دەقی پیرۆزباییەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەڕێزان سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەبۆنەی سەرکەوتنی یازدەهەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری حزب و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەمێژووی خەباتی گەلەکەماندا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە و خاوەنی ڕابردوویەکی پڕ لە شانازییە. هەر بۆیە هیوادارین لەم وێستگە نوێیەی خەباتیشدا پێکەوە هەوڵەکانمان لەپێناو بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکان یەکبخەین و خزمەتی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بکەین.
هەر شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
9ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,933 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!