#پارتی دیموکراتی کوردستان# پێشوەختە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات، کە بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجامبدرێت.
کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم لە ماوەی ئەم مانگەدا بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بەڕێوە دەچێت و تێیدا سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەشداری دەکەن.
کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە و بابەتی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.
شاندی پارتی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# و #بزووتنەوەی گۆڕان# کە لە ڕۆژانی چوارشەممە #01-02-2023# و پێنجشەممە #02-02-2023# بەڕێوەچوو، داوای لەلایەنەکان کردووە، بۆ ئەو پرسانە لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم نەرمی بنوێنن، بۆ ئەوەی ئەو پرسە بە ئاسایی تێپەڕێنن و کێشە بۆ پڕۆسەکە درووست نەبێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 729 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!