پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,471
وێنە 105,319
پەرتوک PDF 19,454
فایلێن پەیوەندیدار 97,498
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ژیلا حوسەینی ، هەورێکی لە تینوواندا خنکاو
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کرمانجی - کوردیی سەروو
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژیلا حسێنی

ژیلا حسێنی
نووسەر :#حەمەسەعید حەسەن#

وەکوو تۆ هێشتا زیندوو بی،
ڕۆخی زەریا،
ئێستاش وەکوو جاران جوانە.*
شیعر شانۆیەکی گونجاوە بۆ نمایشکردنی خودی شاعیر و ئەوە ئاسایییە لە شیعردا باسی خودی خۆمان بکەین. شیعری ژنانە، شیعرێک کە هەڵگری پێناسەی مێ بێت، دەتوانێت بە گژ ئه و تێڕوانینەدا بچێتەوە کە ڕۆڵی مێ، لە تێرکردنی ئارەزووی نێردا چڕ دەکاتەوە. ژن کە هەستی به و ستەمە کرد لێی دەکرێت و ئه و هەستەی بە شیعر دەربڕی، ئەوە سەرەتایەکە بۆ دەرکەوتنی خۆری ئازادبوونی خودی. ژن کە بوێرانە دەنووسێت، بەوە سەنگەر لە دابونەریتی دێرین، پێوەندییە کۆمەڵاییەتییە دواکەوتووەکان و دەسەڵاتی ستەمکاری خێڵ دەگرێت. ژن کە ڕاستگۆیانە دەنووسێت، مێبوونی خۆی دەسەلمێنێت و هەنگاوی یەکەم دەهاوێت بۆ ئەوەی ببێتەوە بە خاوەنی شکۆمەندیی زەوتکراوی. ژن کە بە ڕاشکاوی چی لە ناخیدا پەنگی خواردووەتەوە، دەری دەبڕێت، بەوە ئاڵای خەبات لە پێناوی وڵاتی داگیرکراوی خودی خۆیدا بەرز ڕادەگرێت.

ئەوەی ڕەخنەی کوردی تەنیا بایەخی به و شیعرانە دەدا کە پیاوان دەیاننووسین، زادەی هەژموونی نێر بوو بەسەر شیعرەوە و جۆرێک بوو لە زیندەبەچاڵکردنی ژنانی شاعیر. ئەوەیشی ئه و ژنانەی شیعریان دەنووسی، لە ترسی سانسۆری دابونەریت، نەیاندەوێرا ژنانە هەستیان دەرببڕن و وەک مێیەک خودی خۆیان بنووسنەوە، جۆرێک بوو لە خۆکوشتن.

ئەدەبی ژنانە، خاوەنی دیسکۆرس و ناسنامەیەکی ژنانەیە، خوێنەر هەست دەکات، ئەوەی مێ بوێرانە و بە ڕاشکاوی نووسیویەتی، جیاوازە لە بەرهەمی قەڵەمی پیاو. مێ کە ڕاستگۆیانە وێنەی خۆی دەکێشێت، جیاوازە له و وێنە تەڵخەی، پیاو بە درێژایی مێژوو بۆی کێشاوە. مێ کە دەنووسێت، گوتارێکی ژنانەی پێیە و هەبوونی خۆی پێ دەسەلمێنێت. ئاخر ئه و گوتارە ژنانەیە کە دەربڕی شتگەلێکە هەمیشە پیاو لێیان بێدەنگ بووە، دەربڕی خودی مێیه، دەنگی مێیە و دەسەڵاتی مێ دەسەپێنێت.

دە واز بێنە با دەست ببەم
ئه و تۆزانەی شانی چیا بتەکێنم،
بە لەپی دەست ماچ بنێرم بۆ خۆرەتاو،
دە لێم گەڕێ
با دەم بنێمە دەمی ئاو،
ڕێگەم بدە
پەنجەرەکان بکەمەوە
هەوای ژوورم بۆنی بێکەسیی گرتووە.

