کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,887
وێنە
  123,955
پەرتوک PDF
  22,086
فایلێن پەیوەندیدار
  125,751
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,734
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,572
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,724
عربي - Arabic 
43,902
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,624
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,822
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,188
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,122
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,407
PDF 
34,683
MP4 
3,833
IMG 
233,872
∑   رێژە 
273,795
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی چۆنییەتی دابەشکردنی 200 هەزار سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە هەژارەکان
پول: بەلگەنامە
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی چۆنییەتی دابەشکردنی 200 هەزار سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە هەژارەکان
بەلگەنامە

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی چۆنییەتی دابەشکردنی 200 هەزار سەبەتەی خۆراک بەسەر خێزانە هەژارەکان
بەلگەنامە

ڕوونکردنەوەیەک لە بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خۆراک لە سەر چۆنییەتی دابینکردن و دابەشکردنی (200، 000) سەبەتەی خۆراکی بۆ خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لە هەرێمی کوردستان
لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا, بە تایبەت لە وڵاتانی درواسێ، بە ڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی کوردستانی لەم پەتایەکردە ئەولەویەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وە بە هۆیقەدەغەی هاتووچۆ و ترس لە داخستنی دەروازە سنوورییەکان و سستی لە هاتنی خۆراکی هاوردە بە هۆی کۆگا کردن و کەمبوونەوەی خۆراک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەر و ڕێکارەکانی تەندروستی لە دەروازە سنوورییەکان، هەر زوو بە فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەت بۆ کونترۆڵ کردنی دۆخەکە و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی نالەباری خەڵکی کەمدەرامەت، بڕیاردرا بە دروستی کردنی بۆردی بەرێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خۆراک. بە سەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئەندامێتی نوێنەرانی و. بارزگانی و پیشەسازی، و. ناوخۆ، جێگری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، و. کشتووکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، و. تەندروستی، یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان، و. دارایی وئابووری، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە بەغداد و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
ئامانجەکانی بۆردی خۆراک بریتی بوون لە:
1- پەرەپێدانی سەرچاوەکانی دابینکردنی خۆراک؛ هاوەردەکردن، دروست کردنی لە ناو هەرێمی کوردستان.
2- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جۆری خۆراکەکان وە فرۆش و قەبارەی یەدەگی خۆراک لە کۆگاکان لە هەردوو کەرتی)گشتی و تایبەت).
3- بەدواداچوون بۆ ڕەوشی بازاڕ وسوپەر مارکێتەکان و مۆڵەکان و بازاڕەکان وە کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک.
4- ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هێنانی خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان.
5- پەیوەندیکردنی بەردەوام لەگەڵ دامودەزگا فیدراڵیەکان بۆ بەردەوام بوون و مسۆگەر کردنی بەشە خۆراکی هەرێمی کوردستان.
دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی
دواتر بە فەرمانی بەڕێز سەرۆک حکومەت بڕیاردرا گوژمەیەک پارە لە کۆکراوەی بەخشین و هاوکارییەکان تەرخان بکرێت بۆ کڕینی خۆراک بۆ (200، 00) هه زار خێزانی هەژار وکەمدەرامەت، ئەم بڕیارەش لە دۆخێکی یەکجار ناهەموار درا، ئەویش ترس بوو لە داخستنی دەروازە سنوورییەکان و برسێتی و نەمانی سەرچاوەکانی خۆراک بۆیە هەر زوو دەست کرا بە تەندەرکردنی چەند کەرەستەیەکی سەرەکی خواردن لە سەر بنەمای ئەم چوار پێوەرە:
1- سەرچاوەکەی لە دەرەوەی هەرێم بێت.
2 - نرخێکی گونجاو بێت
3 - بە کواڵێتییەکی باش بێت
4 - بە کەمترین ماوە بگات بە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان.
- بە ڕەچاوکردنی پێوەرەکانی سەرەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگات بە دەستی خێزانەکان، بڕیار درا لە سەر چوار کەرەستەی خۆراکی (ئارد، زەیت، نیسک و دۆشاوی تەماتە)، سەرەتا تەندەری ئارد ڕاگەیندرا کەمترین نرخ (488) دۆلار بوو بو هه ڕ ته نيک ئارد دوای وتووێژ لەگەڵ کۆمپانیاکە نرخەکە بۆ (483)بو هه ڕ ته نيک ئارد کەم کرایەوە. تەندەری دووەم زەیتی خۆراکی بوو کە کەمترین نرخ (1 دۆلار) بۆ هه ڕ لتريک زه يت بوو، دوايی لە بەر زۆری نرخ و بە هەدەرنەدانی سامانی گشتی بڕیار درا تەندەری زەیتی خۆراکی دووبارە بکرێتەوە، ئەمجارەیان بۆ کۆمپانیایەک دەچوو بە نرخی (91.5) سەنت بو هه ڕلتريک زه يت کە بە بەراود لەگەڵ نرخی یەک دۆلار بۆ چوار ملیۆن لیتر (340.000) دۆلار جیاوازی هەبوو.
