کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتوک PDF
  22,075
فایلێن پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,177
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,388
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,085
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   رێژە 
273,051
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئەبوو زەید ساڵح مستەفا
پول: کەسایەتی
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook3
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئه‌بوزه‌ید ساڵح مسته‌فا
ئه‌بوزه‌ید ساڵح مسته‌فا
ناو: ئەبوو زەید
ناوی باوک: ساڵح مستەفا
ناوی تەواوی (ئەبوو زەید ساڵح مستەفا)یە، لە ساڵی (1960) لە گوندی (خرابە) چەقی شارەدێی (#ئاشتی#) ئەمڕۆی شاری #کۆیە# هاتۆتە ژیانەوە، دایکی خەڵکی گوندی (#شیوەجان#)ی شارەدێی (#تەقتەق#)ە، لە سەروبەندی هاتنی (پاسەوانی نەتەوەیی-حەرەس قەومی) ماڵیان دەچێتە شاری کۆیە، لە تەمەنی (5) پێنج ساڵان لە ساڵی (1965) دەچێتە بەر خوێندن لە قوتابخانەی (سەرگردی)دوای دوو ساڵ قوتابخانەی (سەرباغ) درووست دەکرێت و دەگوازرێتەوە ئەو قوتابخانەیە.
ساڵی (1968) بەهۆی قوورسی ژیانەوە بۆ کاروکاسبی و توتنەوانی لەگەڵ ماڵی (ئەحمەد شێخە و محەمەد شێخە) دەچنە دەشتی (#شارەزوور#) بەو هۆیەوە لە ساڵی (1969)دا دەگوازرێتەوە قوتابخانەی (#کانی پانکە#) لە سنووری فەرمانگەی (مەعاریفی #سلێمانی#).
بەهۆی ژیانەوە زۆر شوێن و ناوچە گەڕاون و بارگەیان پێچاوەتەوە ساڵی (1971) چووینە شاری (#کەرکووک#) و پاشماوەیەک دەگەڕێنەوە دەشتی کۆیە و گوندی (داربەڕوو-#کانی ڕەش#) نیشتەجێ دەبن، هەر بەهۆی باربارۆکەوە لەنێوان ساڵانی (1965-1977) بۆ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ودواناوەندی لە چەندین قوتابخانە و خوێندنگەی خوێندووە وەک: (سەرگردی و سەرباغ و کانی پانکە وحاجی قادر و کۆیەی یەکەم و دواناوەندی کۆیە و دواناوەندی #دووکان#).
ساڵی (1976) لە ڕێگای (شەهید حەمە غەفور ئاغجەلەری)ەوە دێتە ناو ئۆرگانەکانی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) و پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی (#بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان#)ەوە دەکات.
ساڵی (1979) لە شاری (کەرکووک) و (بەغدا) دەبێتە سەرباز لە سوپای ئێراق، دەچێتە خولێکی تایبەت بە (مخابرە) لە پەیمانگا و کەتیبەی مخابرە، بۆماوەی (6) شەش مانگ، ڕاهێنان لەسەر (13) ئامێری پەیوەندی دەکەن کە ئەو کات لە وڵاتی ئێراق تەنیا ئەو ئامێرانەی هەبووە، لەبەر زیرەکی لێهاتوویەکەی پلەی یەکەمی خولەکە بەدەست دەهێنێت.
سەربازی تەواو ناکات و لەبەر ئارەزووی بۆ کوردایەتی لە (#10-04-1980#) لە هەرێمی (15)ی #شەهید دکتۆر خالید# دەبێتە پێشمەرگە.
لەگەڵ هەڤاڵە پێشمەرگەکانی دەبنە مایەی نیگەرانی و ترس و تۆقاندن لە سنووری شارەدێی تەقتەق و چەند چالاکییەکی پێشمەرگانە ئەنجام دەدەن وەکوو:
یەکەم: لەگەڵ سێ پێشمەرگە (سەرهەد کانی ڕەشی و ئازاد عەوڵا و ئاراس #باغەجنێر#ی) لەسەرتای ساڵی (1981) یەکەم ئارپێچی دەگرنە (ڕێکخراوی حزبی #بەعس#-منەزەمە) لە شارەدێی تەقتەق کە دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی دەبێت لەناو جەماوەر و ترسێکی باشیشی لە دڵی بەعسییەکان درووستکرد.