ئەوە وێنەی شیعرییە، زمانی شیعر لە ڕاستەوخۆیی و گوتاردان دەپارێزێت، سەرنجی ئەم سێ وێنەیە بدەن کە شیعرییان لێ دەتکێ: (تەکاندنی تۆزی شانی چیا، ناردنی ماچ بە لەپی دەست بۆ خۆر و دەمنانە نێو دەمی ئاو.) وێنەکانی #ژیلا حوسەینی# (22/9/1964 – 27/9/1996) هێندە زیندوون، دەڵێیت بە کامێرا، بیۆگرافیای خۆی دەنووسێتەوە، نەک بە وشە. سەرنجی ئه و بێکەسییە کە لوتکەی غەریبییە، بدەن: ژنێک لە ژوورێکدا زیندانییە و تەنانەت بواری ئەوەیشی نادەن، پەنجەرەکان بکاتەوە! شیعری ژیلا حوسەینی هێندە خۆڕسک دێتە پێش چاو، پێ ناچێت، پێشەکی پلانی بۆ نووسینی دانابێت، لەوە ناچێت دواتر هیچ دەستکاریی یەکەمین نووسینەوەی شیعرەکانی کردبێت. وێرای ئه و خۆڕسکییه،‌ بەشێک لە سیحری شیعری لەوەدایە، بە ئاسانی خۆی بە دەستەوە نادات و ئەوەی ئاسان دێتە بەر چاو، شتێکە چاوخەلەتێن، ئاخر ئه و بە گوتەی ساکار، مانای قووڵ بە دەستەوە دەدات.

ڕیتم چییە؟ خەناوکەیەک نییە بە گەردنی شیعرەوە، شتێکە ناوەکی، داوێکە ڕەگەزەکانی شیعر: فانتازییەکی بەپیت، زمانێکی دەوڵەمەند و وێنەی نوێ، بە شێوەیەکی هارمۆنیایی پێکەوە کۆ دەکاتەوە.‌ ڕیتم‌ کە له و شیعرەدا، هاوجووتە لەگەڵ لێدانی دڵدا و هەست دەدوێنێت، بۆ ڕامانیش هانمان دەدات. لایەنێکی گەشی دیکەی ئه و شیعرە ئەوەیە، شاعیرانە بەشێک لە ژیانی ڕاستەقینەی شاعیرەکەی دەداتە بەر ڕووناکی. شیعری ژیلا حوسەینی هاواری ئەوانەیە دەنگیان بە کەسدا ناگات، ئەوانەی هەست بە غەریبییەک دەکەن، وەک لە ڕەگەوە هەڵکێشرابن.

چیت گەرەکە بۆ ڕێم نادەی
ئه و پرچە شینانەی زەریا
دابهێنم؟
تاکەی هەوری دوودڵیی تۆ
ئەم ئاسمانە جێ ناهێڵێ؟
تا کەی دەستت
تۆوی نامۆیی دەچێنێ؟

وێنەی شیعری کە زادەی خەیاڵێکی فراوانە، لادانە لە ڕێسای زمانی ئاسایی و هەوڵدانە بۆ بەرهەمهێنانی زمانێکی شیعری. زمانی شیعری، زمانێکی هێور و ئاسایی نییە، زمانێکی سەرچڵ و سەیرە، لە گۆمێکی تەنکدا مەلە ناکات، ئاسمانی بەرین شوێنی مەلەیەتی. (داهێنانی پرچی شینی زەریا، کۆچی هەوری دوودڵی و چاندنی تۆوی نامۆیی،) له و سێ ڕستە شیعرییەدا، وێڕای ئەوەی ڕووبەڕووی سێ‌ وێنەی شیعری و سێ دەربڕینی شیعری دەبینەوە، بە سێ میتافۆری نوێش ئاشنا دەبین کە ژیلا حوسەینی دایهێناون، ئاخر پێش وی، پرچی زەریا، هەوری دوودڵی و تۆوی نامۆییم لە کەسی دیکە نەژنەفتووگە.

مەڵێ دەڕۆم
قەڵای ورەم مەڕووخێنه!‌
چرۆی هیوام مەوەرێنه!‌
زەریا لە خۆت مەتۆرێنە!

