کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,518
وێنە
  124,471
پەرتوک PDF
  22,123
فایلێن پەیوەندیدار
  126,662
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,210
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,692
کۆمکوژی 
7,159
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   رێژە 
274,973
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
سیلسیلەی نەقشبەندی بە شیعری هەژار موکریانی
پول: هۆزان
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS1
Telegram3
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سیلسیلەی نەقشبەندی بە شیعری هەژار موکریانی
سیلسیلەی نەقشبەندی بە شیعری هەژار موکریانی
ئیلاهی تۆ بە زاتی زولجەلالت
خودا تۆ بی و سیفاتی بێ میسالت
بەحەققی ئەو کەسەی فەرمووتە لەولاک
نەبوو مەتڵەب کە بیکەم خەلق ئەفلاک
حەبیب و مەحرەمی سیڕڕی نیهانت
موحەممەد خاتەمی پێغەمبەرانت
ڕەسوول ئەستێرەن و ئەو ئافتابە
لە عوقبا بۆ شەفاعەت ئەو حیسابە
کە بێتە بەخشش ئەو دەریای جوودە
پڕیشکێکی بەسە هەرچی وجوودە
بە موعجیز وەختی زاهیر کردنی حەق
ئیشارێکی لە مانگی کرد و بوو شەق
هەموو ئاحادی ئەوسافی کروورە
سەهووم کرد یا (رَسولُ الله) ببوورە
بە زەیلی وەسفی تۆ ناگا دەسی کەس
سزای تۆ نەعتی تۆ قورئان دەڵێ و بەس
بە فەزڵی حەزرەتی (بوبَکرِی صِدِّیق)
کە ئەفزەڵ پاش نەبی ئەم بوو بە تەحقیق
هەموو ئیمانی ئوممەت نزم و بەرزی
کەفەی ئیمانی هەڵنابڕن لە عەرزی
کە دۆخی شیری بۆ کوفری نەبا سەد
کەمی مابوو موسوڵمان ببنە مورتەد
ئەوە)ثانِی اِثْنَیْن) یاری غار ئەو
لە ڕێی جانی جیهاندا جان نیسار ئەو
بە ڕوشدی حەزرەتی مەحبووبی وەههاب
خەڵیفەی سانی یەعنی (اِبْنِی خَطّاب)
خەلافەت بوو بە تەشریفی عومەر نەو
عەبایەک بوو عەداڵەت هاتە بەر ئەو
لەسەر باش گەر نەبوو ئەحکامی جاری
نیدایی (اَلْجَبَلْ)‏ چۆن گەییە ساری
دەفەرموێ ئەو کەسەی (خَیْرَ الْبَشَر) بوو
لە دووی من گەر نەبی بووبا عومەر بوو
بە ئازەرم و حەیای (عوسمانی عەففان)
تنۆکێکە لەوی دەریایی (عُمّان)
بەسەعی و هیممەتی قورئانی کۆ کرد
رێگەی دین، دینی تەخت و بێ کڵۆ کرد
لە خۆی بورد نەک لە قورئان بەسیە تەعریف
(فَسَێکْفِیکَهُمْ) بۆی بەسە تەشریف
بە حەققی دەرکی شاری عیلم و جەوهەر
(عەلی) موشکیل گوشای دەرکی خەیبەر
نەبی فەرمووی کەسێ مەولای ئەمن بم
هومێدی بۆ تکای ئەو لای ئەمن بم
دبێ حوببی عەلی جێکا لە دڵ دا
لە سەر دڵ دەرکی بوغزی ئەو قفڵ دا
بەحەققی حەزرەتی سەلمان و قاسم
کە هەر دووکان بە دۆستی تۆ دەناسم
لە ئالی موستەفا مەعدوودە سەلمان
لەویڕا بوو پەیا قەدر و مەحەلمان