دووەم: هەر لە هەمان ساڵدا (1981) یەکەم ئۆتۆمبیلی (ئیڤا)ی سەربازی سوپای ئێراق لەنێوان (کۆیە وتەقتەق) لە (شیوی لوولە)ی نزیک گوندی (#تاڵەبانی گەورە#) لەلایەن خۆیی و (4) پێشمەرگەی تر بەناوەکانی (سەرهەد کانی ڕەشی و سەمەد گەرمکی و واحید و ساڵح) سوتێنراوە.
سێیەم: لەگەڵ هەڤاڵان (سەرهەد حەمە عەلی و مەلا چەتۆ) لەسەر لە ئێوارەیەکی زوودا دەستڕێژی گوللە لە سەربازگەی (قەڵاتە)ی تەقتەق دەکەن و دەنگدانەوەیەکی زۆری دەبێت.
ساڵی (1983) لە ڕێکخستنەکانی (بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان)ەوە دەچێتە ڕێکخستنەکانی (#کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#) و دەبێتە لێپرسراوی پۆل.
ساڵی (1987) بەشداری گرتنی شارەدێی تەقتەقی کردووە وەکوو شارەزا و چاوساغی پێشمەرگەکانی کردووە بەسەلامەتی ئەو هێزەی بۆی دانراوە گەیاندویەتییە شوێنی مەبەست، لە جاری دووەمدا دووبارە بەشداری گرتنی تەقتەق دەکات، بەڵام لەدووەمجاردا بریندار دەبێت.
لە گەرمەی ئەنفالەکاندا بۆ ماوەی مانگێک لە دەشتی کۆیە ماوەتەوە وکارەسات و تراژیدیای ئەنفالی بە چاوی خۆی بینیووە، لە مانگی (7ی 1988)دا لە شەڕی ڕووبەڕوو بوونەوەی بەرەییدا لە شەڕی (بەنی هەریر)دا بەشداری کردووە بەرانبەر سوپای ئێراق سەربەرزانە لەو شەڕەدا دەربازبوون.
هەر لەسەرووبەندی ئەنفالەکان (#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#) و (شەهید عەبدولرەزاق) ڕایان سپاردووە کە نامەی ڕێکخستنەکان بگەیەنێتە (مەلا خدری بۆڵێ) و چەند ئەرکێکی قوورس و سەختی نێوان ڕێکخستنی شار وشاخی پێ ئەنجامدراوە.
لە مانگی (7ی1988)دا، لە بالیسان کۆبوونەوەیەک لەلایەن هەڤاڵان (کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و شەهید عەبدولرەزاق و #ملازم عومەر# و مامۆستا عەبدوڵڵا) ڕێکخرا، کە تێیدا بڕیاری پێکهێنانی یەکەی پارتیزانی دراوە و ئەبوزەید و هەڤاڵانی لە یەکەی پارتیزانی (تیپی 93ی کۆیە) جێگیر کراون.
ئەو یەکە پارتیزانە پێکهاتبوو لە (مەلا دڵشاد) لێپرسراوی حزبی و ئەبوزەید و مامۆستا زیرەک و ئەسوەد حاجی مەلا و شەش هەڤاڵیتر، هەرچەند ئەبوزەید لە گوندی (#توتمێ#) داوا لە هەڤاڵان کۆسرەت ڕەسوڵ و شەهید عەبدوڵرەزاق دەکات کە ئەو خێزاندارە و حەزدەکات بچێتە سەر سنوور، بەڵام ئەوان ئاگاداری دەکەنەوە کە بۆیە لەگەڵ ڕێکخستنەکانی شاردا ئەویان ناساندووە، تاوەکوو ئەو ڕایەڵە هەموو کەسێک پێی نەزانێت بۆ ئەوەی ژیانیان لە شاردا نەکەوێتە مەترسیەوە بۆیە ئەو دانراوە لەو یەکە پارتیزانەدا بمێنێتەوە.
