دەقی پیرۆزباییەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکار و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
بەبۆنەی 43 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
وەک چۆن لەرابردووی پڕ لەشانازی خۆیدا ئەم ئێزگەیە ڕۆڵی گرنگی بینی لەجۆشدانی شۆڕش و خەباتدا، بۆ ساڵی نوێی تەمەنیشی دەخوازم ئەم سەکۆ میدیاییە بیستراوە گرنگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەچوارچێوەی سیاسەتی چەپکەگوڵەکەدا پەرە بەپرۆگرام و بەرنامەکانی بدات و تۆکمەترکردنی یەکێتی ناو یەکێتی بکاتە دروشمی سەرەکی کارکردنی.
دەستخۆشی و ڕێز و پێزانینمان هە یە بۆ ستافە میدیاییە ماندوونەناسەکەی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، هیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دە خوازم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,059 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!