نەوەی بووبەکرە قاسم سەرتەریقە
یەمی فەزلی گەلێ پان و عەمیقە
بە سەیدانی جحێڵانی بەهەشتت
هومێد و دۆستی ئەهلی حەوت و هەشتت
بە تێبینی لە دین و خێرخواهی
حەسەن بەر پێلەقەی دا تەختی شاهی
حوسەین مەزلوومی دەشتی کەربەلا بوو
لەسەر مڵکی شەهادەت پادشا بوو
بە ترسی ڕێگەیی هات و نەهاتم
دەخیل ئەی ڕۆڵەیی شیرینی فاتم
خوداوندا بە (زَ یْنُ الْعابِدِین)ت
بووە ڕوون زەینی ئەهلی سەرزەمینت
عەلی ڕۆڵەی حوسەین قوتبی مەدار ئەو
لەسەر سەفحەی جینان نەخش و نیگار ئەو
بە حەققی کێۆ و بەحری فەزڵ و ئیحسا ن
کە بۆ چاوی هەموو ئینسانێ ئینسان
دەریخست باقری کوفر و زەلالەت
ئیمام باقر گوڵی باغی ڕیسالەت
بە حەققی جەعفەری مەسدوق و سادق
لە عیلمی هەر دوکەون پڕ دەست و فایق
بە جەعفەر بەحری عیلم و قولزومی جوود
بە خامە ناکرێ ئەوسافی مەعدوود
بە حەققی ئال و بەیتی پاک و خاوێن
کە ئالوودە نەیان بوو چاک و داوێن
لە داوای دین بە مەردی چوونە سەنگەر
وەکوو گەمیە لە هەردی بوونە لەنگەر
بە والی ئەولیا دڵ، قولزومی نوور
لە ڕاحی عێشقی تۆ سەرمەست و مەخموور
تەریقەت بایەزید کردوویە مەعموور
شەهی مڵکی (فَنا فِی اللّه)ی تەیفوور
بە نووری بەدری خەرقان (بُوالْحَسَن) بەو
سەرای زیکری خەفی پڕ بوو لە پەڕتەو
بە فەزلی بووعەلی قوتبی یەگانە
بیحاری فەزڵی ناپەیدا کەڕانە
بە خواجە یۆسف ئەلوەندی حەقیقەت
بناوان هەڵگری بەندی تەریقەت
بە (عَبدُالْخالِق)ی خواناسی فانی
لە نێو عالەم شەهیرە غُجْدَوانی
بە عومری ڕۆیی کوللی ساعەت و تاو
بە دووی پێغەمبەرا هەنگاو بە هەنگاو
بە خواجە عارفی عارف بە ئەسڕار
بە (مَحْمُود)ی گەلی پیرانی ئەبڕار
بە جۆڵای تار و پۆی خاوەن تەمیزان
عەزیزی لای خودا، پیری عەزیزان
بە حەققی حەزرەتی بابای سَماسی
تەریقەت بوو بەوی مەحکەم ئەساسی
بە ئاوێنەی دڵی سَید کُلالت
لەویدا دەینواند سونعی جەلالت
بە شێخی ئینس و جیننی قوتبی لاهوور
ڕەوا بوو حوکمی بۆ سەر ئەختەر و هوور
سەری هەودای تەریق پاکی بەوی بوو
گەمیەوانی بیحاری عارفی بوو
ئەوە مەرکەز مەشاێخ حەلقەیی دەور
وەلی سەوزە گیا، ئەو بارش و هەور
هەڵی کرد بۆ تەریق ڕووناکترین شەم
لە ئەولادی حەسەن بوو غەوسی ئەعزەم
بە حەققی حەزرەتی پیری بوخارا
بزورگی زۆرە ناگونجێ لە زارا
شەهەنشاهی سەریری نەقشبەندی
بەسە هەرچی لە شەئنی دا بوو سەندی
دەڵێ هەر کەس لە هەر جێ دڵ غەمینە
لە من داوا بکا ئەسپم بە زینە
‏بە ئەنفاسی عەلائەددینی دڵسۆز
لەسەر فەڕشی تەریقەی ڕادەدا تۆز
به حەققی حورمەتی یەعقووبی سانی
کە چەرخی پێدەڵین، چەرخە مەکانی
بە ناڵێنی عوبەیدوڵڵاهی ئەحرار
لە درکی کیبریات ئاساڵ و ئەبکار
زمان مەدحی بکا شێت و نەزانە
