ناوی باڵندە: کەڵەکەتڕە
پەرتووکی: #فەرهەنگی باڵندە#
نووسینی: #ئەحمەد بەحری#
تۆرەمەی ئێسکۆوا
Family STERCORARIIDAE
جۆرە باڵندەیەکی دەریایی گەورەن؛ وەک هەڵۆ وان. پەڕ و باڵیان ڕەش باوە و ڕەنگیان دەگۆڕێ بەڵام سپیایی ژێر شاپەڕی باڵیان هەمیشە هەیە. شاپەڕی ناوینە کلکیان درێژە. زیاتر ئەو باڵندانە ڕاودەنێن کە نێچهیریان بەدندووکەوەیە. لەسەر ئاو وچان دەدەن. نێر و مێیەیان یەک ڕەنگە. لەسەر عەرز هێلانە ساز دەکەن. بریتبن لە: ئێسکۆوا. ئێسکۆوای قوتبی.
ئێسکۆوا
اسکوای دم پیچ
Stercorarius pomarinus
Labbe pomarin
Pomarine Skua
50سانتیمێترە. شاپەڕی کلکی درێژە و لوولی خواردووە. بە دوو جۆری پر ڕەنگ و کاڵ دەبینرێ. جۆری کاڵ، سەر و چاوی ڕەشە. لاجانگ و تۆقی ملی سپی مەیلەو زەردە. بەرزگی سپییە و نووکی باڵ و تەنییشیتی ڕێ ڕێی توندە، تۆقی ڕەشی بەسینگیدا کشاوە. جۆری پر ڕەنگی، قاوەیییە. هەردوو جۆر خاڵی گەورەی سپییان لەژێر و پشتی باڵدا هەیە. بەباڕی تەواو پنۆک پنۆکی قاوەیی و زەردی کاڵە؛ بەرزگی ڕێ ڕێیە شاپەڕی ناوینەی کلکی درێرژ نییه. لە دەریادا دەژی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 548 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!