لە مانگی (8ی 1988)ەوە ئەو یەکە پارتیزانە دەگەڕێنەوە وڵاتی سۆتماک و وێران و خاپوورکراو، یەکێک لە پێشمەرگەکان بەناوی (مامۆستا زیرەک) مارپێوەی دەدات، لە ڕێگەی (مەحمودی حەمە ڕووت) لە دۆڵی #خەلەکان#دا هەوڵدرا ئەو پێشمەرگەیان بۆ بگەیەنرێتە (نەخۆشخانە).
لە مانگی (9ی 1988) دەشتی کۆیە زۆرترین کێوماڵی سوپای ئێراق (جاش و جەیش)ی بەسەرەوە بووە بۆ سووتاندن و کاوڵکردنی مۆڵگە و لەناوبردنی کانیاو و خۆراک وبارگە و بنەی پێشمەرگە، لەو سەروبەندەشدا (#شەهید جەعفەر# حەمە دەروێش)ی فەرماندەی تیپی 93ی کۆیە و23پێشمەرگە دێنەوە دەشتی کۆیە، ئەوەش خۆشاردنەوە و کاری پارتیزانی ئەو یەکەیە قوورستر دەکات، بۆیە لە06-09-1988 حکومەتی ئێراق کە لێبوردنی گشتی دەردەکات ئەو یەکەیە داوا لە هەندێک لە پێشمەرگەکانی دەکات کە (تەسلیم) ببنەوە، تاوەکوو ئەو یەکەیە پارێزراو بن لە ڕووی ئاساییش و ئاشکرابوون و خۆراکەوە، دواتریش لە مانگی تشرینی دووەمی 1988ەوە ئەو یەکەیە دەکرێتە دوو بەشەوە، ئەبوزەید و هەڤاڵەکانی دەچنە بناری شاخی (کۆسرەت) بۆ درێژە پێدان بە پارتیزانی.
لەزستانی سەختی1989دا بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی مەفرەزە پارتیزانییەکەی بناری کۆسرەت دەگەڕێتەوە سەر سنوور و سەرکردایەتی لەگەڵ خۆیدا (ئامێرێکی پەیوەندی و 16بارانگیر و95نامە)ی هێناوە، لە پشتی (#ژاراوە#) لە کەمین و بۆسەیەکی ڕژێم و چەکدارەکانی دەربازی دەبێت و لە دەریاچەی (دووکان) بە بەلەم خۆی گەیاندۆتە گوندی (#کەلکان#).
لە04-03-1989لەناو شاری (#ڕانیە#)ەوە لە ڕێگەی مامۆستا (وریا ساڵح) لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ناو شار ئاگادارکراوەتەوە کەوا بناری (چیای کۆسرەت)بەجێ بهێڵین و مەترسییان لەسەرە، برادەرانی #حزبی شیوعی ئێراق#یشیان لەو دەنگۆیە ئاگادارکردووە، بەڵام هاوڕێیانی حزب گوێیان بەو زانیارییە نەداوە، بۆیە لە پەلاماری سەربازی سوپای ئێراقدا (4)چوار پێشمەرگەیان شەهید بوو.
ئەبوزەید دەوتوانێت هەڤاڵانی بۆماوەی (15) ڕۆژێک دوو هەفتە بۆ پشوودان بگەڕێنێتەوە ناو شار لە ڕێگەی پەیوەندی گرتن بە ڕێکخستنە نهێنییەکان و بەتایبەتە ماڵەکانی (مەلا خدری بۆڵێ، حارس، مەحمود حەمە ڕووت، ئیبراهیم کەلکانی، محەمەد ئەبوبەکر، کاوە و خدر عیسا، دکتۆر فەتتاح) و هاوکاری #حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران#.
