کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  587,180
وێنە
  124,599
پەرتوک PDF
  22,129
فایلێن پەیوەندیدار
  126,863
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,235
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,707
کۆمکوژی 
7,179
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   رێژە 
275,377
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە
پول: کورتەباس
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
قەڵا سفیی مەندەلی
قەڵا سفیی مەندەلی
ناونیشانی بابەت: قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە
ئامادەکردنی: #فاتمە قاسم#

مەندەلی شارەدێیەکی کوردستانە و سەربە شارۆچکەی بەلەدرووزە لە پارێزگای دیالە و نزیکە لە سنووری ئێران. تا پێش ساڵی 1987 مەندەلی شارۆچکە بوو، بەڵام دواتر بوو بە شارەدێ و ئێستا لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە شارۆچکەی بەلەدرووزە و دانیشتووانی پێکهاتەی کورد و عەرەب و تورکمانن و ژمارەیەکیش لە کوردانی کاکەیی، بەڵام لەگەڵ گۆڕینی مەندەلی لە قەزاوە بۆ شارەدێ و هەڵمەتی بەعەرەبکردن، ڕێژەی کورد ڕووی لە کەمی کرد و ئێستا دانیشتووانی عەرەبی زیاترن. لەولاشەوە گرنگیی بە زمانی کوردی نادرێت، بەڵام کوردەکانی مەندەلی بەردەوام بە زاراوەی کەڵهوڕی و فەیلی دەئاخڤن.
مێژووی شاری مەندەلی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا و شارەکە بە مەزارگەی ئایینی و باخ و سامانی نەوت و ئاژەڵ، هەروەها شوێنەواری دێرین ناسراوە، کە سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن.
لە مەندەلی کۆمەڵێک شوێنەواری دێرین هەن کە بەداخەوە پشتگوێ خراون و لە لایەن میدیاکانەوە وەکوو پێویست تیشک ناخرێتە سەریان، تەنانەت لە لایەن ناوەندی شوێنەوارییش گرنگییان پێ نادرێت، کە یەکێکیان شوێنەواری (قەڵا سفی) یە، واتە قەڵای سپی.
وەلید ڕەشید، یەکێک لە هاووڵاتییانی مەندەلی و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، بەوردی مێژووی شوێنەواری قەڵای سفی بۆ (باسنیوز) و (باسکورد) باس دەکات و دەڵێت: ”هەرچەندە من مێژوونووس نیم، بەڵام بە هۆی ئارەزووی زۆرم بۆ مێژوو، ساڵانێک دەبێت لەسەر مێژووی مەندەلی و شوێنەوارەکانی، لە ڕێگەی خوێندنەوە و دیڤچوون و پرسیارکردن لە بەتەمەنەکان زانیاری کۆ دەکەمەوە، چونکە بەداخەوە ئێمە ناوەندی شوێنەوارمان نییە، بۆیە پێویستە کەسێک هەبێت بۆ ئەوەی لەسەر مێژووی مەندەلی بەگشتی بزانێت، تا لە ڕێگەیەوە زانیارییەکان دیکۆمێنت بکرێت و بخرێتە بەر دیدی خوێنەران و بینەران.“
وتیشی: قەڵا سفی قەڵایەکی کۆنی شوێنەواری سپیی ڕەنگە و لە زاراوەی مەندەلییەکانەوە سفی بە مانای سپی دێت، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی #ساسانییەکان# و لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی مەندەلی، نزیک بە سنووری ئێران، واتە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە، قەڵاکە لە شێوازی شاخێکە کە بەرزییەکەی لەنێوان 12 بۆ 15 مەترە و پانییەکەی دوو هەزار و 500 مەتر دووجایە، هەروەها چەندین پارچەی شوێنەواریی وەکوو پارچەگۆزەی شکێنراو لەسەر و دەوروبەری قەڵاکە هەیە، کە ڕەنگەکانیان گۆڕاون و خاوەن مێژوویەکی کۆنن، بەڵام ئەگەر بێت و لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەر ئەو شوێنەوارە بکرێت، لەوانەیە پارچە شوێنەواریی کۆنتری تێدا بدۆزرێنەوە، بەڵام بەداخەوە تاکوو ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەر ئەم شوێنەوارە نەکراوە، بۆ ئەوەی مێژوو و تەمەنەکەی بەتەواوی دیاری بکرێت.