(ژیان بەبێ ئەوینێکی مەزن، بە ناتەواوی دەمێنێتەوە.) ڕەنگە ئەوە پەیامی ئه و کۆپلەشیعرە بێت. لە شیعریشدا دەتوانین باسی ئاسۆیی و ستوونی بکەین، ئاسۆیی: هەر لە قسەی ڕووت دەچێت و ستوونی: ‌وەک‌ قسەی نەستەق وایە و زۆر شتمان پێ دەڵێت. لویزا ڤالنسویلا دەبێژێت: (ڕۆژنامەوانی چونکە پرۆسەیەکی واقعییە، پێویستی بە تێڕوانینێکی ئاسۆیی هەیە، بەڵام ئەدەب تێڕوانینێکی ستوونیی گەرەکە، ئاخر ئەدیب پێویستە ئەودیوی واقیعیش ببینێت، سەردانی دەڤەر‌ی نائاگایی و وڵاتی خەیاڵیش بکات.) سەرنج بدەن، ژیلا حوسەینی بە دە دوازدە وشە، چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە دراما تێیدا بە لوتکە گەییشتووە، چیرۆکێک تراژیدیایەک بەسەر دەکاتەوە‌ کە تەژییە لە نائومێدی، پڕە لە دابڕان و لێوانلێوە لە دڵشکان.

ڕۆییشتیت و واتدەزانی
لە دوای تۆ ڕۆژ نابێتەوە،
هەوری تاسەت
لە ئاسمانی شیعرەکانم ناچێتەوە،
خۆت بە چی دەهاتە بەر چاو؟
تیشکی هەتاو؟
فێنکاییی ئاو؟
هیچیان نەبووی،
بۆیە بێ تۆیش
زەویی عیشقم پڕ بەهرەیە،
دەمی شیعرم پڕ خەندەیە.
جارێکی تر
ڕێت بکەوێتە ئەم ناوە،
لەبەر هاژەی پێکەنینما خۆت ناگری،
ئه و ژنەی تۆ دڵیت دەکرد بە ژێرسیگار
چرای هیوای داگیرساوە
ئیدی لە دووریت ناگری.

له و شیعرەی ژیلا حوسەینیدا کە بە ڕووکەش تەنک دێتە بەر چاو، لە ڕاستیدا هێندە قووڵە، وای کردووە، ئه و شتانەی دەیانبینین، بۆنیشیان بکەین، ئه و شتانەی بۆنیان دەکەین، بیشیانبینین و ئه و شتانەیشی گوێمان لێیانە، بە دەستیش هەستیان پێ بکەین. ژیلا لێرەدا تەواو شاعیرانە دەپەیڤێت، باسی شتێک ناکات کە ڕووی دابێت، باسی شتێک دەکات کە ئەگەری ڕوودانی هەیە و خەوی پێوە دەبینێت. تەنیا بە هۆی خۆشەویستییەوە، کرۆکی ئینسان دەردەکەوێت و تەنیا ئەوە خۆشەویستییە هانمان دەدات وابەستەی ژیان بین. هەرچەندە هەموو ژیان لە خۆشەویستیدا چڕ دەبێتەوە، کەچی وا ڕاهاتووین بە مردنەوەی گرێ بدەین، ئەوە نییە دەڵێین: خۆشم دەوێی هەتا مردن! وەک چۆن لە ڕاستیدا ناکۆکییەکان دەستیان لە یەکدی ئاڵاوە، مردن هەمیشە لەبەردەم ژیاندا ئامادەیە، شه و دەست دەخاتە بینی ڕۆژ، لەم شیعرەیشدا گەلەک ناکۆکی یان دووانە کۆ بوونەتەوه: ژووان و دابڕان، سەرەتا و کۆتایی، بێهیوایی و ئومێد، کەوتن و هەڵسانەوە، زەلیلی و بەرەنگاربوونەوە.