لەشەوی7/8-04-1989 ئەو مەفرەزەیە کاری خۆی تەواو دەکات دەگەڕێنەوە سەرسنووری ئێران-ئێراق، پاش پشوودان بۆ ماوەیەک دواتر لە مانگی مایسی 1989ئەبوزەید و مەلا دڵشاد و بەهرامی حاجی ڕەفیق و حسێن عەزیز دەگەڕێنەوە و درێژە بەکاری پارتیزانی دەدەن.
بۆ کاری تایبەت دووبارە لە مانگی ئابی 1989دەگەڕێنەوە بۆ سەرکردایەتی و لە06-09-1989لەسەردوای کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جارێکیتر (ئەبوزەید و عەزیزەسوور و دلزار عەلی حەمەشین) لەپایز و زستانی 1989دا تاوەکوو حوزەیرانی 1990لە پارتیزانیدا دەمێننەوە.
لە ماوەی کاری پارتیزانیدا چەند چالاکییەکی لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجامداوە وەک: گرتنی چەند چەکدارێکی ڕژێم لە دۆڵی (خەلەکان) کە سەر بە فەوجی (75)ی محەمەد کیسرا جاف بوون و دواتر ئازادیان کردوون، گرتنی ڕەبیەی (ناڵەشکێنە)ی بیتوێن، چوونە ناو شارەدێی (تەقتەق) و ناو شاری (#هەولێر#) و #بنەسڵاوە#.
لە ڕاپەڕینی بەهاری 1991دا بەشداریکردووە لە ڕاپەڕینی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە (کەرکووک)یشەوە و لە دوای ڕاپەڕینیش دەکرێتە فەرماندەی تیپ لە سوپای یەکگرتووی کوردستان کراوە بە کارگێڕی لە لیوای 23 کە هەڤاڵ (تۆفیق کانی وەتمانی) فەرماندەی لیواکە بووە، پاش ماوەیەک دەبێتە جێگری فەوجی تایبەت و دواتریش بە فەرماندەی تیپ دەمێنێتەوە تاوەکوو 31-08-1996کە بە (31ی ئاب) لەمێژوی شەڕی براکوژی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان#) بەناوبانگە، دوای ئەو ڕووداوە دەکرێتە فەرماندەی (لەشکری تەقتەق) وجێگری فەوجی 9ی کۆیە و فەرماندەی فەرماندەیی تەقتەق.
یەکەم هێزی بەشداربوو بووە لەگەڵ ئەمریکییەکان لەپڕۆسەی ئازادکردنی کەرکووک لە ساڵی 2003، لە ساڵی 2004ەوە ماوەی (11)مانگ لێپرسراوی ناوەندی کۆمەڵایەتی بووە، لە 2006ەوە بۆ کارگێڕی مەڵبەند بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە، لە ساڵی (2010) بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لە ساڵی (2020)دا لە کۆنگرەی چوارەی حزبەکەی بە هەڵبژاردن بووە بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دواتر بووە لێپرسراوی (مەڵبەندی 14ی ڕێکخستنی کۆیە)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئێستا لەو پۆستەی بەردەوامە.
سەرچاوە:
-چاوپێکەوتن لەگەڵ (ئەبوو زەید ساڵح مستەفا-لێپرسراوی مەڵبەندی14ی ڕێکخستنی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) لە مانگی حوزەیرانی 2022دا، تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەم کردووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,989 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
فایلێن پەیوەندیدار: 4
بابەتێن پەیوەستکری: 9
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 01-07-1960 (65 سال)
ئاستێ خواندنێ: پەیمانگە (لیسانس)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): کۆیە
پلەیا پارتایەتیێ: لێپرسراوێ مەڵبەندێ
پلەیا پارتایەتیێ: ئەندامێ سەرکردایەتیێ
پلەیێ پێشمەرگاتیێ: فەرماندە هێز
پلەیێ پێشمەرگاتیێ: سەرتیپ
جهێ ئاکنجی: کوردستان
جورێ کەسی: سیاسەتمەدار
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
تایبەت ژبۆ کوردیپێدیا هاتیە نڤیساندن!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل: 20-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 20-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 25-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,989 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.158 KB 20-06-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!