ناونیشانی بابەت: شکانی گوون
بەشی یەکەم
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
شکانی گوون حاڵەتێکی ئیمرجنسیە کاتێ ڕوودەدات کە زەبرێکی توند بەر گونەکان بکەوێت وەکوو برینداربوون و شەقبوونی گون بەهۆی تەنێکی تیژەوە، یان بەرکەوتنی تەنێکی ڕەق بەر گونەکان، یاخود بەهۆی بەرکەوتنی گونەکان بە ئێسکی حەوز.
زیاتر لە منداڵی کوڕی تازەکەدایکبوو یاخود ئەو گەنجانەی وەرزش دەکەن ڕوودەدات.
کاتێک گوو.ن دەشکێت کە تەنەکە هێزی 50 پاوەندی هەبێت کاتێک بەر گوون دەکەوێت.
$بە گشتی شکانی گوون بەهۆی ئەم هۆکارانەوەیە:$
1- گازگرتن.
2- فیشەک.
3- ڕووداوی کەوتنە خوارەوە یاخود ڕووداوی ئوتومبێل.
4- شەقهەڵدان لە گون.
5- بەرکەوتنی تەنێک بە گوون بەخێرایی زۆر.
6- بەرکەوتنی چەقۆ و تەنی تیژ.
نیشانە سەرەکیەکەی شکانی گون، ئازارێکی توندی گوونە لەگەڵ ئاوسانی گونەکان.
دەستنیشانکردنی شکانی گون لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجام دەدرێت بە پێ ی نیشانەکان و پشکنینی. فیزیکی (دەستلێدان) ، پشکنینی سۆنەریش ئەنجام دەدرێت ، ئەگەر پێویست بێت پزیشک دەتنێرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی MRI.
پشکنینی میز ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە هەبوون یاخود نەبوونی هەوکردن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 482 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!