ناو: فەراموش
ناوی باوک: عومەر فەتحوڵلا
فەراموش عومەر فەتحوڵلا کاوێس
لە ڕێکەوتی #17-12-1983# لەدایک و باوکێکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی(#ئیلنجاغی گەورە#) لە شارەدێی #تەقتەق# لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە تەقتەق تەواو کردووە، بڕوانامەی بەکالۆریوس لەبەشی یاسای کۆلیژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە شاری #هەولێر# بەدەستهێناوە لە ساڵی خوێندنی 2004-2005، لەڕێکەوتی 08-02-2006 بە ناونیشانی (یاریدەری دادوەری) لە دادگای بەرایی تەقتەق دامەزراوە، دوا بەدوای ئەمە وەکو(دادنووس)، و دواتر وەکو (لێکۆلەرەوەی دادوەری) لەهەمان دادگا کاری کردووە.
لەساڵی 2013 بڕوانامەی دبلۆمی باڵای لەیاسای گشتی لەزانکۆی ئەسکەندەریەی کۆلیژی ماف لە وڵاتی میسر بەدەستهێناوە.
لەساڵی 2015 بڕوانامەی ماستەری لەیاسای گشتی لەزانکۆی ئەسکەندەریەی کۆلیژی ماف لە وڵاتی میسر بەدەستهێناوە و تێزی ماستەرنامەکەی بە ناونیشانی (إستقلال القضاء کوسیلة لهیبة السلطە القضائیة /دراسة مقارنە)بووە.
دەرچووی(پەیمانگای دادوەری هەرێمی کوردستانی عیراق)ە، بڕوانامەی دبلۆمی (العلوم القضائیة)ی پێ بەخشراوە بۆساڵی خوێندنی 20192022.
لێکۆڵەری دادیی بووە لە دادگای باری کەسی هەولێر، ئێستا یەکێکە لە دادوەرەکانی دادگای پێنجوێن[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,176 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!