کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  585,026
وێنە
  124,099
پەرتوک PDF
  22,092
فایلێن پەیوەندیدار
  125,870
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,188
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,678
کۆمکوژی 
7,122
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   رێژە 
273,933
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1960
پول: کورتەباس
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
هەڤپشکی کرن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1960
وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1960
وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە بەغداد لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1960، بە بۆنەی 13 هەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی چوار ئەفسەرە کوردە تێکۆشەرەکەی گەلی کوردمان کە لە لایەن ڕژێمی پادشایەتی عیراقەوە لەساڵی 1947 لە سێداره دران.. دروود بۆ گیانی پاکی : (عیزەت عەبدولعەزیز و مستەفا خۆشناو و خەیرولله کەریم و محەمەد قودسی)..
خوشک و برا ئازیزەکانم
ئەوەی هاندەرتان بوو بۆ یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە پڕ بەها و مەزنە لە مێژووی گەلەکەمان (ئێوەن کە دڵسۆزانی نیشتیمانەکەتانن کە کوردستانە)، ئەم ڕۆژە مێژوییەی کە سوور بوو بەخوێنی تێکۆشەران وڕزگاری خوازانی گەلی کوردمان..
یادگارییەک، کە کوڕانی گەلەکەمان بە پیتی پڕ لە نوور لە سەر ڵاپەڕە سپیەکانی مێژوو و لەسەر کڵگۆی نەمریدا، تۆماریان کرد..
لەڕۆژێکی وەکوو ئیمڕۆدا، برینە قووڵەکانی سەردڵمان تازە دەبنەوە و ئەو برینانەی کە لە دەرئەنجامی پەیمانشکاندنی داگیرکەران و بەکرێگیراوەکانیان تووشمان بوون، ئەو برینانەی کە تا ئێستا سارێژ نەبوونەتەوە..
ئەو برینانەی کە هەمیشه دەکولێنەوە و دەم دەکەنەوە بۆ ئەوەی داگیرکەران و بەکرێگیراوەکانیان بە ڕق و کینە، ئاگر باران بکەن..
ئەم یادکردنەوەیە یەکەم بۆنە نییە کە بەسەر گەلەکەماندا تێپەڕێت دەربارەی پاڵەوانە فیداکار و گیانلەدەستەکانی میللەتەکەمان (عیزەت عەزیز و مستەفا خۆشناو و خەیروڵڵا عەبدولکەریم و محەمەد قودسی)، بەڵکو سیانزەهەمین ساڵڕۆژە بەسەرماندا تێدەپەڕێت. بۆ ئەوەی بیرمانبهێنێتەوە کە ئەم جەنگاوەره گیان لە دەستانەی خوێنی خۆیان لە پێناوی گەل و نیشتیماندا بەخشی. ئەم یادکردنەوەیه وەکوو پڵنگێک دەمانێرێتەوە ناو ئاگرەکە بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو داگیرکەرانەی کە تاکو ئێستا پیلان دەگێڕن بۆ لەناوبردن و تواندنەوەی میللەتەکەمان.
ئێمەیش ڕۆڵەی کوردستانی دایکمانین کە بە خوێنی ڕۆڵە خۆڕاگرەکانی ئاوی داوین..
مەحاڵە سەرمان بۆ هیچ داگیرکەرێک شۆڕ بکەین..
ئێمە ئیمڕۆ بە خۆڕاگرییەکی تا سەر ئێسقان، دڵمان پڕە لە باوەڕێکی پتەو، کەوتووینەتە ڕێ.. تا دەگەینە بەدەستهێنانی مافه ڕەواکانی گەلەگەمان کە ئازادی و دیموکراسی وبە ئاشتی بەیەکەوەژیانە...، ئەو مافانەی کە عیزەت و خەیروڵڵا و خۆشناو و قودسی، خەباتیان بۆ کردووە و گیانیان لە پێناویا کردە قوربانی...
بەڵێ ئێمە لەسەر ڕێگەی عیزەت عەزیز و هاوڕێ سەربەرزەکانین، قەت ڕێگەی تێکۆشەرەکانمان بەرنادەین.. ئەو تێکۆشەرانەی کە بەسەربڵندییەوە لەسێدارەدران... ئێمە قەت لە بیریان ناکەین، نەک تەنها بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنڕشتنیان، بەڵکوو بۆ ئەوەی قوربانی زیاتر بۆ شەهیدەکانمان زیاد بکەین..بۆ ئەوەی ئەو هیوا گەورەیه بەدەستبهێنین کە هەزاران لە کۆرپەی نەبەرد و تێکۆشەرمان لە پێناویدا گیانیان لە دەستدا..
