=KTML_Bold=قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوەو تاوتوێی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانیان کرد.=KTML_End=
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ #02-03-2023# لە #هەولێر# بەڕێوەچوو، جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر کێشەکانی ناوخۆی هەرێم و ئێراق و جەخت لە چارەسەرکردنییان لە ڕێی دیالۆگەوە کرایەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز گۆتێرێس باسی ڕۆڵ و گرنگی سەرۆک مام جەلالی کرد و وتی؛ وەک هاوڕێیەکی دێرینی سەرۆک مام جەلال و دۆستی ئێوە، داوای وەلانانی کێشەکان و چارەسەر کردنی گرفتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەم لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
دواتر باسی ڕەوشی ئێراق و کێشەکانی نێوان هەولێر و #بەغدا# کرا. جەخت کرایەوە کە؛ پێویستە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و لەپێناو بەرژەوەندی گەلانی ئێراق بەشێوەیەکی بنەڕەتی کێشەکان چارەسەر بکرێن.
#قوباد تاڵەبانی# بەوردی گرفت و کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕوونکردەوە و دیدی خۆی لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە خستەڕوو. لە کۆتاییشدا، سوپاسی هاتنی بەڕێز گۆتێرێزی کرد و هەوڵ و پەرۆشی لەپێناو یەکڕیزی گەلی کورد و ئێراق بەرز نرخاند. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 612 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!