دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی حاجی ڕەزای چەرمەگا.
بۆ کۆچی دوایی (حاجی ڕەزای چەرمەگا) کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری #سلێمانی#، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین.
خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە کەسایەتییە ناسراو و چاکەخوازەکانی خزمانی چەرمەگا و سلێمانی کە لەهەموو ڕووداو و پێشهاتەکاندا ئامادەیی هەبوو و خێرخوازێکی دڵفراوان بوو. خێزانەکەشی نموونەی نیشتمان پەروەری و قوربانیدان بوون لەپێناو خاکی کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
30ی ئەیلولی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,350 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!