خوشک و براکانم...
دەبێت بەردەوام ئەوەمان لەیادبێت کە داگیرکەران ڕەحم و بەزەیی بە کەس ناکەن، و قەت دڵیان بۆ هیچ گەلێک نەرم نابێت.. و لە لایان زۆر ئاساییه کە گەلان لەناوبەرن..بۆ ئەوەی بەرژەوەندییە چاوچنۆکەکانیان تێر بکەن... وەکوو دامەزراندنی سێدارەی زۆر بۆ گەنجانی گشت پارچەکانی کوردستان..
بەڵێ ئەگەر لاپەڕەکانی مێژووی گەلان بخوێنینەوە، لەوانەیش مێژووی گەلی کوردمان، لێرەدا ڕاستی خواست وتەماعی داگیرکەرانمان بۆ ئاشکرا دەبێت.. ئەی سیاسەتە نابوتەکانیان ئەوە نەبوو کە کوردستانیان لەت و پەت کرد بە چەند بەشەوە..و چەندین ناوچەی دەستەڵاتیان لێدروستکرد، کە هەر بەشەیان بەسەر ڕژێمێکی بەکرێگیراوی خۆیاندا دابەشکرد..تا پرسەکە گەیشتە بەکارهێنانی زەبروزەنگ دژی گەلی کورد..ئەوانە بوون سیاسەتە بۆگەنەکانی داگیرکەران، کە هەموو توانا و هێزیان خستەگەڕ بۆ کوژاندنەوەی ئاگری شۆڕشی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەمان، ئەو شۆڕشانەی کە دژی زوڵم و زۆر و ستەم و چەوساندنەوە بەرپابوون..
هەر ئەو داگیرکەرانەیش بوون کە پەیمانی سیڤەریان شکاند و گۆڕییان بە پەیمانی لۆزان...
پەیمانی لۆزان ئەو پەیمانەیه کە ئینکاری لە مافەکانی گەلی کورد کرد، بەڵێ ئەی جەماوەری بەڕێز..
داگیرکەران ئەوانەن کە دژی ئەم گەلە ستەمدیدە وەستاون و هەڵوێستی دژایەتیکردن و چەوساندنەوەمان پێ ڕادەگەێینن..
هەر ئەو داگیرکەرانە بوون کە زەبروەنگ و کوشتن و ماڵوێرانیان بۆ ئێمە درووستکرد..وەهایان دەزانی کە بەم ڕەفتارانەیان دەیانتوانی گەلێکی گەورە قووت بدەن..
بەڵام سەد مەخابن، قەد ئەوەیان بۆناچێتەسەر...
مێژووی پڕ لە ئازایەتی و پڕ لە خوێنڕشتنمان، ئەوەیان سەلماند کە ئەم گەلەی ئێمه قەد بەزەبروزەنگو کوشتن ودەربەدەری و ئاوارەیی و سێدارە، هیچ هێزێک ناتوانێت لە خەباتمان بکات و سەرشۆڕ و ژێردەستەمانبکات... هەوری ڕەش، ئەستێرە پرشنگدارەکەی ناشارێتەوە..و هیچ هێزێک لە جیهاندا ناتوانێت لە خەبات و تێکۆشانمان بکات، بۆ گەیشتن بە پیرۆزترین بەهاکانی ئەم ژیانە کە ئازادییە...
ڕۆژی بیستونۆی حوزەیرانی 1925 لە ئێمەوە بەدوور نییه..ئەو ڕۆژەی کە گەلە نەبەردەکەمان لە کوردستانی باکور ی بەزۆرلکێنراو بە تورکیاوە و لە سەنتەری شاری دیاربەکر ؛ کۆمەڵێک لە پیاوەمەزنانی گەلی کوردمان پێشکەش بە سەکۆی قوربانیدانی ئازادی کرد..وەک(شێخ عەبدولقادری نەهری، و سید محەمەدی کوڕی، و د.کەمال فەوزی، و حاجی ئەختی محامی، و د.فۆاد، و کور سەعدی، و خوجە عەسکری.)
خوشک و برا ئازیزەکانم
ئێمە دەتوانین مانگی حوزەیران بە مانگی قوربانییەکان ناو بنێین، یان بە مانگی شەهیدانی کوردستان. لەبەر ئەو هەموو قوربانییانەی پێشکەش بە مەیدانەکانی شەرەف و سەکۆی قوربانیدانی کردووە..