تەندەری چوارەم کە نیسک و دۆشاوی تەماتەی لە خۆ دەگرت
دواتر پرۆسەی تەندەرینی بو ئەنجامدرا.
دوای پرۆسەیەکی شەفافی تەندەرکردن، بۆ دابین کردنی هەر چوار کەرەستەی خۆراکی بە ڕەچاو کردنی پێوەرەکان لە گەڵ چوار کۆمپانیا گرێبەست کرا کە لە خشتەی خوارەوە بۆ بەر چاو ڕوونی بڕ و جۆری خەرجییەکان ڕوونکراوەتەوە. سەرجەم گرێبەستەکان بە ڕێکارە یاساییەکانی بەرکار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون.
ناوی کۆمپانیا جۆری خۆراک وڵاتی سەرچاوە بڕ پێوەر نرخ/دۆلار گوژمە/دۆلار بری پێویست بۆ یەک جار بری ماوە لە کۆگا
ساکار ئارد تورکی 10، 000 تەن 483 4، 830، 000 10، 000 0
خەرمان زەیت عێراقی 4، 000، 000 لیتر 0، 915 3، 660، 000 2، 000، 000 2000000
دیجلەی تورکی نیسک کەنەدی 1، 000 تەن 975 975، 000 1، 000 0
هەورامی دۆشاوی تەماتە ئێرانی 420، 000 دانە/800گم 0، 672 282، 240 400، 000 20، 000
کۆی گشی گوژمەی خۆراکی دابینکراو/ دۆلار 9، 747، 240
خێزانە سوودمەندەکان
بریاردرا بۆ دەستنیشانکردنی ئەو خێزانە هەژار و کەمدەرامەتانەی کە پێویستە سوودمەند بن، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی پلاندانان سەرپەرشتی پرۆسەکە بکەن بۆ ئەوەی هاوتەریب بێت لەگەڵ دابین کردنی خۆراک. سەرەتا بە ڕەچاو کردنی ڕێژەی دانیشتوان و ڕێژەی هەژاری بە گوێرەی ئاماری بەردەست، ڕێژەی سوومەندان لە هەر پارێزگایەک دیاری کرا بە ڕێژەی 60% بۆ پارێزگاکانی #هەولێر# و #دهۆک# و 40% بۆ پارێزگاکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە# بە پێی خشتەی هاتوو.
پارێزگا/ئیدارەی سەربەخۆ ژمارەی خێزانی سوودمەند
هەولێر 70، 000
سلێمانی 50، 000
دهۆک 50، 000
هەڵەبجە 8، 000
ئیدارەی ڕاپەڕین 12، 000
ئیدارەی #گەرمیان# 10، 000
کۆی گشتی 200، 000
دواتر فۆرمێک لە لایەن هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە ئامادە کرا لە سەر بنەمای پێنج پێوەر بۆ سوودمەند بوون لە سەبەتەی خۆراکی تەرخانکراو، پێوەرەکان بریتین لە:
1 - سەرۆک خێزان دەبێت (بێوەژن , دابڕاو , تەلاقدراو, خێزانی بەندکراو یان بێ سەرو شوێن) بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت.
2 - سەرۆک خێزان دەبێت خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و کەم دەرامەت بێت.
3 - سەرۆک خێزان دەبێت بێکار و کرێچی بێت و سەرچاوەی داهاتی نەبێت.
4 - سەرۆک خێزان دەبێت کرێکار بێت وبە هۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرنا سەرچاوەی داهاتی ڕۆژانەی لە دەست دابێت.
5 - سەرۆک خێزان دەبێت هەژار و کەمدەرامەت بێت و هیچ سەرچاوەی داهاتی ڕۆژانەی نەبێت.
ئەم فۆرمانە لە ڕێگەی یەکە کارگێڕییەکان، دراون بە نوێنەرانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، موختارەکان، خاوەن مولیدەکان و بریکارەکانی خۆراک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و دەست نیشان کردنی ئەو خێزانانەی شایانی بەشە خۆراکی تەرخانکراون بە پێی پێوەرەکان. دوای کۆ کردنەوەی فۆرمەکان، نێردراون بۆ دەستەی ئاماری هەرێم بۆ داخل کردنی داتاکان و شیکردنەوەیان و دواتر ئامادە کردنی لیستی دابەشکردن بە پێی شار و شارۆچکەکانی هەرێم لە سەر بنەمای دەست نیشان کردنی چەند بریکارێکی خۆراک لە هەر ناوچەیەک.