نەزیلەی ئاسمان و ڕیسمانه
بەحەققی تاریکوددونیای موجاهید
غەواسی بەحری عیرفان خواجە زاهید
بە دەروێشیی مەلانای دەروێش
لە فەیز و ڕەحمەتت بێحەد دەچۆ پێش
بە سۆزی خواجەگی و ڕاز و نیازی
بە عیشقت بوو لە مەشقی ڕۆح بازی
بە مەستی ساغەری سەهبای ئەلەستی
زەمانە وەک نەقیمێ بوو لە دەستی
ویلایەت شەهدە ئەو ببووە ڕەواقی
لە مەوجی عیشقی فانی خواجە باقی
بە سەردارعێلی خێڵی خواشناسان
نەفس لەو بوو بە ڕەنج و دێو هەراسان
کە دی تینوو زەوی قەلبی هونەروەر
لە ڕێی ناسین و ئیجرای شەرعی ئەنوەر
بە هۆی شانی لە دەریایی مەعانی
هەڵیبەست جۆگەیەک بۆ ئەلفی سانی
لەوێ ئاوی بە شەرعی موستەفادا
جیهانی ڕەونەق و باغی سەفادا
بەدڵ تینووی تەریقەت، فەیزی بەخشی
هەزاران ئافەرین ئاودێری نەخشی
سەری هێند سەروەرانی بۆ بووە خەم
بە سەرهیندی بووە مەشهووری عالەم
کە ڕەببانی ئەوە ئیتر زمانم
بە وەسفی چۆن دەگا نوتق و بەیانم
بە نووری چاوی ئەو مەعسووم کە نووری
هەبوو شەوقی لە نەزدیک و لە دووری
بە شێخ عەبدولئەحەد نەجمی درەخشان
موحەمەد عابیدت لەعلی بەدەخشان
بە شمشیری دەبانی دین تەڵەبکار
کە (سَیْفُ الدّین)ە جەوهەرداری ناغار
بە نووری عالەم ئەفرووزی سەید نوور
وەلی بەو نوورە بۆ عالەم دەکەن سوور
بە حەققی مەزهەری لوتف و عینایەت
بە مەزهەرشا، شەهی تەختی ویلایەت
بە شابەیتی قەسیدەی خواپەرستی
نەشە بەخشی شەڕابی عیشق و مەستی
کە شەو بوو ڕۆژی هیندوستان و ئەهلی
هەڵات ڕۆژی جیهان ئابادی دەهلی
حەکاکی کرد ئەوی بوو عیزز و جاهی
لە سەر دڵ ناوی عەبدوڵڵاه و شاهی
بە نووری شەوچرای شامی غەریبان
بە سەروی باغ و گولزاری حەبیبان
کە سەردەستەی هەموو مەستانە خالید
نەمامی باغی کوردستانە خالید
فیداتم نیشتمان بۆ شارەزوورت
ڕووناکە شام و ئەستەمبووڵ بە نوورت
بە حەققی حورمەتی عوسمانی سانی
کە فەزلی ئەو مەگەر بۆ خۆت بزانی
موعەتتەر بوو لەوێڕا قاف هەتا قاف
چ باغێک دی گوڵی وا جوان و شەففاف
دەسی قودرەت بە فەییازی چەقاندی
هەوای سافی تەوێڵە پەروەراندی
بە عەبدوڵڵاه و تاها پیری شەمزین
لە داوای دین نە ماندوو بوون، نە شەمزین
شەمی دڵ بوون و زیبی مەحفەڵی دین
وەتەن هەر شاد بی تۆ وا دوو کوڕت دین
بە شەهبازی تەریقەی نەقشبەندی
برووزیدا لە عیشقا مەرد و ڕەندی
کە کانی و مەعدەنی سیدق و سەفا بوو
لە زامی دڵ شەفا بوو بولوەفا بوو
بە حەققی گەوهەری یەکتای بەهادار
بە هائوددین محەممەد دڵ پڕ ئەنوا ڕ
فڕێی دا هەر شتێ چەوت و چەوێڵە
موزاعەف زیادی کرد نرخی تەوێڵە
بە حەققی خادیمی شەرع و کەلامت
گوزیدەی ئەولیایانی کیرامت
بزورگە زیاد لە ئەندازە و لە تەخمین
زیائوددین عومەر زەوئی دڵ و دین
بە حەققی یۆسفی میسری هیدایەت
