بابەت: یاداشت
ئامادەکردنی: کەرکووک ناو
ئاوات عەلی دەڵێت: پێنج مانگ بوو شوم کردبوو، هاوسەرەکەمیان ئەنفال کردوو نەمبینییەوە، ئەمە وتەی ئەو ژنەیە کە بەئاواتی هاتنەوەی هاوسەرەکەیەوە چاوانی لێک دەنێت.
ئاوات عەلی ژنێکی تەمەن (53) ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی #ئیسکان#ی شاری #کەرکووک#ە، باسی لەوەکرد کە حەمیدی هاوسەریان ئەنفال کردووە، لەو کاتەی تەنیا پێنج مانگ بوو هاوسەرگیریان کردبوو.
پاش چەند مانگێک لەبێسەرو شوێن بوونی حەمید، کچەکەی لەدایکدەبێت و هەرگیز سۆزی باوکی نابینێت، لەپاش باوکی، بەقوڕ بەسەریی و بەپارەی گسک فرۆشتن و نانکردن بۆ ماڵان کچەکەمم پێگەیاند.
ئاوات تا ساڵی (2003) متمانەی هەبووە ڕۆژێک هاوسەرەکەی بگەڕێتەوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: ئێستا دەزانم کە ئەویش وەکوو ئەو هەزاران کەسەی تر ئەنفال کراوە، بەڵام هەر بەئاواتی گەڕانەوەی ئەوەوە شەوان چاولێک دەنێم.
حەمید پێشمەرگە بووە و لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە گوندی (ناسرومیسر) ژیاون، کاتێک بەسەردان لە ساڵی 1988 گەڕاونەتەوە کەرکووک، هاوسەرەکەی دەستگیر کراوە، ئەوەش دواجار بووە یەکترببینن.
ئاوات فرمێسکی چاوەکانی نەیدەهێشت چیرۆکەکەی تەواوبکات، جارجار چاوەکانی دەسڕیی و دەستی بە قسەکردن دەکردەوە، تەنیا خەم بۆ کچەکەم دەخۆم کە باوکی نەبینیوە و نازانێت سۆزی باوک چۆنە بۆ منداڵەکانی.
ئەو (24) ساڵە جلوبەرگی ڕەش دەپۆشێت و بەخەیاڵی ئەوە ڕۆژی بەڕێکردووە کە ڕۆژێک حەمید بگەڕێتەوەو کچەکەی ببینێت چۆن گەورە بووە، یەکێک بوو لەو هاووڵاتییانەی دەڵێن لە گوندەکانی شوان -باکووری کەرکووک-کردوویانەتە ژێر گڵەوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,657 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!