لەم مانگ و لەم ڕۆژەدا کە نۆزدەی حوزەیرانە و یادی چوار شەهیدە نەمرەکەی کوردستانمان دێتەوە یاد (عیزەت و خەیروڵڵاو مستەفا و قودسی).
لە 28ی ئەم مانگەیشدا یادێکی پڕ ئازاری تریشمان دێتە پێش ئەویش یادی لەسێدارەدانی پیرمەند و خەباتگێڕی چاونەترس، ئەو کەسەی کە تەمەنە زۆر و پیریەتی خۆی دانا لە پێناوی گەلە ستەمدیدەکەیدا و لە پێناوی نیشتیمانە تووشبووەکەی بە تۆرانییەتی فاشی.. بەڵێ یادی ئەو پیرمەندە دێتەوەپێش کە ناوی (شێخ سەعیدی پیران) ە، و هاوڕێ پاڵەوانەکانییەتی، ئەوانەی لەلایەن تۆرانییە فاشیستەکانەوە لەسێدارەدران.
خوشکان و برایان..
با ئەم یادگاریە پڕ ئازاره بۆ ڕۆژی خۆی هەڵگرین، ڕۆژێک کە لعنەت و ناڕەزایەتیەکانی گەلەکەمان دەبارێنە سەر بکوژانی پیرمەند و منداڵ و ئافرەتانی کوردستانمان بکەن، و بێینە ئەم ڕۆژەمان کە دەستی غەدر و خیانەت و پیاوانی ڕژێمی پادشایەتی بۆگەنی گۆڕبەگۆڕ، دەستیان دایه گیانی پاکی کوڕانی نەبەردی کوردستانەکەمان(عیزەت و خەیروڵڵا و مستەفا و قودسی).. و سەرەڕای ئەوەی ئەم شەهیدانە بەڵێنیان پێدرابوو لەلایەن شای ئێرانەوە(وەکوو ئەو بەڵێن و پەیمانانەی کە بە ئیسماعیل خانی سمکۆ درابوون) چارەنووسی ئەم چوار تێکۆشەرەمان هەمان چارەنووسی سمکۆ بوو..کە بە غەدر شەهیدیان کردن..
هەروەها هەر ئەم چارەنووسە بوو کە خۆی گرتەوە لەگەڵ چارەنووسی بەڵێن و پەیمانەکانی تورکیا لەگەڵ تێکۆشەرە کوردەکان..
بەم شێوەیە چوار سێدارە دامەزران، بۆ ئەو چوار تێکۆشەرەی کە ڕووبەڕوی مردن بوونەوە..و بەبێ چاو بەستنەوە ڕەزیلیان نەکرد لەخۆبەخشکردن و لە خوێنڕشتن.. ئەم چوار قارەمانەی کە لە بەردەم پەتی سێدارەکاندا گەورەترین وێنەی خۆفیداکاریان تۆمارکرد، وێنەیەک کە پڕ بوو لە خۆڕاگری و سەروەری و نەبەردی، کە بوونە جێگەی شانازی گەلی کوردمان.. دەبا ئێمەیش لەسەر ڕێگەی ئەو پاڵەوانانە بڕۆین، با لەگەڵ مردندا بکەوینە ململانی و وەسیەتی شەهیدانەکانمان بە دی بهێنین.. ئیمڕۆ ئێمە کە یادگاری ئەو ڕۆژە پیرۆزە دەکەینەوە ئێمە لەوپەڕی بەختەوەریداین بەو خۆبەختکردن و جورئەت و نەبەردییەی کە بۆ نیشتیمانە لەت و پەت کراوەکەیان پەخشیوە..
با یادی وشەکانی شاعیری مەزنمان (پیرەمێرد)بکەینەوە، بۆ ئەوەی سەرەخۆشییەک بێت بۆ ئێمە و نیشتیمانەکەمان و بۆ ئەوان.. کاتێک کە دەڵێت :
پێی ناوێت بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین..
ڕۆژنامەی خەبات
ژمارە 246
22 حوزەیرانی1960
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە : ڕاپەڕ عوسمان عوزێری[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,171 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-06-1960 (65 سال)
باژێر و باژارۆک: بەغداد
پارت / لایەن: پ. د. ک.
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 20-09-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 20-09-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 20-09-2021 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,171 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1129 KB 20-09-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.235 چرکە!