لە ناو حکومەتەکانی ئەو سەردەمە، پێشکەش بە دەسەڵاتی ناوەند کراوە وەک ناڕەزایەتی لە هێنانی عەرەب بۆ جوگرافیای کوردستان. لە دەستپێکی خەباتی چەکداریشەوە هەندێجار بە چالاکیی پێشمەرگانە و بەردەوامیش لە گفتوگۆی نێوان شۆڕشی کورد و دەسەڵاتدارانی ئێراق، بابەتی تەعریب یەکێک لە دۆسییە چارەنووسسازەکان بووە بەلای سەرکردایەتیی شۆڕشەکانی کوردەوە.
لە دوای ڕاپەڕین و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە تا کەوتنی سەدام، سەرباری شەڕی ناوخۆ و خراپیی دۆخی ئابووری، پرسی هەرە گەرم و سەرەکیی حکومەت و حیزبەکان، میدیا و نوخبەی ڕۆشنبیری ئەو سەردەمە، هەر بەگژداچوونەوەی سیاسەتی تەعریب و خەبات بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەی کوردستان بووە. لەبەرانبەر ڕاگواستنی کورد لە و ناوچانە وەک لاوازترین هەڵوێستیش بووایە، ئەو ئیدارانەی بەناو پارێزگای کەرکووکەوە لە شارۆچکە و شارەدێ ئازادەکانی سەر بە کەرکووک دامەزرابوون، بەیاننامەیان بڵاودەکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو ڕێکخراوانەی بۆ کاروباری ئاوارە لە کوردستان بوون، یاداشتیان پێدەدرا، ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی ئەوکاتەی کوردستان بەردەوام بە بایەخەوە باسی تەعریب و ڕاگواستنی ماڵی کوردیان دەکرد. سەرکردەکان لە دیدارەکانیان لەگەڵ وەفد و نێردەی بیانی باسی سیاسەتی تەعریب و دەربەدەرکردنی کوردیان دەکرد، لە وتار و لە بۆنەکاندا پەیامی تووندیان دژ بە و سیاسەتەی بەعس بڵاو دەکردەوە و ئومێدیان بۆ کوردە ڕاگوێزراوەکانی ئەو ناوچانە درووستدەکرد، کە هەر دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆتان. تەنانەت ئەو کاتەی بەعس پلانێکی هەبوو بۆ ئەوەی ئاوارەی فەڵەستینی بهێنێت لە و ناوچانە نیشتەجێیان بکات، سەرکردایەتیی کورد نەک هەر لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتنە گفتوگۆوە تەنانەت پەنایان بردە بەر یاسر عەرەفات سەرکردەی فەڵەستین، تا ڕێگریی لە و پڕۆژەیەی سەدام بکەن، کە ئامانجەکەی درێژەدان و ڕەوایەتیدان بە تەعریب بوو نەک پەرۆشی بۆ ئاوارەی فەڵەستین.
دوای ڕووخانی سەدام تا 16ی ئۆکتۆبەر هەرچەندە بە چەندین شێوازی دیکە کەم تا زۆر هاتنی عەرەب هەر بەردەوام بوو، بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی ناوچەکانی نێوەڕاست و خوارووی ئێراق، هەروەها بەهۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ماددەی 140، بەهۆی دەرفەتی کار عەرەبێکی زۆر ڕوویان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێگەی کورد لە و ناوچانە بەهێزبوون و بە جۆرێک لە جۆرەکان کورد حوکمی ئەو جوگرافیایەی دەکرد، حیزب و دەسەڵاتدارەکانی کورد وەک مەترسی لە هاتنی عەرەبیان نەڕوانیوە. بەڵام لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە پڕۆسە‌ی بەعەرەبکردن شێوازێکی ڕێکخراوی وەرگرتووە. ئیدارەی خۆجێیی ناوچەکان و سوپا و هێزە میلیشیاکان لە پشتی بەڕێوەچوونی پڕۆسە‌کەن، شانبەشانی هێنانی عەرەب و گواستنەوەی نفوسیان بۆ ئەم ناوچانە، بە ڕێگەی جۆراوجۆر کەوتوونەتە گوشارکردن لەسەر کورد بۆ چۆڵکردنی شوێنی بژێویی و ژیانی و عەرەب لە شوێنیان نیشتەجێ‌ دەکرێت. دەیان گوندی کوردنشین بەیەکجاری چۆڵ کراون و عەرەب هێنراونەتە شوێنیان. لەناو شار و شارۆچکەکانیش ساڵ لە دوای ساڵ ڕێژەی عەرەبی تازە دامەزراو زیاتر دەبن، کە لە بەغداوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەدرێت و بە و هۆیەوە ماڵەکانیشیان دەهێندرێنە ئەم ناوچانە.