بۆ ئەوەی لە ژیلا حوسەینی نزیک ببینەوە، پێویستە بە ناخی شیعریدا ڕۆ بچین، نابێت هەر شیعرەکانی بخوێنینەوە، پێویستە گوێشیان بۆ ڕادێرین. نابێت لەبەر ڕۆشنایی ڕێبازێکی ڕەخنەییدا‌ شیعری هەڵبسەنگێنین، دەبێت لەبەر تیشکی شیعریدا، ئه و کەرەسانە ببینینەوە کە بۆ لێکدانەوەی مانای تێکستەکانی پێویستمان پێیان دەبێت. (شیعر و ژیان لە کن ئەو، دوو شت نەبوون، یەکێک بوون، ئەوی شاعیر هەمان ئەوی ئینسان بوو،)(1) ئه و تووشی کەرتبوونی کەسایەتی نەهاتبوو، خاوەنی یەک ڕوو بوو، بە دەمامکەوە نەیدەنووسی. ژیلا چیرۆکی ژیانی خۆی و ژنانی یان دروستتر دایکانی سایەی بابسالاری دەگێڕایەوە، ئه و دایکانەی نەجیب مەحفووز گوتەنی: (کە هەر لە دەشتێکی بەرین و بەپیت دەچن، دەشتێکی هێوری خۆراگر کە گاسنی ڕۆژگار دەیکێڵێت، دەشتێکی بەفەڕ کە هەمیشە سەوز دەچێتەوە.)(2)
*
کەسانی وا هەن، نەماندیون، کەچی وا هەست دەکەین، دەیانناسین. ژیلا حوسەینی یەکێک بوو لەوانەی، هەرچەندە نەمبینیبوو، بەڵام وام هەست دەکرد لە نزیکەوە دەیناسم. هەر لەناکاو، لە دوورەوە بووینە ناسیاوی یەکتر. هەر لە یەکەم نامەوه،‌ گەرموگوڕ وەک ناسیاوێکی دێرین هاتە گۆ و نامە و شیعرەکانی لەگەڵ خۆیاندا چەپکەتیشکی خۆریان بۆ دەهێنام. هەندێک خۆ بە شاعیر زان هەن، هیچیان پێ نییە، شیاوی گوتن بێت، هەندێکی تر شتیان پێیە، بەڵام پێمانی ناڵێن، ژیلا هەمیشە شتێکی پێ بوو، گوتنی باڵداری ئەو، هۆنراوەکانی بوو.

ژیانی ژیلا لە دارستانی شمشێردا، لە مەڵبەندی بڤڤە و حەرام و قەدەغەدا، هەرچەندە کورت بوو، بەڵام تا داهاتوویەکی دوور، مانگێکە، تریفەکەی ڕێی ڕێبوارانی کاروانی ئازادی و یەکسانی ڕۆشن دەکاتەوە. ژیانی کورتی پەڕ و باڵە بۆ ئەوانەی نیازی فڕینیان هەیە، ژیانی مامۆستای گوتنەوەی دەرسی یاخیبوون و بەرەنگاربوونەوە بوو. پەیامی ژیانی ژیلا، دیوارێکی ڕووخاند، دەرگایەکی خستە سەر پشت و پەنجەرەیەکی کردەوە.

کە دایان بە شوو، یان خۆی گوتەنی: (کە دڵیان کوشت و لەشیان هەڵپەڕاند،) ژیلا پازدە ساڵان بوو. ئیدی چوار پێنج ساڵێ لە هەواری ژنومێردایەتیدا کە هەر لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ژێر دەسەڵاتی ستەمکار دەچوو، بەسەر برد. ژیلا کە بە منداڵی بە مێردیان دا، وەک لەش ماڵی باوکی بەجێ هێشت، بەڵام دڵی لەگەڵ خۆی نەبرد، زۆری ئازار چێشت تا فێربوو، بتوانێت بۆ هەر کوێ چوو، پێش وەخت دڵی بنێرێت. ژیلا تەوارێک بوو، چەند جارێک پێکرا، بەڵام دەستەمۆ نەکرا. ئه و کە باسی ژیانی خۆی دەکرد، باس تەنیا هەر باسی خودی خۆی نەبوو، باسی سەردەمەکەیشی بوو. دەیزانی ناتوانێت بە شنەی شیعر، ڕێڕەوی کەشتیگەلی کۆمەڵ بگۆڕێت، بەڵام لەوە دڵنیا بوو، شیعر تیرۆژێکه، سەر به و زیندانە تاریکەدا دەکات کە بە ناڕەوا ناوی (ژیان)ی لێ نراوە.

ژیلا دەیویست بە شیعر جیهان جوانتر بکات، بە درەختی وشکهەڵاتووی ژیانەوە، شیعری ئه و گەڵایەکی سەوز بوو. ئه و دەیویست مانایەک بۆ ژیان بدۆزێتەوە، کۆنفیشیۆس دەڵێت: (ئافرەتی ڕێزدار و باڵا، ئافرەتی نەزانە.) ژیلا دەیویست پێچەوانەی ئه و تێڕوانینە نائینسانییە بسەلمێنێت. جەلالەدینی ڕوومی دەبێژێت: (ژن تیشکێکە لە ڕووناکیی پیرۆز،) ژیلا لە شەوی یەڵدای نیشتماندا، چەپکەتیشکێک بوو. ئیبنولعەرەبی هەقی تەنیا لە ژندا دەبینی، ژیلا ژنێک بوو لە هەقیقەت.