ڕا و بۆچوونەکان لەسەر قەڵا سفی
وەلید ڕەشید ئاماژەی بەوەش کرد: چەندین ڕا و بۆچوونی جیاواز لەسەر قەڵا سفی هەن، گرنگترینیان:
یەکەم- ئەم قەڵایە پێش سەردەمی ئایینی ئیسلام، خەڵکی تێدا نیشتەجێ بووە، بەڵام ئەم شوێنە بەسەریاندا ڕووخاوە و سیمای قەڵایەکی سپی دەرچوو.
دووەم- ئەم شوێنە پەرستگایەکی گەورەی پێش ئیسلام بووە، کە یان بەسەریاندا ڕووخاوە، یان چۆڵ کراوە.
سێیەم- ئەم قەڵایە لە سەردەمی ساسانییەکان بە مەبەستی چاودێریکردن و پاراستنی خۆیان بەرانبەر بە هێزە بێگانەکان درووست کراوە.
کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر قەڵا سفی
وەلید ڕەشید، زیاتر وتی: گۆڕانی کەشوهەوا لە (بای بەهێز، باران، بوومەلەرزه) بەدرێژایی مێژوو کاریگەرییان بەسەر قەڵا سفی بەجێ هێشتووە و بەدڵنیاییەوە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا ئەم گۆڕانکارییانە لەسەری بەردەوام دەبن، بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە، ئەم گۆڕانکارییە بووە بە هۆی ئەوەی قەڵاکە بەرزییەکەی کەم ببێتەوە و دەرەنجام پانییەکەی زۆرتر بێت، ڕەنگە پێشتر خاوەن بەرزییەکی زۆر و پانییەکەی کەم بووە، بەڵام ئێستا پێچەوانەیە و بەرزییەکەی هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد، لەنێوان 12 بۆ 15 مەترە و پانییەکەی دوو هەزار و 500 مەتری دووجایە.
ئێستای قەڵا سفی
وەلید ڕەشید ڕوونیشی کردەوە: ئەم شوێنە لە چوارلاوە پەرژین نەکراوە و بەدووریی دوو کیلۆمەتر لە قەڵاکە خانوو و ماڵی هاووڵاتییان هەیە، ئێستا وەکوو شوێنێکی گەشتیاری بەکار دەهێنرێت، کە خەڵک لە ڕۆژانی جەژن، بەتایبەت لە نەورۆز دەچنە سەر قەڵاکە و ئاهەنگی خۆیان دەگێڕن، هەروەها جێی باسە، کە زەوی دەوروبەری قەڵاکە لە لایەن جووتیارانەوە بۆ کشتوکاڵ بەکار دەهێنرێت، بەتایبەت بۆ گەنم و جۆ، چونکە مەندەلی کەشوهەوایەکی باشی هەیە و گونجاوە بۆ کشتوکاڵ.
قەڵاکە لە ڕووی گرنگی پێدانەوە
ئەو هاووڵاتییەی مەندەلی وتیشی: بەداخەوە ئێمە لە مەندەلی ناوەندی شوێنەوارمان نییە و تاکوو ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەریان نەکراوە، بۆیە مێژووی شوێنەوارەکانمان دیکۆمێنت نەکراوە، ئەوەی کە باسیش دەکرێت، بە هۆی گێڕانەوەی باوک و باپیرانمان بۆمان ماوەتەوە، هەروەها لە ڕێی خوێندنەوەی بەردەوامم لەسەر مێژووی مەندەلی، ئێستاش جگە لەم قەڵایە، چەندین قەڵای جیاوازی دیکەش لەنێو مەندەلیدا هەن، وەک قەڵای (قەلەولەس، قەڵەم حاج، جەمیل بیک) بەڵام قەڵا سفی گەورەترین و بەناوبانگترین قەڵایە لەنێو قەڵاکانی دیکە، بەڵام بەداخەوە لەو شوێنانەش هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و ئەکادیمی نەکراوە، بۆیە پێویستە ناوەندی شوێنەوارمان هەبێت، بۆ ئەوەی گرنگی بەم شوێنەوارە دێرینانە بدات و لە ڕووخان بیانپارێزرێت، چونکە هەر یەک لەو شوێنانە مێژوو و چیرۆکێکی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە مێژووی مەندەلیین .[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,143 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 26-02-2023
فایلێن پەیوەندیدار: 3
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-02-2023 (3 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جورێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
فۆڵدەر: دیروکا کەڤن
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سارا سەردار ) ل: 04-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 04-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هەژار کامەلا )ڤە: 01-12-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,143 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.184 KB 04-03-2023 سارا سەردارس.س.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 3.266 چرکە!