گواستنەوە و گەیاندن
لە گرێبەستەکاندا، شاری هەولێر دەست نیشان کرابوو بۆ بە کۆگا کردنی خۆراکی دابینکراو. وا بڕیار درا خۆراکەکان بە دوو قۆناغ بگوازرێتەوە بۆ گەیاندنی بە دەستی خێزانە سوودمەند بووەکان. یەکەم قۆناغ گواستنەوەی لە کۆگای شاری هەولێر بۆ کۆگانی سەنتەری پارێزگاکان و دواتر لەوێوە بۆ بریکاری خۆراکەکان، ئەمەش پێویستی بە بوودجەیەک هەبوو دوای خەمڵاندن بڕیاردرا گوژمەی (312، 760) هه زار دۆلار تەرخان بکرێت بۆ بابەتی گواستنەوە و گەیاندنی سەبەتەی خۆراک بۆ سەرجەم شوێنەکانی هەرێمی کوردستان. دواتر لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ گفتوگۆ کردن لە گەڵ ئەو کۆمپانیانەی پێشتر بەشە خۆراکی (بایعی) پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان دەگواستەوە بۆ بریکارەکانی خۆراک بۆ ئەوەی بە نرخێکی کەمتر سەبەتە خۆراکییەکان بگەینە بریکاری خۆراکەکان. سەرەتا بڕی (8، 541) هه زار تەن خۆراک لە شاری هەولێرەوە گواستراوەتەوە بۆ کۆگاکانی شارەکانی، سلێمانی (5، 256) هه زارتەن و دهۆک (3، 285) هه زار تەن و بڕی (4، 599) هه زار تەن خۆراک بۆ پارێزگای هەولێر تەرخان کرا. دوای ڕێکەوتن و گرێبەست کردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە بە نرخێکی گونجاو بۆ گواستنەوەی بڕی ئاماژە پێکراو لە کۆگای سەنتەری شارەکان بۆ بریکارەکانی خۆراک پرۆسەی گواستنەوە و گەیاندنی سەبەتەی خۆراک دەستی پێکرد.
بڕ و جۆری جۆری سەبەی خۆراک بۆ هەر خێزانێک
جۆری خۆراک بری خۆراک (65، 7)کغم نرخ/دۆلار گوژمە/دۆلار
ئارد یەک فەردەی 50 کغم 0، 483 24.15
زەیت 10 دەبەی یەک لیتری 0، 915 9.15
نیسک 5 کغم 0، 975 4.87
دۆشاوی تەماتە 2 قوتوو 800 غم 0، 672 1.35
کۆی گشتی خەرجی یەک سەبەتەی خۆراک جگە لە خەرجی گواستنەوە و گەیاندن 39.52
پارێزگا ژمارەی خێزانی سوودمەند بری هەر سەبەتەیەکی خۆراک بۆ یەک خێزان/کیلۆ گرام کۆی گشتی بڕی سەبەتەی خۆراک/تەن
هەولێر 70، 000 65، 7 4، 599
سلێمانی + هەڵەبجە 80، 000 65، 7 5، 256
دهۆک 50، 000 65، 7 3، 285
کۆی گشتی بڕی سەبەتەی بۆ دوو سەد هەزار خێزان 13، 140
دابەشکردن:
لێرەدا بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کردنی خۆراک سەرکەوتوو بوو لە ئامانجەکانی و ئەرکی کۆتایی پێهات و پرۆسەی دابەشکردن خرایە ئەستۆی #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە وەزارەتی ناوخۆ دوو لیژنە پێکهێنران بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان. یەکەم، لیژنەی باڵای دابەشکردنی بەشە خۆراکی دابینکراو بە سەرۆکایەتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، و ئەندامێتی نوێنەرانی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی ئاماری هەرێم.
دووەم، لیژنە لاوەکییەکان بە سەرۆکایەتی جێگری پارێزگا و جێگری ئیدارە سەربەخۆکان، ئەندامێتی نوێنەرانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی بارزرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەرایەتی ئامار. ئەم دوو لیژنەیە دوای پێکهێنانیان دەست بەکار بوون و تا ڕێکەوتی 2020/6/5 نزیکەی حەفتا لە سەدی سەبەتەی خۆراکیان دابەشکردووەبە پێی خشتەی خوارەوە:
پارێزگا/ ئیدارەی سەربەخۆ ژمارەی خێزانی سوودمەند بوون ژمارەی خیزانی سوودمەندبوو تاکو ڕێکەوتی #05-06-2020# ژمارەی خێزان کە ماوە سوودمەند بێت ڕێکەوتی پلان بۆ داڕێژراو بۆ تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردن:
هەولێر 70، 000 36، 000 34، 000 11/6/2020
سلێمانی 50، 000 33، 772 16، 228 12/6/2020
دهۆک 50، 000 40، 000 10، 000 13/6/2020
هەڵەبجە 8، 000 8، 000 0
ئیدارەی ڕاپەڕین 12، 000 12، 000 0
ئیدارەی گەرمیان 10، 000 10، 000 0
200، 000 139، 772 60، 228
لە کۆتاییدا دەستخۆشی لە سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی ئەم پرۆسەیە دەکەین
سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کردنی خۆراک
کەمال مسلم
#11-06-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,335 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-06-2020 (5 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 11-06-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 11-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ڤە: 02-09-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,335 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!