ماڵئاوا مام حەمیدی تێکۆشەر و هاوڕێ بە وەفاکە ی سەرۆک مام جەلال و هەموو یەکێتییەکان
زۆر بەداخەوە، ڕۆژی 21-01-2022 هەواڵی کۆچی دوایی مام (#حەمید ڕەشاش#)م پێگەیشت، ئە و مام حە میدە ی کە بۆ ئێمە نمونە ی دڵسۆزی و ئازایە تی و کو ڕدایە تییە.
مام حە مید ڕە شاش نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دێرینی ڕۆژگارە سەختەکانی خەبات و پێشمەرگەیەکی قارەمان و پشت و پەنای پێشمەرگە و کوردایەتی بوو، هاوڕێیەکی خۆشەویست و بەئەمەکی سەرۆک #مام جەلال# بوو، بەکۆچکردنی گەلەکەمان خەباتکارێکی گیانفیدای لەدەست-دا کە هە ڕگیز لە یادمان ناچێتە وە.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ی خۆمان و خێزان و خانەوادەکە ی دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوریی و دڵنەواییش بە هە موومان ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال[1]
#21-01-2022#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,172 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!