کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  585,342
وێنە
  124,196
پەرتوک PDF
  22,102
فایلێن پەیوەندیدار
  126,118
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,059
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,603
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,979
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,792
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,190
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,678
کۆمکوژی 
7,122
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,498
PDF 
34,737
MP4 
3,837
IMG 
234,363
∑   رێژە 
274,435
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
وەزیری نادری
پول: کەسایەتی
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
هەڤپشکی کرن
Copy Link5
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger1
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
2 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
وەزیری نادری
وەزیری نادری
وەزیری نادری
شاعیرێکی #باکووری کوردستان# و ئاوارەی #قەفقاس#
لە 10ی مایسی 1911 لە گوندی بۆرالان لە ناوچەی #قەرس# لە باکووری کوردستان لە دایک بووە.
لە ساڵی 1925 لە دوای کارەساتەکەی لەسێدارەدانی #شێخ سەعیدی پیران# و هاوڕێکانی، و قەڵاچۆکردنی کورد لەلایەن کەمالییەکانەوە بەردەوام بوو. لەو ڕۆژگارە شوومەدا لە ساڵی 1926 هەزار و حەوسەد ماڵی عەشرەتەکانی برووکی و شاولێک و بەشک و بانۆکی کورد و هیی دیکە لە دەست دڕندەیی تورکە کەمالییەکان ئاوارە بوون و خاکیان بەجێهێشت و ڕوویان کردە قەفقاسی #ڕووسیا# و پەنایان بردە بەر دەسەڵاتی سۆڤێتییەکان. ماڵی وەزیر یەکێک بوو لەو ئاوارانە…
لە ساڵی 1928 وەزیر بوو بە قوتابیی قۆناغی ناوەندی لە گوندی سێردەرەک، ئەم ناوچەیە کۆماری ئەفتۆنۆمی بوو سەر بە ئازەربایجان و دانیشتووانی بە زۆری ئازەری و ئەرمەن و کەمێک کورد بوون. ساڵێک ساڵێک لەو قوتابخانەیەی خوێندووە و ئەوجا بووە بە مامۆستای قوتابخانەی گوندی شاوڵێک لەو ناوچەیەدا. لە پاشان لە ساڵی 1933 کارگێڕی ئەو قوتابخانەیەی پێ سپێردراوە. لەم کارەیدا زۆر نەماوەتەوە لە پایزی ئەو ساڵەدا ماڵی گواستۆتەوە #یەریڤان# و بووە بە مامۆستای تیکنیکۆم و وانەی زمانی کوردی وتۆتەوە. لە ساڵی 1935 دا بووەتەوە بە قوتابی لە ئامۆژگای پەروەردەیی ئەرمەنی و ئامۆژگای پەروەردەیی ڕووس، لە ساڵی 1939 هەردووکیانی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1940 لە زانستگای یەریڤان وتنەوەی زمانی فارسی پێ سپێردرا. لەو کاتەی کە مامۆستا بوو لە زانستگا لە بەشی خوێندنی باڵا خۆی ناونووس کرد و بوو بە قوتابی دکتۆرا..
نامەی خوێندنی باڵای ئامادە کرد، لەسەر بەرگریکردن لە نامەکەی بەڵام مەرگ مۆڵەتی نەدا، لە ڕۆژی 26ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1946 بە دەستی نەیارانی دەسەڵاتی سۆڤێتی و دوژمنانی کورد کوژرا، و کورد فرزەندەیەکی دیکەی گۆڕەپانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری لەدەستچوو.
لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا کۆمەڵێک وتار و نووسینی هەمەڕەنگی لە ڕۆژنامەی (ڕیا تازە) ی کوردی لە یریڤان بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە.