ئەم چوار ساڵەی ڕابردوو ژمارەی ئەو عەرەبانەی هێنراونەتە سەر ئەم جوگرافیایە، بە ئەندازەی 10‌ ساڵ زیاتری ئەو سەردەمانەن کە سەدام پڕۆسە‌ی تەعریبی بەڕێوە بردووە. بەڵام بێدەنگی و نەبوونی هیچ کاردانەوەیەکی ناڕەزایەتی لەم چوار ساڵەشدا ئاماژەی مەترسیدارە، کە نەک حیزب و حکومەت و تەنانەت میدیا و نوخبەی دەستەبژێری کۆمەڵگە و ئەوانەشی کە پێشتر تا ئەندازەیەک وەک جۆرێک لە خاوەندارێتیی ئەم پرسە ناسرابوون، هەموو هەر بێدەنگییان هەڵبژاردووە. لە ‌دەرەوەی ناوەندەکانی هەرێمی کوردستانیش لەناو دامودەزگە دەوڵەتییەکانی ئێراقدا ژمارەی کورد کەم نین، چی لە پەڕڵەمان و لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەم پرسە و تا ئاستی سەرۆککۆماریش کە هەریەک لەمانەش بەپێی یاسا و دەستوور بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆیە بۆ ڕێگریکردن لەم پڕۆسە‌یە.
لە دوو بڕگەی دەستووردا بە ڕوونی ئاماژە بەوە دراوە نابێت ڕێگە بەهیچ نیشتەجێبوونێک بدرێت کە ئامانجی گۆڕینی دیموگرافیا بێت. پێم وا نییە هیچ کەسێکی بە ویژدان لەناو کورد و عەرەبیش هەبن ئەوە نەسەلمێنن ئەوەی دەگوزەرێت بە ئامانجی گۆڕینی دیموگرافیایە و بەشێکە لە پاکتاوی ڕەگەزی، کە دەستووری ئێراق قەدەخەی کردووە. کورد لە بەغدا وەک جۆرێک لە دڵنیایی کە مێژووی ستەمکارییەکان لەسەری دووبارە نەبێتەوە پۆستی سەرۆککۆماری لەبەر ئەوە پێدراوه، ‌ کە بتوانێ‌ پارێزگاری لە ‌دەستوور بکات. تەنیا ئەرکی سەرۆککۆمار ئەوەیە نەهێڵێت پێشێلکاریی دەستووریی ڕووبدات، کەچی بە ‌بەرچاوی خوا و خەڵکەوە پڕۆسە‌ی گۆڕینی دیموگرافیای نیوەی جوگرافیای کوردستان بەڕێوە دەبرێت و هیچ کاردانەوەیەکی نییە بۆ بەرگری لە دەستوور. تەنانەت سەرۆککۆمار ئەگەر کوردیش نەبووایە هەر ئەو ئەرکەی لەسەر بوو نەهێڵێت تەعریب درێژەی هەبێت. بەڵام جێی هەڵوەستە لەسەر کردنە سەرۆککۆمار کورد بێت و لە هێزێکی سیاسیی کوردستان بێت، کە خۆی وا ناساندووە هێزێکی کوردستانی و نیشتمانییە، لە ‌رابردووشدا قوربانی زۆری بۆ بەگژداچوونەوەی سیاسەتی تەعریب دابێت، کەچی ئێستا بە مومارەسەکردنی ئەو دەسەڵاتانەی هەیەتی بۆ پارێزگاری لە دەستوور، بەڵام ئامادە نەبێت تەنانەت بە یاداشتێک بە پەیام و لێدوانێکیش ناڕەزایەتی لەم پێشێلکارییەی دەستوور دەربڕێت؟
دەبێت مێژوو بە ئامانەتەوە ئەو بەرپرسیارێتییانە تۆمار بکات، کە بەدرێژایی سێ‌ چارەکە سەدە کورد قوربانیداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاکتاوی ڕەگەزی، بەڵام ڕۆژگارێک ئەم پڕۆسە‌یە لەژێر دەسەڵاتی کوردەوە بە شێوازێکی ترسناکتر بەڕێوەچووە، نەک ئامادەی قوربانیدان نەبوون لە ڕێگریکردن لە ‌تەعریب، تەنانەت وەک لاوازترین هەڵوێست، بە وتار و پەیامێکیش ناڕەزایەتییان دەرنەبڕیوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 662 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 26-03-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-03-2022 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 21-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 21-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 662 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.75 چرکە!