پرۆژەی ئەتۆمیزەکردن (لەتلەت کردن) میللەتی کورد، کار بۆ لاواز کردن و لە ناوبردنی شووناسی کوردستانی بوون و هەستی یەکگرتویی گەلی کورد دەکا تا ئاسانتر ئیرادەی ڕزگاری و گەیشتن بە ئازادی و سەربەستی تێکبشکێنێ. بۆ گەیشتن بۆ ئەو مەبەستەش شووناسی عەلەوی بوون، زازا بوون، ئێزیدی بوون، هەورامی بوون، یارسان بوون و لەکی بوون زەق دەکەنەوە.
بەداخەوە هەندێک ڕێکخستنی کوردیش کەوتوونەتە داوی ئەو پڕۆژە داگیرکاریەوە.
داگیرکەران دەیانەوێت:
_کورد پەرتەوازە بێ
_ کورد جیاوازییەکانی بکاتە هۆکار بۆ دژایەتی کردنی یەکتر
_ تاکی کورد، کوردستان بە وڵاتی خۆی نەزانێ و خەریکی ناوچەگەرایی بێت
_کورد دژی ئایین و باوەڕە مێژینەکانی خۆی بێت.
دوو کورد هیچکات نەبن بە سێ کورد و لێک دوور بن
ئەم پڕۆژەیه لە ڕۆژهەڵات، دوای بومەلەرزەی سەرپێڵ لە پارێزگای #کرماشان# و نیشاندانی یەکگرتوویی بێ وێنەی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە خێرایی زیاتر بەڕێوە دەچێ بۆیە دەبێ کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات یەکگرتوویی خۆی بپارێزێ و بەهێزتریکا و ئەم پڕۆژە مێگاکۆڵۆنیالیستیە لە گۆڕ بنێ. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,372 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!