#ئاڵا تاڵەبانی# ئەندامی دەرکراوی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# وەسفی #قاسم سلێمانی# فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێرانی کرد و ڕەخنەشی لەوانە گرت، ڕۆڵی ئەو لەبەرچاو ناگرن.
ئاڵا تاڵەبانی لەمیانی لێدوانێکی ڕایگەیاند، قاسم سلێمانی دڵسۆزی هەموو ئێڕاقییەکان بوو، هەمیشە دەیویست سەقامگیری سیاسی لە وڵات درووست بکات، هەر ئەوەش بوو وایکرد بوو ببێتە کەسێکی نزیک لە مام #جەلال تاڵەبانی# سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێڕاق.
ئاڵا تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، قاسم سلێمانی ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکانی ئێڕاق، بەتایبەتی لەنێوان کورد و شیعە لە لایەک و سوننە و شیعە لە لایەکی تر، هاوکات ڕەخنەی لەوانەش گرت، کە ڕۆژانێک قاسم سلێمانی پشتگیری دەکردن، بەڵام ئێستا ئەویان لەبیر کردووە.
هەروەها باسی لە ڕۆڵی قاسم سلێمانی لە ڕووی سەربازییەوە کردووە و جەختیشی کردووەتەوە، کە ناوبراو زۆر پشتگیری پێشمەرگەی کردووە و تەنانەت کاری کردووە بۆ ئەوەی لە بودجەی گشتی ئێڕاق پشکی پێشمەرگە دیاری بکرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,805 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!