وەزیر دەوری گرنگی بوو لە ناساندنی کورد لە هەموو هەموو ڕوویێکەوە بە خوێنەری ئازەری و ئەرمەن، بۆ ئەم مەبەستەش گەلێ وتاری بە زمانی ئەرمەنی لە ڕۆژنامەی (ئەرمەنستانی سۆڤێت) و بە زمانی ئازەری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئازەربایجان بڵاو کردەوە.
گرنگترین گتێبێکی پەروەردەیی ئەوەیە کە وەزیر بۆ قوتابییانی داناوە و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی ئەرمەنستانەوە بڕیاری لەسەردراوە وەک پەرتووکێکی سەرچاوە بۆ قوتابخانە کوردییەکان، ئەم پەرتووکە بەم ناوەوە بڵاوکراوەتەوە (زمانی کورمانجی -زماننامە، ڕاستنفیسار، ئاخەفتنا خەبەردانێ، ژ نالەیی مینیستیریا ڕۆنایی ئەرمەنستانێ هاتییە قەبوول کرنێ) لە یریڤان لە ساڵی 1947 لەچاپ دراوە.
وەزیری نادری ئەگەر خوێندەوار نەبوایە دیسانەوە دەبوو بە شاعیرێکی میللی سەرزاری وەرگێڕایە سەر ئەو جۆرە هەڵبەستەی کە لە دواییدا هەڵبەستی کلاسیکی پێ دەڵێن.
لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەم دوو بەرهەمی ئەدەبی داهێنراوی گرنگی بڵاوکردەوە:
1-کۆمەڵە هەڵبەستێک بە ناوی (نووبار) ەوە، ئەم بەرهەمە تاقیکردنەوەیەکی بەکەڵک بوو بۆ درووستبوونی ئەدەبێکی نووسراوی بەرز لەناو کوردی ئەو وڵاتە کە لەمەوپێش ئەدەبی نووسراویان نەبوو، ، بەڵکوو خاوەنی ئەدەبێکی میللی سەرزاری جوان بوون.
2-لە ساڵی 1935 (ڕەڤا ژنێ، پیەسابۆنا تاترۆنێ کورمانجا ژ چار پەردە) . ئەم بەرهەمە درامایێکی شانۆگەرییە بە ناوی ڕدووکەوتن یا بەدووکەوتنی ژن، لە چوار پەردە پێکهاتووە. شاعیر هەوڵ دەدا ناشیرینی و ناهەمواری ئەم ڕەوشتە خێڵەکی و دواکەوتووە لەبەرچاوی خەڵکی کورد ڕەش بکا. ئەوەی ڕاستی بێ کوردی ئەو وڵاتە لەو ڕۆژگارەی ژیانی ژیانی تازەیان دەست پێ کردبوو و گەورەترین ناگزوورییان نەخوێندەواری و بەدووکەوتنی ژن بوو، ئیتر نەک تەنتەنیا وەزیر بەڵکوو بەگشتی بزووتنەوە ئەدەبییە تازەکەیان بایەخی زۆری بەم دوو جۆرە کیرووکرفتە دەدا و ڕەنگیان لە ئەدەبی کوردی و شانۆدابووە و بە هەڵبەست و پەخشانەوە.
چالاکی ئەدەبی وەزیر لە جەنگی دووەمی گێتیی سەدەی بیستەم لەلووتکەدا بوو، هەڵبەستی زۆری دژی بیری نازیزم و فاشیزمی هەڵگیرسێنەرانی جەنگ نووسیوە، ستایشی بەرەی سوێندخۆرانی کردووە بەتایبەتی دەسەڵات و سوپای سۆڤێتی ئەو سەردەمە.
نموونەی ئەم ئەدەبە بەرزەی چیرۆکی هەڵبەستی (وەتەن و هزکرن) (نیشتمان و دڵداری) . یا (نادۆ و گولیزەر) ە کە چیرۆکێکی هەڵبەستی درێژه، خۆیان (پۆیێم) ی پێدەڵێن، لە دە بەش پێکهاتووە، بەرهەمێکە گەلێ هەڵویستی ناسک لە ژیانی تاکی ناو کۆمەڵ و مرۆڤایەتی دەورووژێنێ.