ژیلا وای دەنووسی، زۆربە لێی تێدەگەییشت و هەڵبژاردەیش بە شاعیری دەزانی، شیعری ساکار بوو وەک خۆی، تەمومژاوی و ئاڵۆز نەبوو، بەڵام تەنکیش نەبوو، قووڵ بوو. ژیلا تینووی هەوری ئازادی بوو، بڵند فڕی تا دەمی گەییشتە کانیاوی هەوری پیرۆز، (ئەوانەی توانای فڕینیان نەبوو، ئه و ژنە مەزنەیان بچووک دەبینی.)** ژیلا دەرگای ئاسنینی باوەڕی چەقبەستووی دێرینی شکاندبوو، سنووری شوورەی چین ئاسای ڕێسای نەریتی باوی بەزاندبوو. ئه و سەلماندی، ئینسان لەوە باڵاترە، وەک کاڵایەک سەرنجی بدرێت و گەر بخوازێت و هەوڵی بۆ بدات، دەتوانێت کۆت و پێوەندە دێرینەکان بشکێنێت و خۆی سەروەری خۆی بێت.

ژیانی ژیلا درامایەک بوو، پێش ئەوەی بگاتە لوتکە، دەرهێنەری مەرگ پەردەی دادایەوە. ژیلا خۆی بە جوانییەتی کۆچی کرد، بەڵام شیعری جوانی ئەو، هەر بە گەنجییەتی دەمێنێتەوه. ئەوی خاوەنی هونەرێکی ڕاستەقینە بێت، خاوەنی ژیانێکی ڕاستەقینەیشه، شاعیری ڕاستەقینە لە هەموو شوێنکاتێکدا، بەره و ڕووی ئەرکێکی دژوار دەبێتەوە: چۆن لەم جیهانە پڕ لە دووڕوویی و ستەمەدا، بژی و سەری لێ نەشێوێت؟ چون بەرگەی ئەم جیهانە نائینسانییە بگرێت؟ چۆن لەم جیهانە پڕ لە کارەساتەدا، ئاوەز لە دەست نەدات؟ چۆن ڕێگە نەدات، توانای خەوبینینی لێ زەوت بکرێت؟

ژیلا دەیزانی ژیانێکی نوێ لەسەر شێوەی کۆن بەڕێوە ناچێت، بۆیە شێوازێکی ناباوی بۆ ژیان هەڵبژارد و ئەوەی بە شیعر نەیگوت، بە ژیان گوتی. شیعرەکانی درێژەپێدانی ژیانی بوون، ژیانی شیعرێکی درێژ بوو. لەناو شیعری ژیلادا هەستێکی گەرم هەیە، دەڵێیت درەختە و پەلی کێشاوە، دەتوانیت دەست درێژ بکەیت و تەوقەی لەگەڵ بکەیت. ژیلا شاعیرێک بوو یاخی، ژنێک بوو ئازاد، چونکە یاخیبوونی هەڵبژارد، بۆیە چەند ساڵێک ژیا، ئاخر ئەوانەی بە کۆیلەیی دەمێننەوە، هیچ ناژین، با تەمەنێکی درێژیش بەسەر بەرن. کەلەپوور باوکێکی کەللەڕەقە، تا نەیکوژین، ئازادیمان دەستگیر نابێت، ژیلا خۆی لە دابونەریتی بابسالاری ڕاپسکاند و هاواری کرد: ڕیشی پاشا پەتی سێدارەیه. ژیلا نموونەی جوانیی بوو، لە جانەوەر یاخی بووبوو.

برۆدۆن دەیگوت: (مرۆڤ بۆ ئەوە لە دایک نەبووە، باوەڕێکی حازر ببێتە زنجیری دەست و پێی بیرکردنەوە و ڕوانینی،) بۆیه شوێنی سروشتیی کەسێکی وەک ژیلا، سەنگەری یاخیبووان بوو، ئاخر ئه و باڵندەیەک بوو کە سنووری دەبەزاند، داوای مۆڵەتی نەدەکرد. ژیلا بە نامۆیی ژیا و لەگەڵ دەوروبەری ڕانەهات، هەمیشە وەک کارمامزێک کەوتبێتە بۆسەوە، چاوی دەگێڕا، گوێی قوڵاخ دەکرد، بیری لە دەربازبوون دەکردەوە و نەیدەهێشت ڕاوچییەکان بیگرن و ماڵیی بکەن. ژیلا گوڵێکی کێوی بوو، گوڵەپلاستیکێکی سەر مێز نەبوو، دەیزانی هەر لەگەڵ دەوروبەر بگونجێت، دەمرێت و لە (ئیبسن)ەوە فێر بووبوو، هەمیشە کەمایەتی لەسەر هەقن، هەمیشە زۆربە بە هەڵەدا دەچن.

