دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری مەزن، حەزرەتی محەمەدولمستەفا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و کوردستان دەکەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواکارم دەرگای خێر و بەرەکەت و ڕەحمەت بە ڕووی گەلی کوردستان و گەلانی عێراق و ناوچەکە بکاتەوه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەکەمان بگرێتەوە.
هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەکەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاتە
مسعود بارزانی
8ی تشرینی یەکەمی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,394 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!