وەزیر لەم کارە ئەدەبییەدا بایەخی زۆری بەو ڕووداوانە داوە کە لە مێژووی کوردا بوون بە ڕەمزی شانازی وەکوو شەرەفخانی بەدلیسی و ئەحمەدی خانی و خانی لەبزێڕین و مەلای جەزیری یاد دەکاتەوە. بەلای ئەوەوە کورد تەنیا دێرینەکە نییه..
وەزیر ی شاعیر گێڕاندنەوەی ڕووداوەکانی بە قسەی نەستەق و پەندی پێشینان ڕازاندۆتەە، ڕەچای ئەوەی کردووە زۆرترین خەڵکی کوردزمان لە خوێندەوار و نەخوێندەوار لە قسەکانی بگەن، و مێشک و خەیاڵیان بجووڵێنێ.
مامۆستا جەمیل ی مەلا قەرە لە پەرتووکی (یار و دیار) وەها باسی وەزیری نادری دەکات...لە ساڵی 1943 کە ئوردووی دەوڵەتی سۆڤێت دەچێتە ناو خاکی ئێران، وەزیری نادری وەکوو کوردناسێک لەگەڵ لەشکری سوور دەچێتە مەهاباد و نێوانگیری و پەیوەندی کوردان بە لەشکری سوور ڕێک دەخات و کار بۆ سەرخستنی ماف و داوا ڕەواکانی کوردان و کۆماری کوردستان دەکات و هاوکاری پێشەوا قازی محەمەدیش دەکات و هەر لەو پێناوەشدا لە دواڕۆژەکانی تەمەنی کۆمار و کشانەوەی سۆڤێت دەبێت بەقوربانی ئەو تێکۆشانە و لە 26کانوونی یەکەمی ساڵی 1946 بەدەستی نەیارانی سۆڤێت تیرۆر دەکرێت و لە گۆڕەپانی ناواری (تۆخماخ گۆڵی) لە ئەرمەنستان بە خاک دەسپێردرێ.. بەوەش گەلی کورد ڕۆڵەیەکی بەوەجی ڕۆشنبیری سیاسی و ئەدەبی کوردی لە دەستدەچێت و لەناو دڵ و هزری شاعیران و تۆڕەڤان و ناوەندە ڕووناکبیرەکانی کوردانی قەوقاز بە نەمری دەمێنێتەوە....
وەزیر پێشەکی چیرۆکەکەی بەم دێڕە هەڵبەستانە دەست پێ دەکات:
خولی دێیە بۆنا هەر بەنی ئینسان
هەر تشت ژێیە ئۆ مردن هەر زەمان
وەڵات باڤە نە تەنێ فرۆتن نەکڕین
ئازایی ناڤە کولتوور بۆی تاریقا مێزین …...
ئامادەکردنی: #ڕاپەر عوسمان عوزێری#
سەرچاوەکان:
1-پەیجی ڕادیۆی کوردی یەریڤان.
2-ڕۆژنامەی ڕیا تازه
3-د.مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی.
4-مامۆستا جەمیلی مەلا قەره.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 221,074 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - راپەڕ عوسمان عوزێری
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 10-05-1911
روژا وەغەرکرنێ: 26-12-1946 (35 سال)
ئاستێ خواندنێ: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): قارس
جهێ ئاکنجی: کوردستان
جورێ کەسی: نڤێسەر
جورێ کەسی: ئەدیب
د ژیانێدا مایە؟: نەخێر
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
زمان - شێوەزار: ک. باکوور
نەتەوە: کورد
هۆکارا گیان ژ دەستدانێ: ل سێدارەدان
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باکووری کوردستان
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 18-05-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 19-05-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 26-12-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 221,074 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.172 KB 18-05-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.265 چرکە!