دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بە ڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو جەلال ئیبراهیم حەسەن
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاک (جەلال ئیبراهیم حەسەن) ناسراو بە(جەلال عەینەک #پێنجوێن#ی)، دڵگران و نیگەران بووم.
کۆچکردوو پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەرێکی کۆڵنەدەری ڕێگای خەبات و تێکۆشان بوو کەدەیان ئەرکی ڕێکخراوەیی و حزبی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەجێگەیاندوو جێی شانازی هاوڕێکانی بوو.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەیانم.
خوای گەورە لە (جەلال عەینەک) خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوریی و دڵنەواییش بەخانەوادەکەی ببەخشێ.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سە ڕپە ڕشتیاری مە کتە بی سکرتاریە تی سە ڕۆک مام جە لال[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,152 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!