تیمی پارێزەرانی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند #لاهور شێخ جەنگی#، نەک تەنیا پۆستی نییە لەناو یەکێتیی، بەڵکوو یەکێکە لە دەرکراوەکان.
- بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە هەموو سکاڵاکان لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی کۆتایی پێهاتووە و لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراقیش پەسەندکراوە.
- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق هەمواری پەیڕەوی ناوخۆیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یانی پەسەند کردووە، کە تیایدا؛ پەیڕەوی بەڕێوەبردنی یەکێتی گۆڕیوە لە سیستەمی هاوسەرۆکییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکی.
-ئەو سکاڵایەی کە باس دەکرێت لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاساییشی #هەولێر#؛ ئەو داوایە لە تایبەتمەندی ئەو دادگا بەڕێزە نییە و ئەو نووسراوەی بڵاو کراوەتەوە تەنیا ڕونکردنەوەیە نەک بڕیاری دادگا.
-بۆ زانیاری هەموو لایەکیش؛ جارێکی تر بڕیار لەو داوایە نادرێت بە هۆکاری ئەوەی پێشتر ئەم داوایە حسم بووە و پلەی کۆتایی وەرگرتوە.
-بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی، نەک تەنیا پۆستی نییە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بەڵکوو یەکێکە لەدەرکراوەکان بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 987 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!