ژیلا دەیزانی بە ئازادی بیرکردنەوە و بە ئازادی ژیان مەحاڵە، ئەگەر لە کولتووری کۆن کە پیرەدرەختێکە بە زەبروزەنگ ئاو دەدرێت، خۆت ڕزگار نەکەیت. غەزالی دەیەوێت ئەوی لە ڕێی ڕاست لای دا، بە توندوتیژی بهێنرێتەوە ژێر بار، ژیلا له و ڕێ ڕاستە لای دابوو، لەبەردەم دێوی زەبروزەنگدا چۆکی دانەدابوو.‌ مارکس دەڵێت: (تا چینێکی شۆڕشگێڕ پەیدا نەبێت، بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانە لە دایک نابێت.) لە کوردستاندا، چینی شۆڕشگێڕ بزر بوو، بەڵام ژنێکی شۆڕشگێڕ حازر بوو، ژیلای ناو بوو.

ڕژێمی ستەمکار دەیەوێت چرای ناخی ئینسان خامۆش بکات، ڕێ لە هەڵچوونی گڕکانی خواستەکانی دەگرێت، دەخوازێت مرۆڤ چاو نەبڕێتە داهاتوویەکی گەشتر، دەیەوێت جیهان بۆ ئینسانیش باخێک بێت لە شێوەی باخی ئاژەڵان. ژیلا له و بازنە و مەرزانەدا گیری نەخوارد، کەوی نەکرا و ئینسانبوونی خۆی لە دەست نەدا. ژیلا هەوڵی بۆ تێکشکاندنی بتەکان بوو، دەیویست جیهانی پڕ ستەم خاپوور ببێت. چەکی دەستی تەنیا شیعر بوو، شیعر پەپوولەیە و دوژمنانی شمشێروەشێنن. ژیلا لەوە زیاتر چی پێ دەکرا؟ دەیویست بە جوانیی شیعر، پشتی جیهانی دزێو لە زەوی بدات، ئه و ژنێک بوو شاعیر، هەر ڕۆژەی بەشێک لە جوانییەکەی دەناردە گۆڕەپانی شەڕێکی نابەرانبەرەوە، هەر ڕۆژەی شیعرێکی دەنووسی.

ژیلا خۆی بۆ گەلێک شت ئامادە کردبوو، چاوەڕێی زۆر شتی دەکرد، بەڵام خۆی بۆ مردن ئامادە نەکردبوو، نەیدەزانی وا زوو دێت، هێشتا بە تەواوی بە هەورازی سەختی ژیاندا هەڵنەگەڕابوو، چ زوو بە نشێویدا شۆڕ بووەوە و گەییشتە داوێنی؟ زووبوو، زۆر زووبوو، کاتی ماڵئاوایی نەبوو. ژیلا، لۆرکا گوتەنی: (کۆترێکی سپی بوو، لەبەردەم پڵنگی مەرگدا هیچی بۆ نەکرا.) چیرۆکی ژیانی هێشتا لە نیوەی زێتری مابوو، چ زوو ڕێکەوت گوتی: چەپکێ گوڵ و چەپکێ نیرگز.
6/3/2012

(1) مناحم میسلون، غیاب الأب فی عالم عالم نجیب محفوظ، إیلاف 3 مارس 2012 (بدایة و نهایە، ص 199)
(2) فاضل السلطاني، ڕشدی العامل.. شاعر لا یجید سوی الحب، الشرق الأوسط 5 فبرایر 2012 لندن.
* ڤیسلاڤا شیمبۆرسکا
** نیتشە.[1]
ئەڤ بابەتە 252 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 1
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هەڵبەست
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 08-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 20-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 19-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 252 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,471
وێنە 105,319
پەرتوک PDF 19,454
فایلێن پەیوەندیدار 97,498
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
فۆڵدەر
ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (کۆچا داوی) - شنگال ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - کۆمکوژییا ئێزدییان ژ لایێ دەولەتا ئیسلامیا داعش ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - گرتیخانە - ئەبوغرێب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.421 چرکە!