ئەمینی حەقق و گەنجووری ویلایەت
بە بورهان شەمسی دین قوتبی زەمانە
لە لای هەر شەرعزانێ بێگومانە
پەیا بوو شەرع و دینداری ڕەواجی
بەوی و هەن فیرقەیی ئەو، پاکی ناجی
دەسی هەوری کەرەم هەوری بەهاری
بە سەر مەزرای فەقیریدا دەباری
دەبوون تێر ئاو و تێر، عەتشان و برسی
لە دنیا قاوە ئیعتا و بەزڵی شەمسی
توفەیلی سفرە مەعن و حاتەمی تەی
سپووری دەرکی ئەو سەد خوسرەوی کەی
بە چەشمە و مەنبەعی عیلم و سەعادەت
بە سیپارەی خواناسی و عیبادەت
کە بازی پیری زانا بێتە پەرواز
بە پیرۆز ناوی ئەو چاوی دەکا واز
حیساموددین عەلی شیری دەسی دین
کلیلی نەگبەت و خۆشی بە دەست وین
بەها و زەوئی چرای دین ڕەونەقی سەند
بەوو دنیای فڕێدا و ڕێی حەقی سەند
کە هەورامانییە توغرای نەخشی
هەور ئامانی بوو هێند فەیزی بەخشی
بە مەولانای سادق پیری مەجزووب
کە گیری هات کلیدی گەنجی مەتەڵووب
بکە ڕەحمێ به من بەس ڕووسیاهم
بدە دەورەی سیاهی هەر گوناهم
بە فەریادم بگە مەخشووشە حاڵم
بە خۆرایی سەرف بوو ماه و ساڵم
نە شێوی تاعەتێکم بۆ بڕاوە
نە تۆوی چاکەیێکم بۆ چناوە
نیە خۆشی هومێدێکم بە شینی
نییە ڕووشم کە بچمە خۆشەچینی
لە بەردم داوە شیشەی نام و نەنگم
لە خەرمانی عەمەل هەر با بە چەنگم
تەواوی عومری خۆم سەرفی هەوا کرد
هەتا خۆم با بە دەست و بێنەوا کرن
لەناکاو هەربینا وەختی سەفەر هات
ئەوی لێی غافڵم گورجم بەسەر هات
عوبوورم چۆن دەبێ من لەو سنوووە
کە تێشوو لازمە لەو ڕێگە دوورە
نییە تێشووم لە ڕێگا یا مزڵگاه
مەگەر (لَا تَقْنَطُوا مِن ڕَّحْمَةِ الله)
گەدایێکم لە دەرکی کیبریاییت
ئەمن موفلیس ئەتۆش خۆت و خوداییت
بە مستە خۆڵەمێشکم، جەهەننەم
نە تۆزێ زیاد، نە یەک زەڕڕە دەبێ کەم
بکە ڕوحم ئەرحەمی زومڕەی ڕوحم بەر
لە دەرکی تۆ بەدەر نیمە پەنا و دەر
کە بێئەنوا لە دەرکی مەحشەرابم
لە عەفوت دا توفەیلی ئەولیابم
ئیتر من هەر بەوە ئومیدەوارم
کە تۆ نێوت کەریمە و من هەژارم
#هەژار موکریانی#[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,367 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] پەڕتووک | کوردیی ناوەڕاست | سیلسیلەی نەخشبەندی
بابەتێن پەیوەستکری: 123
پول: هۆزان
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنێن هەلبەستی: عیرفانی
جورێ هەلبەستێ: کلاسیک
کێشا هەلبەستێ: عەروز
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-03-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-03-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 03-03-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 2,367 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.188 چرکە!